ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زۆر‌و كه‌م یه‌كتر باش ئه‌ناسین، هه‌ر تاك و كۆمه‌ڵیك وابزانی ئه‌م میله‌ته بێ ئاگایه، ئه‌وه بێ ئاگایی خۆی ئه‌نوینی له‌م میله‌ته، هه‌لبژاردن نزیك بۆته‌وه، حزبه‌كانیش وه‌ك مافی خۆیان پرۆپاگه‌نده‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر لایه‌نێك به جۆرێك، به‌ڵام هه‌رلایه‌نیك بیه‌وێت به‌و په‌یژانه سه‌ركه‌وێت كه خۆی ته‌بریه بكات له هه‌موو كه‌موو كورتیه‌كانی كوردستان، پێم زۆرترین به‌رپرسیاریتی ئه‌كه‌وێته سه‌ری و به‌شداره له هه‌موو كێشه‌كانیش تا ئه‌مرۆ. وه‌كَ چوَن خۆیان ئه‌كه‌نه خاوه‌نی زۆرترین پێشكه‌وتن له كوردستاندا،
یه‌كێ له‌وته‌كانی كاك نوشیروان ئه‌لێت (خه‌ڵكی له‌م ده‌موو جاوانه بێزار بووه بۆ 30 تا 40 ساڵه سه‌ركرده‌وه ده‌سه‌ڵاتن) زور راست ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌م وته‌یه‌ی كاك نوشیروان خۆیشی ئه‌گرێته‌وه، پێش ئه‌وانی تر، باشتر وابوو له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات،
جه‌یشه‌كه‌ی گۆرانیش ئه‌ڵین (گوران باشترین حزبه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا) وه‌ك خۆیان ته‌نها خۆیان ئه‌ڵین زور به موه‌سه‌ساتی كاریان كردووه، نازانم حزبێك نیوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بی راۆیژ دابمه‌زرینن، و ه به‌شه‌كه‌ی دی بخاته ناو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه ده‌بی كام موه‌سه‌ساتی بێت،
هه‌ندێكیان واباس له هه‌ڵبژاردنی ناو حزبه‌كه‌یان ئه‌كه‌ن، كه تاكو ئێستاكه له‌ناو هیچ حزبێك به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه، ئه‌مه‌شیان ده‌ڵیم راست ئه‌كه‌ن چونكه ئه‌و كه‌سانه له‌و خه‌ڵكانه‌ن كه تاكو ئێستاكه به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنیكیان نه‌كردووه،
وا ده‌رده‌كه‌ویت له كوتاییدا (سه‌روكی ئه‌و حزبه ئیمامی مه‌هدی بێت و ئه‌وانی تریش جه‌یشه‌كه‌ی ئیمام بن، ئه‌ی ده‌بێ ده‌جه‌لی ئاخر زه‌مان كێ بێ له‌كوردستاندا ……
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
