مێژووی بونیاتنانی (شار) دێرینه‌وه، تا ئێستا به به‌ڵگه‌ی تۆمارکراو نه‌زانراوه یه‌که‌مین (شار)، که‌ی و له کوێ ی ئه‌م زه‌مینه‌دا هه‌ڵچنراوه و دروستکراوه، وه‌لێ زانیاری باشمان له سه‌ر رۆڵی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده مرۆڤکرده هه‌یه، که چه‌ندین خه‌سله‌ت و بنه‌ماو ئه‌له‌مێنتی هه‌مه‌ڕه‌نگ، به‌شدارن له خولقاندنی و ئه‌ویش له به‌رانبه‌ردا، پانتایه‌کی فروانی داگیرکردوه له کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیان و گووزه‌ران وژینگه و به‌رده‌وام بوون و ئاینده‌ی ئێمه.کۆبوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تێکی گه‌وره‌ی خه‌ڵک له کات و شوێنێکی دیاری کراوه دا، واتای ئه‌وه ناگه‌ێنی که ئه‌وان (شار) یان بونیاتناوه و بوون به خاوه‌ن(شار) .له زانستی جوگرافیای مرۆی و سۆسیۆلۆژی و کۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخدا، (شار) هه‌ڵگری قامتێ خه‌سڵه‌ت و سیمای دیاریکراوه، که وه‌ک ڕایه‌ڵه‌ی فه‌رشێکی به‌یه‌که‌وه گرێ‌دراو وچنراو، سیفه‌تی (شار) به‌و خربوونه‌وه مرۆییه ئه‌به‌خشن که به یه‌که‌وه له شوێنێکی دیاریکراوه ده‌ژین و کاروباری رۆژانه‌ی خۆیانی تێدا مه‌یسه‌رده‌که‌ن.پێش ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بابه‌ته‌که‌م بخه‌مه سه‌رپشت، هه‌ر بۆ به‌رچاو روونی خوێنه‌ری ئازیز، وا زۆر به کورتی (پێنج) له خه‌سڵه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی (شار) تان بۆ ده‌نووسمه‌وه:
- خه‌سڵه‌تی ئابووری: هه‌موو ئه‌و باروبوارانه ده‌گرێته‌وه که ماشینی وه‌به‌رهێنان، له‌م شاره‌دا به‌گه‌رده‌خه‌ن وه‌ک: کارگه و فابریقه‌کان، کۆمپانیا و سه‌نته‌ره بازارگانییه‌کان، بازار‌و قه‌یسه‌ری و مه‌ڵبه‌نده‌کانی ئاڵۆگۆڕکردنی شتومه‌ک، بانک و سه‌نته‌ره رێکخه‌ره‌کانی کاروباری بازار‌و ئابووری و به‌رهه‌می پیشه‌سازی و کشتوکاڵی و پیشه‌وه‌ری و هۆیه‌کانی میدیای سه‌رده‌م و وه‌سیله‌کانی گواستنه‌وه و هێنانی شتومه‌ک.
- خه‌سڵه‌تی که‌لتووری: ئه‌مه رووبه‌ره شارستانییه‌که‌ش ده‌گرێته‌وه که ئێمرۆ بووته ئۆرگانێکی زیندووی جه‌سته‌ی(شار) .وه‌ک: جۆره‌ها مۆزه‌خانه، جۆره‌ها گه‌له‌ری، ئۆپڕا، سه‌نته‌ری مۆزیک و کۆنسێرت و بالێ و سه‌ماکردن، هۆڵی سینه‌مای سه‌رده‌م، شانۆی مۆدێرن، یاریگا و مه‌له‌وکانه‌وه و سه‌نته‌ری جیم و فێرگه هه‌مه ڕه‌نگه‌کان و بۆنه‌کان.پارک و باغچه‌و کازینۆ و قاوه‌خانه و چێشتخانه‌وه و هه‌واره‌کانی کات به‌سه‌ر بردن و فێستیڤاڵ گێران.
- خه‌سڵه‌تی رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی: هه‌موو بنکه و مه‌ڵبه‌نده‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده‌کردن ده‌گرێته‌وه له پێش باغچه‌ی ساوایانه‌وه تا دوا قۆناغی زانکۆکان و هه‌موو پێگه ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌کان له جۆره‌ها کتێبخانه‌وه و چاپخانه‌وه و بنکه‌ی کۆڕگێران و فیستیڤاڵه‌کان ده‌گرێته‌وه.
