بێده‌نگ به تا فایلت بۆدرۆست نه‌كه‌ن ... غازی كه‌ركووكی
فایل لای حزبی به‌عس دوو جۆره فایل هه‌بوو، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست ئه‌كرا كه سه‌ر به به‌عس بوون، ئیتر دڵسۆز بووایه یان سیخۆر بووایه، دووه‌میان بۆ ئه‌وكه‌سانه دروست ئه‌كرا كه دژی به‌عس بوون، من فایلی زۆر كه‌سم بینیوه، له‌دوای راپه‌رین یه‌كی بووم له‌و كه‌سانه‌ی كه كارم كردووه له‌و فایلانه‌ی له سالی 1991 ده‌ستی یه‌كیتی كه‌وت،
له‌ناو ئه‌و فایلانه فایلیكی زۆر هه‌بَوو موركراو و هه‌موو شته‌كانی تێدا بوو، ئه‌توانرا بۆهه‌ر كه‌س بته‌وی دروستی بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌وكاره له ئه‌خلاقی شۆرشگیری ئه‌و كۆمه‌له كادره‌ی یه‌كێتیدا نه‌بوو ئه‌و كاره بكه‌ن، نمونه‌یه‌ك ئه‌گێرمه‌وه، یه‌كی له‌وكادرانه‌ی له‌گه‌لمَان بوو زۆر جدی بۆ له كاره‌كه‌دا، زۆر دڵسۆز بوو، كورێكی پاك بوو، وارێكه‌وتین فایلیكمان بۆی دروست كرد، چووه ده‌ره‌وه هاته‌وه له‌به‌رده‌ستی دانرابوو، هه‌ر كه كردی یه‌وه، بینی ناوی خۆی نوسرابوو، یه‌كسه‌ر تێكچو وتی كوڕَینه ئه‌م فایله به‌ناوی منه‌وه‌یه، به‌ڵام به گۆری شه‌هیدان من بۆ ده‌قه‌یه‌ك به‌عسیش نه‌بوومه نه‌ك سیخۆر ’ پێشان هه‌مومانی دا، به‌راستی ئه‌وسه‌رده‌مه كه‌س به‌درۆ سویندی به‌گۆری شه‌هیدان ناخوارد، وتمان بیدره باكه‌س نه‌زانی وتی نه‌خیر قبوڵی ناكه‌م ئه‌بێ لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ’ به‌هه‌ر حاڵ هه‌مومان دامانه پێكه‌نین و دریمان ئه‌و هه‌ر ریگه‌ی نادا بیدڕین، تا به‌ته‌واوی تێمان گه‌یاند كه هه‌ر ئێستا دروستمان كرد بۆت،
له‌دوای راپه‌رین هه‌ر كه نه‌وروز نزیك ئه‌بووه‌وه هه‌رایه‌ك دروست ئه‌بوو كه هێزی پێشمه‌رگه هیرَش ئه‌كات و كه‌ركووك ئازاد ئه‌كاته‌وه، ئێمه‌ش به‌تایبه‌تی كه‌ركووكیه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌رم بووین و ئه‌كه‌وتینه خۆمان و نامه‌مان بۆ رێكخستنه نهێنی یه‌كان ئه‌نارد خۆیان ئاماده بكه‌ن و چه‌كه‌كانیش ئاماده بكه‌ن، ئیتر ده‌یان نه‌خشه‌مان ئه‌نارده ناۆ شارۆ هه‌ندێ براده‌رمان به قاچاخ ره‌وانه‌ی كه‌ركووك ئه‌كرد،
ساڵی 1993 بوو ئاماده بوین هیرَش بكرێته سه‌ر موڵگاكانی به‌عس، له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند هێزیك ئاماده كرابوو، زانیاریمان بۆ هات له‌ناو ئیستخارات و سه‌ربازخانه‌كانه‌وه، كه به‌عس كۆمه‌ڵی فایلی دروست كردووه هیناویه‌تی له بان مه‌قان له (سه‌ربازخانه‌كان) دایناون تا ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هیرَش بكات و ئه‌و شوینانه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرَی، ئه‌و فایلانه به‌ناو كۆمه‌ڵی له‌و هه‌فاڵانه‌ی ئێمه‌وه دروستكرابوو، تا بكه‌ویته ده‌ستی پێشمه‌رگه‌و گۆمان دروست بێ كه ئه‌مانه سه‌ر به رژێمن، ئێمه كۆمه‌ڵی هه‌ڤالمَان ئاگادار كرده‌وه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا،
ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه، كه هه‌ندێ له حزبه كوردیه‌كان ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌وان نه‌بێ دوور نییه فایلیكی به‌تاڵت بۆ پڕبكه‌نه‌وه به ئاره‌زوی خۆیان و بیده‌نه دادگاۆ كێشه‌ی عه‌شایه‌ریت بۆ درۆست بكه‌ن،
له‌وه سه‌یر تر ئه‌وه‌یه، كه پێویست به فایلیش ناكات سه‌دان خۆین ڕێژی كورد له عه‌ره‌بو كورد، ئه‌فسه‌رو ئه‌نفالچی و، موسته‌شارو مه‌فره‌زه خاسه، حزبه‌كان پشتیوانی یان لێ ئه‌كه‌ن و بێده‌نگن لی یان،
به بۆچونی من هه‌ر لایه‌نیك فایلی هه‌ر كه‌سێكی هه‌ڵكرتبی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حزبه‌كه‌یان تا ئێستا بێده‌نگ بۆبیتن، حه‌قه ئه‌و حزب‌و كه‌سانه بدرێنه داداگا،
مه‌سه‌له‌ی فایل زۆره.خوایه له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌م فایلم بۆدروست نه‌كه‌ن به خه‌راپی، چونكه فایلیكی من كه‌وته ده‌ستی براده‌ریكی مه‌سئول كه بینیبوو لای رژیم چه‌ند به‌تاوانبار باسكراوم، فایله‌كه‌می شارده‌وه، هوكاره‌كه‌ش مه‌سائلی رق و كینه‌و ته‌كه‌تول بوو به‌رامبه‌ر به‌من، فایله‌كه‌م باسی له دڵسۆزی منی ئه‌كرد بۆ كوردوو یه‌كیتی
موسلمانان دوعا بكه‌ن خۆوا بمانپاریزی له فایل دروستكردنی ده‌ستی هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی، بڵیین ئامین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
