دروشـمی نـەورۆزی ٢٧١٣...فـازیل شـەوڕۆ
بە درێژایی مێژوو چەژنی نەورۆز بۆ کوردان هەرگیز تەنیا وەک سەرتای هاتنی وەرزێکی تازەو دەستپێکی ساڵێکی نۆ تەماشا نەکراوە ، بەڵکو هەمیشە ژیلەمۆ و سکڵی خۆشکردنی ئاگری خەبات و هاندەری راستەقینەی خولقاندنی داستانەکانی سەرکەتوون بووە.بۆیە سەردەمێ تێکۆشەرەکان بە هەڵگیرساندنی دنکە شقارتەیەک لە زیندانە تاریکەکاندا و پێشمەرگە جەسوورەوکان بە شاڵاوی سەر لە ئێوارەی ئەو رۆژە، یادی ئەو چەژنە پیرۆزەیان دەکردەوە.رۆژی ( ٢١ ی نەورۆز) گەرچی چەند سعاتێکە لە تەمەنی ساڵ، بەڵام بە قەد دەرس و دەووری ساڵیکی پڕی خوێندن، منداڵ و نەوەکانی کورد فێرە خۆشەویستیی و دڵسۆزی و فیداکاری دەکات بۆ خاک و نەتەوە.خۆشبەختانە دوای ڕاپەرین، شێواز و تام و بۆن و رەنگ و روخساری ئەم چەژنە لە دڵ و دەرووندا گەڵی خۆشترو جوانترو پیرۆزتر بەرێوەدەچێ و ساڵ لە دوای ساڵێش خۆشترو دڵگیرتر دەبێ.لێرەدا لە جێگایی خۆیەتی کە رۆشنبیرو روناکبیرو خوێندەوارەکانمان ئەم دەرفەتە بە باشترین شێوە بۆ خزمەتکردنی خاک و نەتەوە بقۆزنەوەو نەهێڵن ئەو رۆژە وەک رۆژانی ئاسایی تێپەڕی.بۆیە من لە دڵەوە داواکارم کە هەموو خەڵکی کوردستان ئەم پێشنیارەم قبوڵ بکەن و کاری پێبکەن، ئەویش ئەویە: با ئەم نەورۆزە دروشمێکی بدرێتێ ناوی لێبنرێت ( نەورۆزی سەربەخۆیی)، لە هەر شوێنێ گوترا یان نووسرا نەورۆز، بڵێن ( نەرۆزی سەربەخۆیی).بەهای ئەو درۆشمە لەوەدایە کە لە رووی دەروونییەو هەموو تاکێکی کورد هاندەدا بۆ بیرکردنەوە و کارکردن لە پێناو ئەم دروشمەو هەم چاو سوورکردنەوەیەکیشە بۆ ناحەزانمکان لە هەر کوێ کە هەن، کە دەبێ تێبگەن ئێمە تاهەتایە ئەم شێوە حکومرانیمان قبوڵ نییەو دەبێ رۆژێ سەربەخۆیی وەدەست بێنین، هەرچەندە لەم ساتە وەختەدا ئەم خەونە کارێکی وا ئاسان نییە.وەڵێ با یەکەم هەنگاو هەڵێنێن و ببێژین: نـەورۆزی سـەربـەخـۆیتـان پیـرۆز .
Face book: fazil sdhawro
e- fzgaedii@yahoo .com
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
