(کـۆیــه)
گه‌ر کاریزمایی (نلسن ماندێلا) له نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م سه‌ت ساڵه‌ی دواییدا به موعجیزه‌ێکی که‌م وێنه دابنرێت، ئه‌وا کاریزمایی دوو پیته‌که‌ی ( بۆ ) - وه‌ک ئ
امرازی پرس- له سه‌رنخونکردن و بونیاتنانه‌وه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی ، به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانییه‌وه، یه‌کسانه به کارایی گشت فه‌رهه‌نگه‌کانی هه‌موو زمانه‌کانی دنیا!
نامۆیی مرۆڤ له‌نێو ئه‌م هه‌ساره مه‌جهوله‌دا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وی خسته به‌ر شاڵاوی لافاوێکی بێ ئامانی ( بۆ ) یه‌کان: ئه‌م هه‌ساره گه‌وره‌یه بۆ؟ بۆ خولقێنراوم؟ بۆ ده‌بێ بژیم؟ بۆ ده‌بێ بمرم؟ ئاکامی پرسه ئه‌زه‌لی و سه‌ره‌کییه‌کانی ( بۆ ) ، هه‌میشه داهێنه‌ری ئه‌فسانه‌و ئایین و ئه‌ده‌ب و مێژووی ئابرووتکاو / شکۆمه‌نی مرۆڤایه‌تی بووه به‌بێ پسانه‌وه.
هه‌موو ئه‌و فه‌لسه‌فانه‌ی له زێدی ( بۆ ) یه میتافیزیک -که‌کانی (ئه‌رستۆ)وه چاویان هه‌ڵیناوه، تا ئه‌م چرکه ساته ، هه‌ر له ده‌وری خه‌لق بوون و توانایی ئه‌قلی مرۆڤ و په‌ویوه‌ندییه ئاڵۆزه‌کانی نیوان خوداوه‌نده‌کان و به‌نده‌کانیاندا ده‌سووڕێته‌وه. بۆیه ئامرازی( بۆ) بۆته کۆڵه‌که‌ی قایمی مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌و لۆژیک و ئه‌ده‌ب و زانست و ئایین و ره‌وشت. ئێمرۆش له ساییه‌ی ته‌کنه‌لۆژیایی دیجیته‌ڵه‌وه، فۆرمه‌له‌ێکی وه‌ک (سیگما) به پێنج (بۆ)یه‌که‌یه‌وه ده‌گاته دۆزینه‌وه‌ی هۆکاری نووشوستیهێنانی کۆمپانیایه‌ک یان پوچه‌ڵ به‌رهه‌م هێنانی کارگه‌ێک، له ڕیی شیته‌لکاری هۆکاری ریشه‌ییه‌و (Root Cause Analysis) چاره‌سه‌ریشیان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
ئێمرۆ ئێمه‌ی کورد تابڵێت عه‌وجه‌ی (بۆ)ین بۆ داووده‌رمانکردنی زمانه کوردییه زامدارو داروشاوه‌که‌مان چوون سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دام وده‌زگایه ی فێرکردن و په‌روه‌رده‌و چاپه‌مه‌نی و میدیا‌و ئه‌و له‌شکره گه‌وره‌یی مامۆستا‌و ئه‌دیب و میدیاکاران زمانی کوردی به‌ره‌و کرچ وکاڵی شانداده‌دات. وه‌ختیی هاتووه پسپۆران بپرسن : بۆ زمانه‌که‌مان تادێ پتر له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵده‌ته‌كیت و ریزمان و ده‌ستوری داده‌له‌نگێ؟ بۆ رێنووس و تۆبۆگرافیای زمانه‌که‌مان وا شێواوه؟ بۆ خوێندکارێکی پۆلی شه‌شی بنه‌ڕه‌تی ناتوانێت دوو دێری جوان دارێژێت؟ بۆ ئاستێ مامۆستاکان وا دابه‌زیووه؟ ناڵێم بۆ کۆماری ئێرله‌ندای خوارو به چوار ملیۆن حه‌شیمه‌ته‌وه خاوه‌نی شه‌ش (خه‌ڵاتی نوبل)ه‌و کوردیش هیچ؟ به‌ڵام ده‌بێ بپرسین بۆ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی زیندوومان ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌که‌وێ ؟
کورگه‌لینه! کاتی هاتووه، به‌جددی (بۆ) یه‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین و سه‌ره‌داوه‌کان بدۆزینه‌وه‌و بچینه قۆناغی ( چۆن ) له‌وێشدا بپه‌ڕینه‌وه بۆ دوا مه‌نزڵ : (چیبکه‌ین) تا بازووی کوشش وسه‌عیکردنی لێهه‌ڵمالین و نه‌هێلین زمانی کوردیمان هه‌رس بێنێت!
هه‌رچه‌نده هه‌موو بابه‌ت و رشته‌و بواره‌کانی تری کورده‌واریمان پێویستی به یارمه‌تی (بۆ) هه‌یه!
