له كه‌ركووك كورد‌و توركمان به یه‌ك لیست دابه‌زن ... غازی كه‌ركووكی
ساڵی (2007) لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دووی ریكخستنی كه‌ركووك بووم، یه‌كی له كاره‌كانم ئه‌وه بوو چۆن له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی كه‌ركووك به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ (جه‌بهه‌ی توركمانی) په‌یوه‌ندی یه‌كی هێمنانه بكه‌م، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ریز (كاك رفعت) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند بوو، به‌رنامه‌یه‌كی (19) خالێم ئاماده كردوو، كاك (رفعت) پشتگیری به‌رنامه‌كه‌می كرد،
له‌سه‌ردانێكدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی په‌یوه‌ندی یه‌كان چومه لای (ماموستا شه‌نگ) به‌ریوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك، ئه‌وكات هه‌ره‌شه‌ی لێكرابوو به‌نامه‌یه‌ك، به‌ناوی یه‌كیتی و پارتی یه‌وه، ئه‌ویش هه‌موو دونیای تێگه‌یاند كه حزبه كوردییه‌كان هه‌ره‌شه‌یان لێكردووه، كه‌چومه لای كۆمه‌ڵی قسه‌مان كرد قه‌ناعه‌تێكی لادروست بوو، پێش هه‌موو شتێك وتم وه‌ره نه‌تو وه‌ك (جه‌بهه) قسه‌بكه نه‌من وه‌ك (یه‌كیتی) وتی ئه‌ی وه‌ك چی؟ وتم من‌و تۆ وه‌ك كه‌ركووكیه‌ك قسه بكه‌ین، وه‌ستانێكی كردوو، وتی به‌راستی قسه‌یه‌كی زور جوانت كرد، به‌هه‌ر حاڵ هێمنی یه‌كمان دروستكرد، به‌ڵام من بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و نامه‌یه كه خوَم بینیم كه‌سانێكی ناو راگه‌یاندنی (جه‌بهه) دروستیان كردبوو بۆشیواندنی وه‌زعی كه‌ركووك، یه‌كی له‌و خالانه كه (ماموستا شه‌ن) باسیكرد بووم، وتی ئه‌م كوژن، وتم ئێمه ئه‌گه‌ر بمانه‌وی بتكۆژین به بێده‌نگی ئه‌تكۆژین، دوای تۆ ماموستای بۆ كورد ئه‌تكۆژی،
له‌سه‌ردانیكی تردا بۆلای (جه‌بهه) پاش گفت‌و گۆ من پی یانم وت رۆژێك دێ له‌كه‌ركووك ده‌بی (كوردوو توركمان) به‌یه‌ك لیست بۆ هه‌لبژاردن دابه‌زن، ئه‌وانه‌ی (جه‌بهه) زور به‌لایانه‌وه‌سه‌یر بوو، به‌راستی هه‌ندێكیان زوریان پێخۆش بوو، له‌ویش ئیمه وتمان با وه‌ك كه‌ركووكی گفتۆ گۆبكه‌ین، زیاتر ئه‌وه‌ی هه‌ندی له‌و توركمانانه‌ی له‌ناو حزبه‌كانن، شاره‌زایی یان نییه له حزبایه‌تی و له سیاسه‌ت،
له‌راستید توركمان و كورد له كه‌ركووك چه‌ند نزیك ببنه‌وه له مه‌سائیله سیاسیه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه، چونكه به‌شێكیان له‌بواری ئابوری و كومه‌لایه‌تیه‌وه تیكه‌لاو بوونه،
ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌كه‌ركووك ده‌توانی تا راده‌یه‌كی باش سه‌رنجی توركمان به‌لای خوَیدا رابكێشی، به‌مه‌رجی نابی ته‌ماشای (جه‌بهه) بكرێت وه‌ك نوینه‌ری توركمان و، هه‌ندی له‌و حزبانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی جه‌بهه‌ش نه‌كه‌نه نوینه‌ری توركمان كه له ده‌سه‌ڵاتی كورده‌وه نزیكن، به‌تایبه‌تی ئێستاكه وه‌زعی توركیا به‌ره‌و كورد باشتر بووه له ساڵانی رابردوو،
دووشت ئه‌گه‌ر كورد بێكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنی و كه‌ركووكیش به‌ره‌و هێمنتر ئه‌رواته پێشه‌وه
، وه‌ته‌بایی ئه‌حزابی كوردی خاڵێكی سه‌ره‌كیه بۆ هیمنی كه‌ركووك، چونكه ئه‌گه‌ر ناته‌بایی هه‌بێ له‌ناو كوَمه‌ڵگای كوردی كه‌ركووك ئه‌وه هه‌ندی ده‌سه‌لاتی حزبی كورد دروستی ئه‌كات، خاڵی گرنگێش ئه‌گه‌ر كورد‌و توركمان به (سقه‌وه) پێكه‌وه ته‌عامول بكه‌ن ئه‌وه كه‌ركووك كێشه‌كانی زۆر كه‌متر ده‌بیته‌وه ته‌نها هه‌ندی له عه‌ره‌به سونه‌كان ده‌مینێ كه كیشه دروست ده‌كه‌ن، ، ، ، ،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
