له‌رۆژی 17/5/2013له لایه‌ن، هه‌ستیار قادر، و شاڵاۆ محمد ’شتێك بڵاۆ بۆته‌وه. به‌ناو نیشانی، توركمان له په‌كه‌كه به گۆمانه.
دیاره ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌وانه وه‌ك رۆژنامه‌نوس كاری خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام رۆژنامه نوسیش ده‌بێ خاوه‌نی وژدان بێ له كاركردن و بڵاۆكردنه‌وه‌و و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، هه‌ندێ كاری ئیعلامی له‌م وڵاته، هیچ جیاوازی یه‌كی نییه له گه‌ڵ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی له كه‌ركووك ئه‌نجام ئه‌درێت، ورژاندنی هه‌ستی هاوڵاتی یان بۆ هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی مادی كارێكی نا مرۆڤانه‌یه، له‌و نوسینه‌دا چاۆپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ندی كه‌سدا كراوه،
یه‌كی له‌و كه‌سانه (علی مهدی) ناوبراو له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ركووك ئازاد بووه دانی خێری به كوردا ناناوه، ناو براو له توندره‌وه‌كانی توركانه‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركووكه، علی مهدی به دڵی رۆژنامه نوسه‌كان قسه‌ی كردووه، كه بۆنی ئاژاوه‌ی لێدێت،
كه‌سی دووهه‌م، تحسین كه‌یه، شیعه مه‌زهه‌به‌و هه‌موو كات له كه‌ركووك ویسویه‌تی هێمنانه بدوێت و كاری كردوه بۆ پاراستنی هێمنی كه‌ركووك، ئه‌ڵی ئه‌گه‌ر بێنه كه‌ركووك ده‌بێ به شیوه‌یه‌كی یاسایی بێن،
كه‌سی سیهه‌م، هه‌ڤال شكور، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی چاره‌سه‌ری، كه ده‌ڵیت ئیمه پیشوازی له هه‌ر گه‌ریڵایه‌ك ده‌كه‌ین بێته كه‌ركووك و هیچ مه‌رجێك قبول ناكه‌ین، كاك هه‌ڤاڵ وا ئه‌دوێت ئه‌م شاره به‌ده‌ستێ خۆیه‌وه بێ، هیچ ده‌سه‌ڵاتیكی ئیداری و حزبی تێدا بێ،
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه له په‌یامنیره‌كانی (هاوڵاتی) هاتونه شتێك ئه‌ورژینن له كه‌ركووك زیاتر ده‌بێته هوَكاری دروستكردنی كێشه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان كێشه‌مان كه‌م بێ له كه‌ركووك، ئه‌م كاره‌ش بیگوَیدانه به مه‌سئولیه‌تی ئیعلامی و، مه‌سئولیه‌تی مروڤایه‌تی، كاتێك باس له‌و به‌رمیله باروده‌ی كه‌ركووك ئه‌كرا، من زورم نوسی و بڵاوم كرده‌وه، كه دڵسوزانی ئاشتی له كه‌ركووك ناهێلین ئه‌و به‌رمیله بته‌قیته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا كه‌سانێك به‌ناوی رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه ’ ده‌یانه‌وه‌ێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ئاشوبه‌یه‌ك دروست بكه‌ن له كه‌ركووك،
باشه په‌كه‌كه له‌و كوردستانه گه‌وره‌یه جێگای نه‌ماوه بێته كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ تێكدانی وه‌زعی كه‌ركووك نه‌بێ بۆ چییه، ؟؟؟؟؟؟
كێشه‌ی كه‌ركووك له‌وه‌دایه هه‌ركه‌سێك دێت‌و خوی به‌خاوه‌ن كه‌ركووك ئه‌زانی، خه‌لكی كه‌ركووك له پله‌ی دووه‌مدا ئه‌ژمار كراوه، ئێمه نازانین كێ به‌رپرسیاره له‌م شاره، چون له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا. كوردی كه‌ركووك پله دوو بوو، ئێستاكه‌ش هه‌ر پله دووه له هه‌موو شوینه‌كاندا، هاوڵاتی یان و ئه‌ندامو ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردی كه‌ركووكیش تا ئه‌مڕو پله‌ی دووه له‌ناو حزبه كوردیه‌كانیش،
ورژاندنی ئه‌م مه‌وزوعه له لایه‌ن په‌یامنیره‌كانی (هاوڵاتی) ه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكَی كه‌ركووك نییه، ئه‌وانه‌ی له‌م شاره هه‌ندێ بابه‌ت ئه‌ورژینن كه ئه‌بێته هوَكاری بشێوی، له‌گه‌ڵ كاره تیروریسته‌كاندا جیاوازی یان نییه، هه‌ندێ كه‌ناڵو رۆژنامه‌و لایه‌نی حزبی له كه‌ركووك، بی َهه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵسو كه‌وت ئه‌كه‌ن، من پیشنیار ئه‌كه‌م بۆ هه‌موو لایه‌ك له‌م شاره با وڵاَمی ئه‌م جۆره كه‌سانه بده‌نه‌وه كه نایانه‌وێت هێمنی و ئاسایی ببیً له كه‌ركووك، ئه‌ركی راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێ هه‌ست به‌وه بكه‌ن ئه‌م شاره پێویستی به كاری مرۆڤ دوستانه‌یه نه‌ك ورژاندنی هه‌سته‌كان، من و هه‌موو كوردێك پشتیوانیمان له كوردانی توركیا كردووه، كوردانی توركیا ته‌نها په‌كه‌كه نییه ’ به‌لام هه‌ركه‌سێك بیه‌وی هیمنی ئه‌م شاره تێك بدات، ئه‌ركی هه‌موومانه لیی قه‌بول نه‌كه‌ین، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
