یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بێخاوه‌ن ماوه ... غازی کەرکوکی
رۆژنامه‌ی ئاۆێنه _ ره‌شه‌كه
له‌سایتی ئه‌نته‌ر نێت، نوسینیكی قێزه‌وه‌ندم خۆینده‌وه، له نوسینی، سیروان ره‌شید. به‌ناو نێشانی _مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی _ خه‌ریكی چ قوماریكی مه‌ترسیداره إإ
من ته‌حه‌دای رۆژنامه‌ی ئاوینه ئه‌كه‌م، بۆیرن بۆ یه‌كجار نه‌ك سوكایه‌تی به‌سه‌ركرده‌كانی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵكۆ بۆیرن ره‌خنه‌یان لێ‌بگرن، له‌ناۆ یه‌كێتیدا ره‌خنه‌گرتن باشترین پانتایی هه‌یه، ئه‌م كابرایه هاتوه له‌م ره‌شنامه‌یه زۆر بێشه‌رمانه هه‌ڵیكۆتاوه‌ته سه‌ر یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، ناۆبراو یه‌كیتی به قومارخانه، ناۆده‌بات و، سه‌ركرده‌كانیش به قوما رچی و، كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كیتی به‌و كه‌سانه‌ی له‌و قومارخانه‌یه كار ده‌كه‌ن.
ئه‌م كابرایه هه‌موو خوَینی شه‌هیدان و خه‌باتی نیو سه‌ده‌ی یه‌كیتی به قۆمار ئه‌زانی، كۆمه‌ڵیك له‌م جۆره كه‌سانه هه‌چی بكه‌ی لایان هه‌ر به‌خه‌راپی ئه‌زانن، ئه‌وه‌ند بی مه‌عریفه‌ته هه‌موو سه‌ركرده‌كان به‌ده‌به‌ن ئه‌زانی، ناۆبراو زیاتر مه‌سه‌له‌كانی گه‌رانوته‌وه بۆ ئه‌و ریكه‌وتنامه‌یه‌ی نیوان پارتی یه‌كیتی، خه‌ڵكانی له‌م چۆره زۆر ئاساییه به‌لایه‌نه‌وه، یه‌كیتی پارتی بكه‌ونه كورد كۆشتن تا ئه‌م جۆره كه‌سانه بڵین ئه‌وه‌تا ئه‌و دوو حزبه كورد به‌كوشت ئه‌ده‌ن، واته شه‌ر بكه‌ن، ئاشتی بكه‌ن، ئه‌مانه سویندیان خواردووه به‌نه‌فامی خویان، ده‌بێ هه‌ر دژی كورد بن.
ده‌ڵی یه‌كیتی پرسی به‌كی كردووه ئیتفاقی ستراتیژی له‌گه‌ل پارتی مۆركردوه، وادیاره ده‌یه‌وی پرس به‌خۆی بكریت، یەكیتی پارتی مه‌نافسی یه‌كن راسته، له‌هه‌موو دونیادا مونافه‌سه‌ی حزبی هه‌یه، سیروان ئه‌وه‌ی كوردستان به حه‌رام ئه‌زانی، ئه‌لێ له‌ناۆ یه‌كیتی، نه‌بونی مه‌بده‌ئه؟؟ بۆ تۆۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ وایه، یه‌كیتی سه‌دان كێشه‌ی هه‌بێ له كاتی پیۆستیدا هه‌موو یه‌ك ده‌نگن و خاوه‌نی مه‌بده‌ئن، له پیناوی نه‌ته‌وه و یه‌كیتێدا، سیروان ره‌شید ئه‌گه‌ر به‌راستی كۆری ره‌شیدی فه‌رموو ئه‌و هه‌موو قسه نابوتانه‌ی به یه‌كیتی ئه‌یكگه‌ی به یه‌ك حزبیكی تری كوردستان بیكه، چ له‌ده‌سه‌لات بی، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات بی، یان جه‌ماعه‌تی موعاره‌زه بی، با بچوكترین حزبیش بێ، تۆ نوینه‌ری كه‌س نی توا ده‌لیی یه‌كیتی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه‌و، پارتی بۆته كه‌مینه، كادرانی یه‌كیتی بی برواش نه‌بونه، به‌لام ئازادانه‌ش ره‌خنه‌ی خۆیان ئه‌گرن، ئه‌ری خۆت بروات به‌خۆت هه‌یه؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
