حزبی به‌رژه‌وه‌ندی ... غازی كه‌ركووكی
خه‌ڵكی كوردستان به گه‌وره‌و بچوك و سیاسی و ناسیاسی، باس له سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كانیش باس له ده‌سكه‌وته‌كان ئه‌كه‌ن، خه‌ڵكیشیان به سیاسه‌ته‌وه سه‌رقاڵ كردووه، خۆیانیش به ده‌سكه‌وتی مادی و ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رقاڵن، له‌دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 وه، ده‌یان حزبوو حزبۆكه دروست بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو حزبی گه‌وره‌ش له كوردستاندا هه‌یه، وه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و پاره‌ن، ئه‌و حزب‌و حزبۆكانه‌ش، یان پاشكۆی ئه‌وانن، یان لایه‌نگری ئه‌وانن، ئێتر هاوكاری مادی و سیاسیش له‌و دوو حزبه‌وه بۆیان ئه‌روات، چ به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێ یان شاراوه بێ، له‌دووای ساڵی 2005 وه زیاتر گۆره‌پانی ئازادیه‌كان به‌ر فراوان بووه، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ندی ده‌نگی ناره‌زایی به‌رز بێته‌وه له كوردستاندا، به‌شێكی ئه‌و ده‌نگانه، ده‌نگی حزبه‌كان بووه، به‌شێكیش له ده‌نگه‌كان له‌ناو حزبه‌كانه‌وه بوو كه ئه‌ندام و كاری حزبه‌كان بووه، به تایبه‌تی دوو حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان، زیاتر باس له نه‌بونی سیسته‌می سیاسی و ئیداری و ناعه‌داله‌تی ئه‌كرا، ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشا بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێك له‌و ناره‌زاییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك و جه‌ماعه‌تێك بووه، نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ك باسیان لێوه ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی ناۆ ئه‌و دوو حزبه‌و ئیداره‌ی هه‌ریم، شتیك په‌یدا بوو ناوی (ئۆپۆزسیونه)
واتا ئۆپوزسیونیكی ئاشكرا دروست بوو، به حوكمی تازه‌یی جه‌ماوه‌ریك خۆیان دایه پاڵ ئه‌و ئۆپوزسیونه به هیوای هینانه دی عه‌داله‌تو یه‌كسانی، به‌شێك له‌و جه‌ماوه‌ره رق و كینه‌یان په‌یدا كردبوو له ده‌سه‌ڵاته حزبی و ئیداریه‌كان له‌سه‌ر ناعه‌داله‌تی، به‌شێكیشی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی دوو حزبه گه‌وره‌كه بوو، ئه‌وه بوو له هه‌لبژاردنه‌كاندا بۆ نوینه‌رایه‌تی هه‌ریم هه‌ندی ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌نگانه ده‌نگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كان بوو، كه هیوایان به گۆرانكاری بوو، به‌ڵام ئه‌و ئۆپوزسیونه نه‌یانتوانی (ئیحتفاز) به‌و ده‌نگانه‌وه بكه‌ن، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ناعه‌داله‌تی حزبی له‌ناۆ خۆیاندا روویدا، ئه‌وه بوو له هه‌ێكه‌لی سه‌ره‌وه‌یان ده‌نگ به‌رز بوه‌وه، كاره‌كان له‌ویدا، به میزاج علمانین، به میزاج نه‌ته‌وه‌یین، به میزاج مرۆڤایه‌تین، به میزاج حزبین و به میزاج ئیسلامین و، به میزاج سكرتیرن و، به میزاج پێشه‌وان و، ئه‌و هه‌موو میزاجه زیاتر خه‌ڵكی كوردستانی بێ هیواكرد، كێشه‌ی ئۆپوزسیون له كوردستاندا ئه‌مه‌یه كه له (منالدانی) ئه‌و حزبانه‌وه دروست بوو، ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتبون نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت، وه نه‌یان توانیوه خۆیان ئازاد بكه‌ن و پشت به خۆیان و جه‌ماوه‌ره‌كه ببه‌ستن،
ئێستاكه ده‌ركه‌وت به‌رژه‌وه‌ند په‌رسترین حزب له كوردستاندا به‌شێك له‌وانه بوون كه لاف‌و گه‌زافی (ئیسلاح و چاكسازی و باسیان له عه‌داله‌تی كومه‌لایه‌تی و حزبی ئه‌كرد) له پێناوی به‌ده‌س هێنانی ده‌سه‌ڵات هه‌موو شێوه رێكه‌وتنی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه‌ی خۆیان پی یان ده‌لین، گه‌نده‌ڵ،
له دانیشتنی ناۆ ژۆره بچوكه‌كاندا به‌شان و باڵی سه‌ركرده‌ی ده‌سه‌لاتدا هه‌ڵده‌ده‌ن، به ئاشكراش جه‌ماوه‌ریان لی هان ده‌ده‌ن؟؟؟؟؟ هه‌ر حزبیكیش له‌سه‌ر كه‌لاكی حزبێكی دی دروست بوو ناتوانی ئازاد بێ و ببێته ئۆپوزسیون، ئه‌وانیش خه‌ڵكی كوردستانیان بی هیوا كرد،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
