
که له ساڵی (2004) دا خه‌ڵاتی ( دبلن) ی پایته‌ختی کۆماری (ئایرله‌ندا)ی خوارم پێبه‌خشرا، کچێ پێی‌گوتم: " ده‌بێ بۆ شار‌و وڵاته‌که‌ی خۆت چه‌نده کاری وا جوان جوانت پێشکه‌ش کردبێت؟" هه‌میشه خه‌ونم به‌وه‌وه ئه‌دی رۆژێ زووتر بگه‌مه‌وه کوردستان و بیرۆکه هونه‌ری و جوانکارییه‌کانم به منداڵ و پیرو نه‌وجه‌وانانی پێشکه‌ش بکه‌م، هه‌رچه‌نده پێشتریش ئه‌وه‌ی له توانام دا بوبێ بۆم کردوون به گوێره‌ی که‌ش و هه‌وای سه‌رده‌مه‌که، (مۆزه‌خانه‌ی که‌لتووری هه‌ولێر) که به هاوکاری دکتۆر (عومه‌ر په‌تی) له نێو قه‌ڵای هه‌ولێردا له ساڵی( 1988) دامانمه‌زراند جوانیترین نموونه‌یه، سه‌د ئه‌فسوس، ده‌ستی ره‌شی نه‌فس نزمان له ڕاپه‌ریندا، که‌رسته به‌نرخ و به گرانبه‌هاو و بێوێنه‌کانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یان تاڵانکردو فه‌وتان . به‌نده ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ( کۆمه‌ڵه‌ی فۆلکلۆری کوردی) بووه له هه‌ولێر، که گوڤاری تایبه‌ت به که‌لتوورو فۆلکلۆری، له پاڵ کاره‌کانی تری‌دا، چاپده‌کرد.
ئه‌م پێنج پرۆژه کلتووری وهونه‌ریانه‌ی خواره‌وه، به‌رنا
مه‌ی کاری ئێستا‌و داهاتوومه که هه‌ر هه‌موویان زاده‌ی بیرۆکه و دیزاینی هونه‌ری خۆمن و ده‌مێکه له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یان له بیر‌و خه‌یاڵ بۆ سه‌ر ئه‌رزی واقیع و بینراو. به تایبه‌تی له‌م رۆژگاره‌دا، که ده‌بینم شاره‌که‌م زۆر زۆر که‌م مه‌عالیمی کاری هونه‌ری و په‌یکه‌رسازی و گه‌شتیاری و جوانکاری تێدایه. هیوادارم که به‌رهه‌مه‌کانم جێگای ڕه‌زامه‌ندی شاری کۆیه و کوردستان بێ:
پرۆژه‌ی یه‌که‌م: به‌رجه‌سته‌کردنی به‌شیکی ئاشای کۆنی (وه‌ستا حوسینی نه‌جار) له کارێکی هونه‌ری دڵگیردا بۆ زانکۆی کۆیه. دوای ماندوو بۆنێکی زۆر بنه‌ماڵه‌ی (کاکه زیادی حه‌ماغای غه‌فوری) ره‌زامه‌ندی خۆیان نیشاندا، که ئه‌م کۆنه ئاشه له کاره هونه‌ریه‌کانمدا به‌کار بێنم، له به‌رانبه‌ردا، وه‌ک سوپاسگوزارییه‌ک، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کاندا، به زمانی کوردی و ئینگلیزی، له سه‌ر تابلۆیه‌کی شایسته ئاماژه‌یان پێبکه‌م وه‌ک:( دیاری مه‌حموداغای کاکه زیاد) . ئه‌م کاره هونه‌ریه له پێشه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زانکۆی کۆیه سه‌ر ڕیی هه‌یبه‌سوڵتان دا‌ده‌نرێ، ئێستا کاره‌که له قۆناغی دووه‌م دایه‌وه، هیوادارم بۆ ساڵی خۆێندی تازه ئاماده‌بێ.
