چه‌واشه‌كردنی میژۆی ئازادكردنی كه‌ركووك ... غازی كه‌ركووكی
هه‌ر مێژویه‌ك ئه‌گه‌ر مێژونوسان بینوسنه‌وه بی لایه‌نی، ئه‌و مێژووه ئه‌چێته خانه‌ی بڕۆا پێكردن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ناویان نراوه مێژۆنوس بێ لایه‌ن نیین، یان كه‌سانێكی حزبین، یا نه‌ته‌وه په‌ستن و مه‌زهه‌بین، ئیتر كۆمه‌ڵیكیش ناۆچه‌گه‌ری، عه‌شیره‌ت گه‌ری و شارچیتی ئه‌كه‌ن له نوسین و گفتۆ گۆی رۆداوه‌كان، به‌شێكیش له كه‌سه حزبیه‌كان مێژۆ ئه‌نوسیته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماعه‌تێ، به‌بۆچونی من هه‌ر مێژۆیه‌ك كه‌سانی حزبی و سه‌ربازی بینوسنه‌وه و بیگیرنه‌وه به‌شێك له چه‌واشه‌كاری تێدا ده‌بێ، من ناتوانم باس له‌هه‌موو رۆداوو شته‌كانی ناۆ كه‌ركووك بكه‌م ته‌نها ده‌توانم باس له‌و رۆداوو شتانه بكه‌م كه ئاگادار بوومه‌و چۆن چه‌واشه‌كاری تیدا كراوه له میژۆی ئازادكردنی كه‌ركووك، له راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی (1991) و خۆپیشاندانه‌كه‌ی ساڵی (1982) له كه‌ركووك، وه كۆمه‌ڵی رۆداوی تریش هه‌یه له‌م شاره كه وه‌ك خۆی نه‌باس كراوه نه نوسراوه‌ته‌وه، دیاره هه‌شت رۆژی ئازادی له كه‌ركووك تا رۆژی كۆتایی هه‌لاتنمان له كه‌ركووك به مێژویه‌كی پر سه‌روه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركووكی ئه‌زانم، من بۆخۆم تا دوا رۆژی هه‌ڵاتنه‌كه له‌ناو كه‌ركووك بوم و ئاگاداری زور شته‌كانم، ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌دی ئه‌كرێت هه‌ر جاره‌و چه‌ند كه‌سێك ده‌هیننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌كان و، له رادیو ئیف ئیمه‌كان و، له رۆژنامه حزبیه‌كان دا ئونزسرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دوو رۆداوه چه‌واشه‌كاریه‌كی زوری تێدا یه، هه‌ندێ جار ئه‌ڵیم ئه‌وجۆره كه‌سانه له‌ناخه‌وه چۆن ئازار ناكیشن و شه‌رمه‌زار نابن كه میژۆی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌چه‌واشه‌كاری ئه‌گێرنه‌وه، له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سانه ئاسایی بێ ئه‌گه‌ر له‌ناو چه‌ند كه‌سێكدا به ئاره‌زوی خۆیان بدوین، به‌ڵام له گێرانه‌وه‌ی مێژۆی خه‌بات و سه‌روه‌ۆی حزبێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خۆ به ناساندنی خۆیان كاره‌ساتیكی گه‌وره‌یه، لێره‌دا ئه‌وكه‌سانه هه‌موو شته پێرۆزه‌كان ئه‌كه‌نه قوربانی له پێناوی خویاندا، ئه‌و چۆره چه‌واشه‌كردنه له كۆتاییدا ده‌بێته كێشه بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌و مرۆفانه كه بروا به‌و سه‌روه‌ریه بی بنه‌مایه ئه‌كه‌ن، له پاشاندا كه ئاشكرا ده‌بیت باوكیان یا كه‌سیكێكیان بۆیانی گیراوه‌ته‌وه وه‌ك میژۆی چه‌واشه‌كاری بووه نه‌ك مێژویه‌كی راسته‌قێنه، به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و چه‌واشه‌كاریانه چاپ كراوه بۆ خۆیندنه‌وه، ئه‌م جوَره چه‌واشه‌كردنه زیاتر كه‌سانی حزبی و كه‌سانێك به‌ناوی نوسره‌وه حزبه‌كان پشتگیرَیان لێ ئه‌كه‌ن، وه ئه‌و میژۆوانه تێك ئه‌ده‌ن و بڵاۆی ئه‌كه‌نه‌وه،
چه‌ند ساڵیكه كۆمه‌ڵی كه‌س خۆیان كردوته پاڵه‌وانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی سالی (1982) ی كه‌ركووك، وه ئه‌كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی كه خۆپێشاندانه‌كه‌یان ئه‌نجامداو و په‌شداریان كرد پشت گۆی خراون، به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش كه‌سانی حزبی ئه‌و چه‌واشه‌كاریه ئه‌كه‌ن، ساڵانه له شاشه‌ی هه‌ندی ته‌له‌فزیونه‌وه یادی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌ركووك ئه‌كرێته زۆر له‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار بوون و سه‌رپه‌شتی یان كردبوو دیار نین و له‌به‌رچاو نین، وه كه‌سانێكی دوور له مه‌سه‌له‌كه ته‌نها گۆی یان لێ بووه خۆیان كردۆته خاوه‌نی،
له‌راستیدا زۆر شت له‌م شاره شێواندراوه، تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خه‌ڵكه دڵسۆز‌و شورشگیره‌كانیش به‌شێكی زۆریان بێده‌نگ بوونه له‌و چه‌واشه‌كاری یه، چه‌ند له‌لایه‌ن دۆژمنانه‌وه مێژوَی هه‌مه‌جۆره‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و شاره‌كه شیواندراوه، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌سانێكی كورد هه‌مان شێوه‌ی دۆژمنانیان كردوه له شێواندنی شته پێرۆزه‌كان، .داواكارم له هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركووك ئیتر رێگه نه‌ده‌ن به‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه مێژۆی خه‌باتی ئه‌م شاره ئه‌شیوینن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، كار گه‌یشتوته ئه‌وه‌ی مێژۆی خه‌باتی كۆمه‌ڵی كه‌سی ناو حزبه‌كانیش بشیویندریت له لایه‌ن كۆمه‌ڵی كه‌سی نه‌فس نزمی دار ده‌ستی هه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌مه ته‌نها به‌رامبه‌ر به زیندوه‌كان نه‌كراوه به‌ڵكۆ به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵی له شه‌هیدان و كه‌سو كاری شه‌هیدانیش هه‌مان ره‌فتار كراوه له میژۆی خه‌باتدا،
ئیتر به‌سه چه‌واشه‌كاری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
