ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌عس و سه‌دام و ئێستاكه ... غازی كه‌ركووكی
به‌ع
س وه‌ك ناو وه‌ك حزب، وه‌ك په‌یڕه‌ووو به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی ویران نه‌كردبوو، به‌ڵكو كرده‌وه‌كانی كۆمه‌ڵی ده‌سه‌ڵات له‌ناو به‌عسدا حكومه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدیر برد، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ته‌نها یه‌ك سه‌دام و یه‌ك عوده‌ی و یه‌ك قوسه‌ی و یه‌ك حه‌لا و یه‌ك عزت دوری و یه‌ك و یه‌ك و یه‌ك هه‌بوو، به‌گشتی ناگه‌یشته سه‌د كه‌سیك كه ئه‌م وڵاته‌یان ویران كرد به كرده‌وه‌كانیان، ئێستاكه هه‌زاران عوده‌ی و قوسه ی و حه‌لا و عزت دوری و علی كیمیاوی په‌یدا بووه له‌م وڵاته، له‌جیاتی كوری یه‌ك ده‌سه‌ڵات سوكایه‌تی به هاۆڵاتی یان بكات، كوری هه‌زاران ده‌سه‌ڵات په‌یدا بووه هه‌رچی یان بوێت ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، له هه‌موو ڕویه‌كی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تیه‌وه إإإ هه‌موو ئیراق ته‌نها سه‌دام بو چه‌ند كۆشكێكی هه‌بوو له شوینه به‌رزه‌كان و نزیك ئاوه‌كاندا، ئێستا نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك سه‌دام به‌ڵكۆ زیاتریان هه‌یه، وه نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش هه‌مان ره‌فتاری نه‌وه‌كانی سه‌دام و خراپتریش ئه‌كه‌ن، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام ته‌نها چه‌ند كه‌سێك سه‌یاره‌ی جام ره‌شی بێ ژماره‌یان هه‌بوو، ئێستاكه ژنه‌كانیشیان لاسایی سه‌دام ئه‌كه‌نه‌وه، یه‌ك ساجیده هه‌بوو كه بیده‌نگ بوو، ئێستاكه هه‌زاران ساجیده‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌یه، یاسایه‌ك هه‌بوو له ئیراقدا ته‌نها سه‌دام ده‌یتوانی ده‌سكاری تێدا بكات، ئێستا یاسا هه‌یه‌و هه‌ركه‌س به ئاره‌زوی خۆی رایده‌كیشی، سالی 1988 له (ئه‌منی عامه) به‌ند بووم چه‌ند ئه‌ندازیاریك و چه‌ند به‌لینده‌ریك له‌گه‌لمَان به‌ند كرابون، له‌سه‌ر ئه‌وی له‌ریگاو بانێك پاره‌یان خواردبوو، خۆ ئه‌گه‌ر ئێستاكه ئه‌و یاسایه هه‌بێ هه‌رچی به‌لینده‌ره‌و ئه‌ندازیار و ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ده‌بی بخرێنه به‌ندیخانه‌وه، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام له‌سه‌ر كه‌مو كورتیه‌كان، پولیس، ئه‌من، سه‌رباز، فه‌رمانبه‌ر، تا دوای كه‌موو كورتی یان هه‌بوایه سزا ئه‌دران، ئێستاكه ئه‌و شیوه گه‌نده‌ڵانه پاداشت ئه‌كرێن و به پاڵه‌وان و نه‌زیه باس ئه‌كرین، له‌سه‌رده‌می سه‌دام ته‌نها جاشی ته‌رك هه‌بوو، ئێستا ماموستاو ئه‌فسه‌رو فه‌رمانبه‌رو كادری حزبیش ته‌رك ئه‌كرێ، سه‌رده‌می سه‌دام هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ك حوكمران نه‌بوو، ئێستاكه سه‌دان بنه‌ماڵه حوكمرانه، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، یه‌ك ئاسایش هه‌بوو، ئیستاكه بنه‌ماله‌كانیش ئاسایشی خویان هه‌یه، له‌وهه‌موو دونیایه‌دا وڵات و نه‌ته‌وه‌كان یه‌ك سه‌روكیان هه‌بووه، لای ئێمه چه‌ندین سه‌روك هه‌یه، دیاره من مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه نییه كه بڵیم سه‌دام و به‌عس باش بونه‌و، یان له ده‌سه‌ڵاتی ئیستاكه باشترن، من بوَخوم و خیزانه‌كه‌م له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی (عبدالكریم قاسمه تا ئه‌مروی ده‌سه‌ڵاتی كوردی) زیانمان پێكه‌وتوه، هه‌موو ژیانمانیش هه‌ر كوردایه‌تیكمان كردووه دژی زوڵم و زورداری و چه‌وسانه‌وه بوینه، به‌ڵام هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیك دوور كه‌وته‌وه له میله‌ت پێویسته رۆ به‌رۆی ببینه‌وه، وه شانازیش به‌و خه‌باته‌وه ئه‌كه‌م و په‌شیمان نین كه كردومانه، به‌راستی هه‌ر كات ئه‌و ئازادیه هاته ئاراوه ئه‌وه زور شتی گرنگتر هه‌یه كه ده‌توانم باسی لێوه بكه‌م، ئه‌و كات ده‌ر ئه‌كه‌وی له هه‌ندی ره‌فتاری هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات ده‌بێ ره‌حمه‌ت بۆ به‌عس و سه‌دام بنیرن إإإإإ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
