نه له نزیکه‌وه و نه له دوور ( کاوه گه‌رمیانی)م نه‌ناسیوه، وه‌لێ که دوای تیڕۆرکردنی چوومه ناو ئه‌رشیفه‌که‌ی و نزیکه‌ی ئه‌و حه‌فتا وتار‌و نووسیینه‌ی ئه‌وه‌م خوێندوه، حه‌قم به خۆم دا که ناوی لێ بنێم ( ماندێلای گه‌رمیان)، ئه‌مه‌ش هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو وشه و فرمێسک و ره‌خنه‌ێکی ئه‌وه رۆژنامه‌نووسه بۆ خۆشگۆزه‌رانی خه‌ڵکی گه‌رمیان و دیفاعکردن له مافه‌خوراوه‌کانی ئه‌وان و خه‌و بینین به وڵاتێکی پڕ ئاسووده و به‌ختیاری بووه بۆ هه‌مووان وه هه‌م له‌به‌ر ئازایه‌تی و بوێری و چاونه‌ترسی له خسته رووی ده‌ستدرێژ و تاوان و زوڵم و زۆری گه‌نده‌ڵچییه‌کانی کوردستان به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیانه‌وه. باوه‌ڕ بفه‌رموون یه‌ک تاکه وتاری ئه‌م زاته‌م نه‌هاته به‌رچاو که پێشێلی پێشه‌ی رۆژنامه‌نووسی خۆی کردبێت، یان ناوزڕان و بوختان هه‌ڵبه‌ستن و فیتنه‌نانه‌وی تێدا بێ. هه‌موو وتار‌و وگوتاره‌کانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و جوانکردنی دوارۆژی نه‌ته‌وه‌که‌ی بووه. ده‌بوایا داواکاری گشتی و راوێژکارانی پیاوه گه‌وره‌کان و به‌رپرسه‌کانی حکومه‌ت به‌دواچوون و لێکۆڵینه‌ویان بۆ بابه‌ته وروژێنه‌ره‌کانی ئه‌و بکردابوایه و هه‌موو جارێکیش له‌بڕی ئه‌و خزمه‌گوزارییه خۆبه‌خشه‌ی ئه‌و ده‌بوایه خه‌ڵات بکرابوایه. . . ئێستا رووداوێکم وه‌بیر هاته‌وه : له ساڵی (2009) دا له کاتی سه‌ردانی کردنم بۆ کتێبخانه‌ی گشتی( ئیلاک) له شاری (دبلن) پایته‌ختی کۆماری ئێرله‌ندای خوارو، دوو سێ مێرووله‌ی ورد وردم له‌سه‌ر ره‌فه‌ێکدا کتێبخانه‌که‌دا بینی و راپۆرتێک بۆ کتێبخانه‌که نووسی و له بوونی ئه‌و مێروولانه ئاگادارم کردنه‌وه، دوو رۆژی پێنه‌چوو سوپاسنامه و چه‌ند کتێبێکیان به دیاری بۆ ناردم وه‌ک ده‌ستخۆشی. ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ( کاوه گه‌رمیانی) له وڵاتێکی خاوه‌ن ساحێب بوایه‌و ده‌بوایه رۆژانه چ خه‌ڵاتێکی مه‌زن به گه‌ردن و سینگیه‌وه بکرێت له بڕی دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و هه‌موو که‌موکوڕییه‌ی وڵات.
تا ئێمرۆ(11/12/2013) پێوه‌ر ناوه‌که‌ت کاکه ( کاوه گه‌رمیانی ) له سێرفسی (گۆگڵدا) به زمانی کوردی و عاره‌بی و ئینگلیزی گه‌یشته سه‌رووی (75. 500) تایتڵ، خۆ ده‌ستڕه‌شه‌کان ته‌نیا حه‌وت فیشه‌کیان به‌خشییه جه‌سته‌ی تۆ، ئێستا ده‌بێ له هه‌ر چوار ئیقلیمی دنیاوه چه‌ند هه‌زار هه‌زار جار نه‌فره‌ت و نه‌وعله‌تییان بۆ بچێت ؟ ده‌بێ ئه‌و ده‌ستڕه‌ش و رۆح ڕه‌شانه چه‌ند هه‌زار هه‌زار فیشه‌ک به مێژووه بنێن تا بتوانن ناوی پیرۆزی تۆ ره‌ش بکه‌نه‌وه - که جگه له روو ره‌شی مه‌حاڵه ئه‌و قه‌ڵه‌مکوژانه بتوانن شتێکی تر بچنه‌وه؟ ئێستا هه‌موومان رۆحه پیرۆزه‌که‌ی تۆمان له جه‌سته دایه. . . . بن‌و بێخه‌م کاوه گیان خۆشبه‌ختانه ( گه‌رمیان ماندیلای) وه‌ک تۆی زۆره ئێمرۆ. . . !
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
