سێ کورتە چیرۆک بۆ منداڵان .. گۆڕینی : رەزا شوان

١ـ مێـروولە و کوللـە

میروولەیەک لە هاوینەدا، خەریکی کۆکردنەوەی دانەوێڵە بوو . .    دەیبردەوە بۆ شارەکەی . . دانەوێڵەیەکی باشی کۆکردەوە . .     بۆیە غەمی هاتنی زستانی نەبوو .

رۆژێکی زۆر ساردی پایز، کوللـەیەک لە دەرگای ماڵی     مێروولەکەی دا . . داوای خواردنی لە مێروولەکە کرد .

مێروولەکە : ئەی هاوینی رابردوو چیت دەکرد . . ؟

کوللـەکە : بە درێژایی هاوینی رابردوو . . گۆرانیم دەوت .

مێروولەکە : دەبـڕۆ بە درێژایی زستانی داهاتووش . .           هەر هەڵپەڕە .

پێشی گوت : " ئەوشت لە بیر نەچێت، پێویستە هەموو کاتێک         مرۆڤ خۆی بۆ بەیانی ئامادە بکات . . "

 

     ٢ ـ قازێکی هێلکەزێڕ

جوتیارێک قازێکی هەبوو . . رۆژێک لە رۆژان، قازەکەی هێلکەیەکی  سادە زێڕی کرد . . لەو رۆژەەوە بەدواوە، قازەکە هەموو رۆژێک هێلکەیەکی زێڕی تری دەکرد . . جوتیارەکە دەوڵەمەند . . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر چاوچنۆک بوو .

جوتیارەکە رۆژێکیان، بیرۆکەیەکی خراپی بە بیردا هات و . . گوتی :

" من بۆ هەموو رۆژێک، چاوەڕێی ئەوەبم تا قازەکەم هێلکە زێڕەکەی دەکات . . ئەی بۆ سەری نەبڕم و، سکی هەڵنەدڕم . . بە جارێک هەموو هێلکە زێڕەکانی ناو سکی دەردەهێنم . . "

جوتیارەکە ئەم بیرۆکە خراپەی جێبەجێکرد . . قازەکەی سەربڕی و . .  سکی هەڵدڕی . . بەڵام هیچ هێلکەیەکی زێڕی، لە سکی قازەکەدا نەدۆزییەوە .

 

     ٣ ـ هەڵــــۆ و کۆتـــر

رۆژێک مێردمنداڵێک، کوترێکی بینی، کە هەردوو باڵیان کردبوو . . کۆترەکە نەیدەتوانی هەڵبفڕێت .

مێردمنداڵەکە لەبەرخۆیەوە گوتی : " ئەم کۆترە بەسزمانە، چۆن  خواردنی دەست بکەوێت، بۆ ئەوەی بژی ؟ "

زۆری پێ نەچوو، هەڵۆیەک لە بەردەم کۆترەکەدا نیشتەوە . .   نێچیرێکی بە دەنووک هەڵگرتبوو، نێچیرەکەی لە بەردەم کۆترەکەدا  دانا . . کۆترەکە دەستی بە خواردنی کرد و تێری خوارد .

مێردمنداڵەکە . . بیری لەوە کردەوە، کە خوا توانای هەموو شتێکی   هەیە . . خوارن بە هەموو گیانلەبەرێک دەدات . . بۆیە گوتی :

" من بۆ دابمێنم و بیر لە بژێوی ژیانم بکەمەوە . . ؟ چیم بوێت خوا   پێمی دەبەخشێت . . "

مێردمنداڵەکە بڕیاری دا، کە لە ماڵەوە دابنیشێت و، هیچ نەکات . .  رۆژان هاتن و تێ پەڕین . . مێردمنداڵەکە هیچی بۆ نەهاتە ماڵەوە .

پیاوێکی دانا هات بۆ لای و پێی گوت : " رۆڵەی شیرینم، تۆ دوو  باڵندەت بینی . . یەکێکیان کۆترێکی برینداری باڵکراوبوو، ئەوی تریان هەڵۆیەک بوو . . بۆ حەزدەکەیت وەکو کۆترەکە بيت . . ؟ ئەی بۆ بیرناکەیتەوە، کە وەکو هەڵۆکە بيت . . ؟ کە تەنها خۆی تێرناکات،   بەڵکو ئەوانەش تێردەکات کە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە . . "

 

(*) چیرۆکی یەکەم و دووەم لە ( نەرویجی ) یەوە گۆڕیومن بۆ سەر زمانی کوردی.

  بەڵام چیرۆکی سێیەم لە ( عەرەبی ) یەوە گۆڕیومە بۆ کوردی .

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر