ناوهێنانی "18 كچه ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی میسر" له درامایه‌كی میسریدا، جارێکی تر کێسه کۆنه- نوێه‌که‌ی ئه‌م ده‌سته کچه ئه‌نفالکراوه‌ی بۆ جارێکی تر هێناوه سه‌ر خوانی باس و قسه و بوو به که‌رسته‌ییه‌کی به‌بڕشتی هه‌موو میدیا کورد‌یه‌کان و قۆزتنه‌وه‌ی لایه‌ن هێندی گروپ و حیزبه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان – جا بۆ هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێک بێ – له کوردساتاندا و له ده‌ره‌وشدا، چه‌ندین کرۆپ و رێکخراو و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌دنی و جه‌ماوه‌ریی که‌توونه‌ته چالاکی بۆ که‌شفکردنی راز‌و نهێنییه‌کانی ئه‌م کێسه و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی لوغزه‌که‌ی به‌یه‌کجاری، جا هه‌ر ده‌سته و گروپێ قامتێ پشنیارو پێشنیاز ده‌خاته به‌رده‌م لایه‌نه به‌رپسه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
بۆ کۆتایی هێنان به‌م بگره و به‌رده‌یه، وا به‌نده پێشنیارێک ده‌خاته به‌رده‌می حکومه‌تی هه‌رێم و میدییاکانی کوردی و جه‌ماوه‌ری خه‌مخۆری ئه‌م کێسه، که ده‌رهاویشته‌ی ئه‌زموونی ژیانی ده ساڵی خۆمه نزیکه‌وه، له گه‌ڵ هاوڵاتییانی میسری له، زۆر گه‌شبینیم به گه‌یشتن به ئاکام و ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ر.
پوخته‌ی پێشنیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه که (( له رێگای میدیاکانی عاره‌بییه‌وه – به تایبه‌تی میدیاکانی میسری- رێکلامێکی فه‌رمی له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بکرێت، که پاداشتێک به بره پاره‌یه‌ک، وه‌ک بڵێین " دوو سه‌د هه‌زار دۆلار" پێشکه‌ش به هه‌ر که‌سێ بکرێ که زانیاری به‌ڵگه‌دار و مه‌لمۆسی هه‌بێ، ده‌رباره‌ی کێسی ئه‌و هه‌ژده پاکیزه، یان هه‌ر یه‌کێک له‌وان)).
جا له حاڵه‌تی ده‌ستکه‌وتنی هه‌ر زانیارییه‌ک ئه‌وا به گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی لێژنه‌ێکی پسپۆڕی تاتیبه‌تمه‌ند به کێسی ئه‌نفال، ده‌توانرێ ئه‌و به‌ڵگه پێشکه‌شکراوانه، ساغ بکرێنه‌وه و وردبینییان بۆ بکرێت. به گوێره‌ی ئه‌و ئاشنایه‌تییه‌ی خودی خۆم له گه‌ڵ هاوڵاتیانی میسری هه‌مبووه، له‌م باوه‌ڕه‌دام که ئه‌م پاداشته، ده‌بێته هۆکارو مۆتیڤێکی به‌هێز بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی رێکلامه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. وه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی خۆمان ئه‌وه‌ی نه‌کرد ئه‌وا هه‌ر لایه‌ن و گروپ و رێکخراو وحیزبێک ده‌توانێ ده‌ستپێشخه‌ری بکاو و پێشنیاره‌که‌م وه‌رگرێ.
دوو ده‌سکه‌تی زۆر گه‌وره له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورد وه‌درست دێنین، له حاڵه‌تی گه‌یشتن به خه‌به‌رێکی یه‌قین:
یه‌کام: کێسی ئه‌نفال له چوارچیوه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی حکومه‌تی عیراقی و رژێمی به‌عس ده‌رده‌چێ و سنووری تاوانه‌که زۆر گه‌وره ده‌بێ.
دووه‌م: جگه له هێورکردنه‌وه دڵنه‌وای که‌سوکاری ئه‌م ده‌سته پاکیزه‌یه، ئه‌وا سۆز‌و عه‌تفێکی جیهانی سه‌رتاسه‌ری بۆ خۆمان به‌ده‌ست دێنین که له خۆدی پرۆسه‌ی ئه‌نفاله‌که که‌متر نییه.
هیوادارم پێشنیاره‌که‌م گوێ بیستی خۆی هه‌بێ و هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ بنرێت.
تیبینی؛ من ئه‌م بره پاره‌یه‌م وه‌ک نموونه نووسیوه، ده‌کرێ زۆر زیاتریشی بۆ ته‌رخان بکریت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