پرۆژه‌ی دووه‌م: له کۆنه پارچه‌کانی پاشماوه‌ی ئاشه‌که‌ی کۆیه، کارێکی تری هونه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌م، که جێبه‌جێکردنی له قۆناغی دووه‌میدایه. ئه‌ویش دروستکردنی په‌یکه‌رێکی به‌رز له ئاسینی ئه‌م ئاشه و دامه‌زراندنی له نزیک نافوره‌ی زانکۆکه، ئه‌م په‌یکه‌ره ئاسنه چه‌ندین زنجیری درێژ درێژی وه‌ک بسک و زولف پێدا شۆڕبۆته‌وه، بۆ هاتنه دی مرازو خه‌ون و نیاز، ده‌توانی قوفلێک له ئه‌لقه‌یه‌کی ئه‌م زنجیرانه بده‌ی و کلیله‌که فرێده‌یته ناو گۆماوه‌که، باش چه‌ند ساڵیکی تر ئه‌م په‌یکه‌ره که ناوم ناوه ( قوفڵی مرازان) به سه‌دان قوفلی پێدا شۆرده‌بیته‌وه خه‌ڵک ده‌توان وێنه‌ی له لای بگرن و چێژ له جوانییه‌که‌ی وه‌رگرن و یادگارییه‌کانیان له‌وێدا به قوفڵ تۆمار بکه‌ن. له ته‌ک ئه‌م په‌یکه‌ر ده‌نووسرێ: ( قوفڵی مرادان، کلیلی ڕازان، خوایه بگه‌مه، نازی بێنازان. ) بیرۆکه‌ی ئه‌م کاره‌م له چه‌ند کارێکی هونه‌ری وڵاته‌کانی رۆژئاوا وه‌رگرتووه.
پرۆژه‌ی سێیه‌م: وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپه‌که‌ی وه‌ستا ره‌جه‌به - که تا ساڵانی حه‌فتاکان له پێش قشڵه‌ی کۆیه داندرا بوو - به هاوکاری جوامێرێکی کۆیی دڵسۆز و خه‌باتکه‌ر، خه‌ریکی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م تۆپه‌م که له شوێنێک بۆ پارستن، شاردراوه‌ته‌وه، پووخته‌ی پرۆژه‌که ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌رده‌مانه ، ئه‌م تۆپه له‌به‌رده‌م قشڵه‌ی کۆیه داده‌مه‌زرێنمه‌وه تا ببێته هه‌واری سه‌ردانی خوێندکارو میوان و گه‌شتکه‌رانی شاره‌که‌م. دیزاینێکی زۆر قوشه‌گ و جوانم بۆ کێشاوه. دوو ساڵه خه‌ریکی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م تۆپه‌م و ئومێدم زۆره له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو موژده‌ی خۆشتان بده‌مێ.
پرۆژه‌ی چواره‌م: شوێنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌م تا ئێستا ده‌ست نیشان نه‌کردووه، چونکه نامه‌وێ کاره‌کانم هه‌مووی له یه‌ک شوێندا خڕکه‌مه‌وه. به‌رنامه‌م دارێشتووه که نزیکه‌ی (10) ده‌رگای دووده‌ری کۆنی شاری کۆیه له ماڵه‌کان ده‌ربهێنم و له نه‌خشه‌سازێکی پڕ هونه‌رکاری له گه‌ڵ چه‌ند په‌نجه‌ره‌کی شاری کۆییه‌ی کۆن، دیسان له دیوار بگرمه‌وه بیکه‌مه شوێنێکی سه‌رنج راکێشه‌ر بۆ گه‌شتیاران و شوێنه‌رواناسه‌کان. ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌سمایه‌کی باشی ده‌وێ و تا ئێستا هه‌ر نه‌خشه‌یه.
