ساڵێ 1968 بوو كه به‌عس هاته سه‌ر حوكم، ئه‌و ئینقلابه ناویان نا (شورشی سپی) سه‌ره‌تا به‌زۆر كه‌س ناكرایه به‌عسی، پاش چه‌ند ساڵیك به‌زۆر خه‌ڵكیان ده‌كرده به‌عسی، دوای وایلێهات هه‌ركه‌سێك به‌عسی نه‌بووایه ئه‌وه له هیچ شوینێك كاری بۆ ناكرا، به‌تایبه‌تی بۆ دامه‌زراندن له فه‌رمانگاكان، پاش 35 ساڵ هه‌موومان بینیمان به‌عس چی به‌سه‌رهات،
پاش ساڵی 1991 هه‌مان شێۆه له هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵكی خۆیان رویا ئه‌كرده باره‌گای حزبه كوردی یه‌كان تا ببنه ئه‌ندامی حزبه‌كان، دوای چه‌ند ساڵێك هه‌مان شیوه‌ی سه‌رده‌می به‌عس به‌ناچاری ده‌بونه حزبی، به‌تایبه‌تی بێ ته‌زكیه‌ی حزبی كه‌م كه‌س ئه‌یتوانی دابمه‌زرێت له ده‌موو ده‌زگاكان،
جیاوازی سه‌رده‌می به‌عس له‌گه‌ڵ ئیستادا ئه‌وه بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌رانسه‌ری عیراق یه‌ك جۆر پشتگیری یان داوا ئه‌كرد. به‌ڵام لای خۆمان چه‌ند جۆرێك پشتگیری داوا ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر له سنوری حزبێك بی و خۆت ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی تر بییت ئه‌وه كاره‌كه‌ت ناكری، ناچار زۆر كه‌س له‌به‌ر بژیوی ژیان له‌و حزبه واز ده‌هێنی ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ی له‌و سنوره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، له‌هه‌مووی ناشرینتر ناوی ئه‌نین (سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه) خۆی ده‌بوایه ناوی (وژدان گواستنه‌وه) بووایه، یان به‌رژه‌وه‌ندی گواستنه‌وه بووایه،
له‌م سالانه‌ی دوایی حزبه بچوكه‌كانی كوردستان كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیانیش نابنه ئه‌ندام لایان، جونكه ده‌سه‌ڵاتو پاره لای حزبی گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاته، ئێستا ئه‌وانه‌ی حزبیشن، ئه‌ندام، كادر، تا هه‌ندی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كان ئاماده‌ی زۆر له كۆبونه‌وه‌كان نابن، ئیتر بێزاری له حزبه، یان خه‌رێكی ئێش‌و كاری بازرگانی خۆیانن، ته‌نها له‌ناو حزبه‌كان ماون بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته مادی یه‌كانه، نه‌ك دلسۆزی بۆ نه‌ته‌وه‌و حزب،
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردی بخه‌مه ریزی به‌عسه‌وه زور بێ ویژدانی ئه‌كه‌م، به‌لام ئه‌مه راستی یه‌كه شاراوه نییه، ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌ڵه‌كانی به‌عس زۆر شت فیربووایه،
له كوردستاندا فراوانتری ئازادی هه‌یه، هه‌ندیجار ئازادیه‌كان ئه‌بیته به‌ره‌ڵایی، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات، وه‌زعی ئابوری خه‌ڵك زۆر زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌نها یه‌ك عوده‌ی و قوسه‌ی هه‌بوَو، ئێستاكه ئه‌ژمار ناكرێت ئه‌وه‌نده زۆرن، یه‌ك ساجیده‌ی بێده‌سه‌ڵات هه‌بوَو، ئێستاكه هه‌زاران ساجیده‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌یه، یه‌ك (حه‌لا) هه‌بوو ئێستاكه ئه‌ژمار ناكرێت،
ئه‌ی ده‌بیت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه دووا رۆژی وه‌ك به‌عسی به‌سه‌ر بێ؟؟؟؟؟ پیم وایه ئه‌و نه‌وانه‌ی پاش چه‌ند ساڵێكی تر دینه دونیاوه ئه‌م چۆره ده‌سه‌ڵاته ره‌فز ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له خۆیان ناترسن، با بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوی خۆیان بترسن، ئێستا له كوردستان ئه‌وانه‌ی زۆر له ده‌سه‌ڵات بێزارن زیاتر حزبیه‌كانن، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وان له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو كرده‌وه ناشیاوه‌كانن، به‌ڵام له‌به‌ر بژیوی ژیانیان بێده‌نگی یان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌وه‌شمان له بیره به‌عسیه‌كان له خواره‌وه هه‌مان وه‌زعیان هه‌بوَو كه بێده‌نگ ده‌بوون، هێوادارم ده‌سه‌ڵات له راستیه‌كان خۆی گێل نه‌كات،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
