یه‌كێتی پێۆیستی به سكرتێرێكی شێۆه (سه‌دام حوسه‌ینه) ... غازی كه‌ركووكی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی چاوه‌روانی مه‌رگی جه‌ناب (مام جه‌لال) بوون، راستیه‌ك هه‌یه شاراوه نییه، بێوه‌فاترین سه‌ركرده له‌ناۆ ڕیزه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یه، یه‌كس له‌و سه‌ركردانه‌ی كه نزیكترین كه‌سایه‌تی بوو له جه‌نابی (مام جه‌لاله‌وه) له‌پێش هه‌مویاندا له یه‌كیتی جیا بوه‌وه ’ ناۆبراو زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، هه‌ندێ جار له جه‌نابی (مام جه‌لالیش) زیاتر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، دیار بوو سه‌بری ئه‌یوبی نه‌بوو بۆیه بریاریدا، خۆی ببیته سه‌ركردایه‌تی و سكرتیرو ئاغاۆ و خاوه‌نی پاره‌ی حزبه‌كه‌ی بێ، له لایه‌كی تره‌وه خۆی بووه زه‌حمه‌تكیش و كریكارو جوتیارو، رزگار كه‌ری هه‌ژاران و نوینه‌ری زوڵملێكراوه‌كان،
له‌دووای كۆنگره‌ی (3) وه هه‌ندی له‌وسه‌ركردانه‌ی هه‌ر به‌ده‌نگی جه‌نابی (مام جه‌لال) بوونه سه‌ركردایه‌تی إإإ وه ئه‌وانه زۆر په‌له‌یان بوو ببنه میراگری جه‌نابی (مام جه‌لال)
ئێمه‌ش ده‌زانین كۆنگره‌كانمان چۆن ته‌واو ئه‌كه‌ین و چۆن هه‌ندی كه‌س ده‌بنه سه‌ركردایه‌تی،
له كۆنگره‌ی یه‌كی شالی (1992) دا مه‌سائیلی ته‌كه‌تول، یه‌كێتی پارچه پارچه كرد‌و ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له غیابی جه‌نابی (مام جه‌لال) دا ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر له‌دوا ساتدا وتاره‌كه‌ی مام نه‌بووایه یه‌كێتی ده‌بووه چه‌ند حزبۆكه‌یه‌ك، وه‌ك ئیستاكه هه‌نده‌ك له‌وسه‌ركدانه ئه‌یانه‌وی یه‌كیتی بكه‌نه حزبۆكه...
ئێستاكه (3) ته‌كه‌تول له‌ناو یه‌كیتیدا هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبی و مادی و عه‌سكه‌ری یان هه‌یه، پێش دوو ساڵ وتاریكم بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك له چاۆپێكه‌وتنێكدا باس له‌دوای جه‌نابی (مام جه‌لال) ده‌كات، منیش نوسیم یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و سه‌ركردانه‌یه بۆیه، یه‌كیتی گه‌یشته ئه‌م وه‌زعه‌ی كه هێشتا سكرتێره‌كه‌ی له ژیاندا ماوه باس له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و ماڵه‌كه‌ی ئه‌كه‌ن،
هێشتا جه‌نابی (مام جه‌لال) زیندووه، یه‌كی باس له‌دوای مام ئه‌كات، یه‌كی كورسیه‌كه‌ی داگیر ئه‌كات، یه‌كی په‌لاماری پاره ئه‌دات، یه‌كی هێز كۆده‌كاته‌وه، یه‌كێ خۆی بۆ ئینتقامكردن ئاماده ئه‌كات، یه‌كی له دڵسۆزی خۆیه‌وه بۆ (مام) و یه‌كێتی خۆی بێده‌نگ ئه‌كات و ناچێته كۆبونه‌وه‌كانه‌وه، یه‌كێك به‌شان و باڵی سه‌ركرده‌ی حزبێكی تردا هه‌ڵده‌دا، هه‌فڵێك ئه‌كه‌نه برا گه‌وره و هه‌رخۆیان دوای دژی برا گه‌وره‌یی ئه‌دووین، یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌ی سێهه‌مدا دایه‌شكرایه سه‌ر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك، وارێكه‌وتون كه‌س په‌یوه‌ندی به سنوری كه‌سه‌وه نه‌بێ.ئێتر میرنشینه، یان گۆنده‌و ئاغای بۆدانراوه، ؟ هه‌یه‌ك له ئاستی خۆیدا (میجرسون) یكه حاكمی موتله‌قی حزبی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیه، خه‌ڵكیش له‌خواره‌وه جۆتیاری ساڵه‌كانی بیسته،
ئێستاكه یه‌كێتی پێۆیستی به سه‌ركرده‌یه‌كه وه‌ك (سه‌دام حوسه‌ین) بكات، كۆمه‌ڵێك به‌ناوی خیانه‌ته‌وه ئیعدام بكات، كۆمه‌لێكیش حوكمی هه‌تا هه‌تا هه‌تایی بدات، كۆمه‌ڵیكیش (حجزی ئه‌موالی مه‌نقوله‌و غه‌یری مه‌نقوله) بكات وه یه‌كێتی پیویستی به‌و گۆچانه‌ی سه‌رده‌می شاخیش هه‌یه..............
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
