جنێۆدان كه‌ڵتوری حزبه‌كانه ... غازی كه‌ركووكی
زور نیه بۆ ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵێكمان له بیرمانه سه‌رده‌می شاخ، حزبه‌كان له ریگه‌ی ئیزگه‌و جیهازه‌كانیانه‌وه ئه‌گه‌وتنه جنیۆدان به‌یكتر، جنیۆه‌كان ئه‌گه‌یشته راده‌ی ئه‌وه‌ی باس له‌خیزان و شه‌ره‌فی سه‌ركرده‌كانیش ئه‌كرا به شیوه‌یه‌كی زۆر ناشیاو، له‌دوای سه‌رده‌می شاخیش كه كورد نیمچه ئازادیه‌كی وه‌ده‌ستهینا، وه حوكمرانی كه‌وته ناوشارو به‌ناو حوكمی مه‌ده‌نیه‌ت بوو، هه‌مان شیوه له كاتی كیشه‌كاندا ئه‌و ره‌فتاره ناشرینانه ده‌ستی پێئه‌كرده‌وه، به‌لام به‌شیوه‌یه‌كی زیاتر له‌سه‌رده‌می شاخ چونكه ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كان زیاتر و به‌هیزترو به‌ر فراوانتر بوو، هه‌ربویه ئیستاكه ئه‌و حزبانه به ئاشكرا له كه‌نه‌له‌كانی خۆیانه‌وه جنیۆی ناده‌ن، به‌لاُم زۆرترین ئه‌نداموو لایه‌نگرانی حزبه‌كان له سه‌ر مالپه‌ره نهینیه‌كانی فه‌یسبوك و ئه‌نته‌رنیته‌وه وه‌كو جاران كه‌وتونه‌ته جنیودان به‌یه‌كتر،
سزای جنیوه‌كان، له ئه‌منی عامه به‌ند بووم، له‌ویدا كۆمه‌ڵی عاره‌ب له‌سه‌ر جنیۆدان به‌ند كرابون، به‌م شێوُانه، ئه‌وه‌ی جنیوی به‌سه‌دام دابوو به پیێ یاساكه (20) سال به‌ند ئه‌كرا به‌مه‌رجێك ده‌بووایه ره‌وانه‌ی دادگا بكرایه‌و شایه‌ت هه‌بووایه ئه‌وكات حاكم حوكمی ئه‌دا، كه‌سیك له‌سه‌ر مه‌دحكردنی (خومه‌ینی) به‌ندكرابوو، وتبوی خومه‌ینی (سه‌یده) ئه‌وانه‌ی جنیویان به خواره‌وه‌ی سه‌دام ئه‌دا حوكمی كه‌ورەتر بوو، به‌هه‌ر حال ُیاسایه‌ك هه‌بوو بۆ دادگا كردنی جنیوده‌ران،
له‌وڵاتی خۆماندا جنیودان بی یاسا‌و بی شایه‌ت حوكمی كۆشتنه‌و لاشه‌كه‌ی فری ئه‌دریته سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ چاۆترساندنی هاۆڵاتی، حوكمی جنیودان پاش كۆشتن ئه‌توانن به تیرورستت ئه‌ژمار بكه‌ن، حوكمی جنیۆدان ئه‌تكۆژن و دوای ئه‌وه شه‌هیدانه‌شت بۆ ده‌ر ئه‌كه‌ن،
له‌پاڵ ئه‌مانه‌وه له‌م ۆڵاته رۆژانه هه‌زاران گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ئه‌كرێت، لیپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سدا ناكرێت،
سه‌دام هه‌موو شتێكی خه‌راپ بوو به‌لام ئه‌گه‌ر بۆ سیناریوش بووایه هه‌ندی جار یاسای به‌كار ئه‌هینا به‌رامبه‌ر نزیكترین كه‌سه‌كانی خۆی، هه‌موو ئاگادارارین عودەی كوری به‌ند كرد، له ئه‌منی عامه ئاموزاكه‌ی خۆی به‌ند كردبوو كه برای حاجی عبد بوو (مدیر امن العامه) بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له (سمیر عبدالوهاب عربانجی) كردبوو كه وه‌زیر بوو، ئه‌و ئاموزایه‌ی ناوی (ابو احمد) بوو
ئه‌ری جیاوازی چییه له‌نیوان مرۆڤه‌كاندا، جنیو به‌هه‌ر كه‌سیك بدرێت هه‌ر جنێوه، ئیتر ئه‌و كه‌سه ده‌سه‌لات بی یا هاوڵاتیه‌ك بێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جنێو خه‌ڵگی تاوانبار بكریت پێم وایه ده‌بی زۆرترین كه‌س به‌ند بكرێت، حه‌ق نییه هیچ حزبێك له‌سه‌ر جنیودان خۆیان نیگه‌ران بكات، چونكه ئه‌وه كه‌لتوری خۆیانه.....
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
