بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كورد یه‌كیتی و پارتی پێكه‌وه بن ...غازی كه‌ركووكی
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كیتی و پارتی كۆمه‌ڵی كێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌یه له نیوانیان، ئه‌ۆ كێشانه نه‌كێشه‌ی فیكری یه نه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه، دیاره له‌به‌شێكی كێشه‌كاندا هه‌ر لایه‌نێك خۆی به راست ئه‌زانی، هه‌ردوو حزبیش ناتوانن به جیا خۆیان به نوینه‌ری زۆرترین خه‌ڵكی كوردستان دابنه‌ن، ته‌نها پێكه‌وه ئه‌توانن خۆیان به نۆینه‌ری زۆرترین هاولاتی یانی كوردستان دابنه‌ن، ماوه‌یه‌كه هه‌ندی لایه‌نی بچوك و، هه‌ندی له رۆشنبیران و، هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناۆ هه‌ردوو حزب بانگه‌وازی ئه‌وه ئه‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان بالیستی جیاوازیان هه‌بێ، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه زۆر راسته، به‌ڵام بۆ ئیستای كوردستان زیانه‌كه‌ی زیاتره له سوده‌كانی، بۆ چه‌ندین ساڵی تر له‌وانه‌یه بگۆنجێت لیستی جیاواز له كوردستاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌وكاته‌ی گۆره‌پانی كۆردستان زۆرترین ئازادی به خۆ وه ده‌بینی، له ئێستادا ئه‌و ده‌نگو باسه خراوه‌ته سه‌ر زاری خه‌ڵك و ئه‌ندامانی حزبه‌كانه‌وه، كارێكی باش نییه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا نییه، به‌ڵام هه‌ردوو حزب ئه‌كری زیاتر سیقه به‌یه‌كتر بده‌ن و ئه‌ندامانی خۆیان وریا بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كوردوو هه‌ردوو حزب له‌وه‌دایه ئه‌و یه‌ك لیستیه بپاریزن بۆ چوار ساڵی داهاتوش، وه هه‌ردوو حزبیش پیۆیستی یان به چاكسازی حزبی و ئیداری هه‌یه له‌ناو خۆیاندا، مێژۆی هه‌موو ۆڵاتێك و نه‌ته‌وه‌كانی دونیا ئه‌م قوناغانه‌ی ئیمه‌یان بڕیوه، پێم وایه كورد زۆر له پێش ئه‌و ولاتانه‌وه‌یه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ویه‌تی پێشكه‌وتن به خۆ وه ببینی،
یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌و كه‌مو كورتی و ناعه‌داله‌تی یه‌ی هه‌یانه، هێشتا له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن كه خۆیان به ئوپوزسیونی سیاسی و ئاینی ده‌زانن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاته له كوردستاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌ی ئیستاكه به‌ده‌ستی ئه‌و دوو حزبه‌وه‌یه ’ ئه‌گه‌ر بكه‌ویته ده‌ستی ئه‌وانی دی، گۆره‌پانی ئازادیه‌كان زۆر به‌ر ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه،
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌موو كورتیه‌كان یه‌كیتی و پارتی به لیستی په‌نجا به په‌نجا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن له كوردستان و، له شوینه داگیركراوه‌كانیش هه‌موو كور به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