پرۆژه‌ی پێنجه‌م: ئه‌مه پرۆژه‌یه‌م شاکاری هونه‌ری منه بۆ شاری کۆیه. ئه‌ویش دروهستکردنی مۆنیۆمێنتی (رۆژی ڕاپه‌ڕینی شاری کۆیه)یه. شوینه‌که‌م ده‌ست نیشان کردوه‌و، له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( رێبین چالاک) نه‌خشه‌و دیزاینه‌که‌م تاوتوێکردوه. پوخته‌ی بیرۆکه‌که به‌م شێوه‌یه. مۆنۆمێنێکی گه‌وره له شێوه‌ی سعات، له رووبه‌رێکی شیاودا سازده‌که‌م، ئه‌م کاره، له یه‌که‌م ده‌قیقه‌ی راپه‌رین تا دوا گولـله‌و ئازاد کردنی شاری تێدا به‌یان ده‌کرێ. هه‌ر که‌سێ ته‌ماشای ئه‌م سعاته گه‌وره‌یه بکات ده‌زانێ ده‌قه به ده‌قه چۆن کۆێه ئازاد کراوه‌و ناوی هه‌ر شه‌هێدێکی ئه‌وه رۆژه له سعات و ده‌قیقه‌ی شه‌هید بوونی دا تۆمار کراوه. گه‌شتکه‌رو بینه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک، وه‌ک کتێبێکیان خوێندبێته‌وه ده‌رباره‌ی رۆژی راپه‌رین، زانیاری ته‌واو وه‌ده‌ست دێنن. . هه‌موو ساڵی خوێندکارو خه‌ڵکی شاری کۆێه ده‌توانن له یادکردنه‌وه‌ی (رۆژی راپه‌رین )بچنه ئه‌م شوێنه‌وه مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی بگێرن. شوێنه‌که‌ی له نێوان مه‌رقه‌دی هه‌یبه سوڵتان و هه‌واری کۆساره‌و، مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه. نه‌خشه و دیزاینه‌که ئاماده‌یه، چاوه‌روانی خێرخواز‌و جه‌رگسۆزانی شاره‌که‌م بێنه هانام بۆ جێبه‌چی کردنی و ده‌رخسته‌ی پرۆژه‌که له توانای دارایی مندا نییه‌و خۆزیا په‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم یان خۆبه‌خشیکی به‌توانا ده‌ستی ده‌گرتم و شوێنی ئه‌م پرۆژه‌یه چۆله‌و شاری کۆیه چاوه‌روانی هیمه‌تی ئێوه‌یه.
به‌رێزان، پێشتر سێ پرۆژه‌ی بچووکم به هاوکاری خێرخوازان، به سه‌رکه‌تووی پێشکه‌ش کرد، 1. ئاڵای سه‌ر گۆڕی (دڵدار)ی شاعیر. 2. هێنانی کۆتر جوان جوان بۆ (پارکی شه‌هیدانی قوره‌به‌رازه) له کۆێه. 3 درستکردنی (61) هێلانه بۆ کۆتران له زانکۆی کۆیه وا بریاره ئه‌م به‌هاره پڕ بکرێن له کۆتر.
له جێگه‌ی خۆیه‌تی که سوپاسی به‌رێز ( راهبه‌ر سه‌ید برایم) بکه‌م که زۆر هاوکارم بوو له پرۆژه‌کانی پێشتر، وه قه‌درزانی به‌رێز دکتۆر ( خدر مه‌لا مه‌عسووم)م، سه‌رۆکی زانکۆی کۆیه، که زۆر خۆشحاڵی نیشاندا که که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆکه‌ی وا به گه‌رمی ده‌یه‌وێ خزمه‌تی پێسکه‌ش بکاو، بۆیه فه‌رمووی:" تۆ ئه‌مر بکه تا ئێمه پرۆژه‌کانت بۆ جێبه‌جی بکه‌ین". دیسان نابێ رؤڵی هه‌ر یه‌ک له دکتۆر ( جه‌واد چۆمحه‌یده‌ری و مامۆستا کاکه‌خان نه‌سره‌ددین) فه‌رامۆش بکه‌ین که زۆر هاوکارم بوون. سوپاسی گه‌رمیشم بۆ به‌رێز (رزگار فه‌قێ سه‌لیم) که له گواسته‌وه‌ی ئاشه‌که یارمه‌تی زۆری داین.
هیوادارم بتوانم خزمه‌تێکی بچووک به شاره‌که‌تان و کوردستانه‌که‌م بکه‌م! دڵێشم کراوه‌یه بۆ ره‌خنه و ئیزافه‌کردنی بیرۆکه‌ی جوانتر له پێناوی شاره بینازه‌که‌مدا!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