- خه‌سڵه‌تی خزمه‌تگوزاری و سیاسی: واتا هه‌ر شتێ ده‌بێته هۆکاری دڵواڵاکردن و ئاسوده‌ی دانیشتوانی ئه‌م شوێنه‌وه و مه‌ترسییه‌کانیان لێ دورده‌خاته‌وه، وه‌ک نه‌خۆشخانه‌کان، وێستگه‌ی ئاگرکوژانه‌وه و فریاکه‌تن و به‌هاناهاتن .بنکه‌کانی پۆلیس و ئاسایش وشاره‌وانی و ده‌گرێته‌وه.مه‌به‌ستیش له خه‌سڵه‌ته سیاسییه‌که ئه‌وه‌یه، ئه‌م شوێنه‌ی که ناوینراوه(شار) چه‌نده گرینگی و بایه‌خی له‌سه‌ر دیارکردنی نه‌خشه و کۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌یه، بۆ نموونه هێزی ئه‌م (شار) له ده‌نگدانه‌کان و رؤڵی رێکخراو و ده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کانی له به‌ڕێوه‌بردنیدا.
- خه‌سڵه‌تی ژێرخانیی: وه‌ک جاده و شه‌قام و شۆسته و کۆڵانه‌وه مه‌یدان و گۆڕه‌پانه‌کان و تونێل و به‌رزه‌پرد و په‌رستگاکان و گه‌راج و هۆتێل و فرۆکه‌خانه‌وه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاس و پاسی گه‌شتوگوزاری و پاسی ئه‌له‌کتریکی و پایسکل و گالیسگه و هێما شارستانییه‌کانی هاتووچۆی ئه‌م سه‌رده‌مه - وه‌ک بوونی خشته‌ی ئه‌لکتریکی کۆمپیوته‌رکراوی هاتووچۆی پاس و....بۆ یارمه‌تی دانی موسافیرو گه‌شتکه‌راکان ...هتد.
گه‌ر به‌سه‌ر پێی، چاوێک بخشێنین به‌و کتێبانه‌ی له گه‌نجینه‌ی کتێبخانه‌ی کوردی‌دا هه‌ن، ده‌بینین که‌م شوێن و جێگه هه‌یه، له چوارچێوه‌ی سنووری کوردستاندا، به قه‌د (کـۆیـه) ناوی هاتبێ.به‌تایبه‌تی له کتێبه مێژووی و ئایینی و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و سیاسییه‌کاندا.هه‌ڵکه‌تووی و ناوداری (شاره‌که)، له به‌رهره‌مه‌ندی و بیرمه‌ندی و ده‌ستڕه‌نگینی ئه‌و که‌سانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، که له رۆژگارێکدا، کاریکته‌ری دیاری ئه‌و (شار) بوون، ده‌نا خۆ دار‌و به‌رد و مه‌یدان و گۆڕه‌پان، ناتوانن به‌بێ بوونی پاڵپشتێکی مه‌عریفی و رۆشبنیری و که‌لتووریه‌وه ناوبانگ بۆخۆیان دروستبکه‌ن.– ره‌نگ بێ خوێنه‌ر بپرسێ، ئه‌مه چۆن نووسینێکه، نووسه‌ر زاراوه‌ی (شار)ی له (کـۆیـه) ساندۆته‌وه، که‌چی بۆ خۆی به‌کاری دێنێ! دوایی دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه که کڕۆکی بابه‌ته‌که‌مه- .
جاران، چه‌پکێ خه‌سڵه‌تی تایبه‌تمه‌ند، به بونیتانانی (شار)، له دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا، ماهییه‌ت و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بووه، که به‌بێ منه‌ت و رییایی کردن، ئه‌و حه‌قه‌یان به خه‌ڵک داوه، نازناوی (شار) بخه‌نه پاڵ (کـۆیـه) و به‌و په‌ڕی شانازی و ئیعتزازه‌وه‌ش بڵێن مه‌فته‌ن و زێده‌که‌ی ئێمه (شاری کـۆیـه) یه.پڕ کایه‌ترین بنه‌مای هۆکاربه‌خشی ئه‌و ناوه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو که ئه‌م (شاره) چه‌قێکی دیاری ئاینیی و پیشه‌یی و کشتوکاڵی و رۆشبنیری و ئه‌ده‌بی و نیشتمانپه‌روه‌ری و کوردایه‌تی بووه.
به‌ڵگه‌کان زۆرن که ده‌یسه‌ڵمێنن، رۆح و به‌هره و بلیمه‌تی که‌سه به‌وتوانا و به‌هره‌مه‌نده‌کانی بوون، که ئه‌و گه‌وره‌ییه‌یان به (شاری کـۆیـه) به‌خشیووه.شاره‌که به ته‌نیا، مۆتیڤی سه‌ره‌کی خولقاندنی ئه‌وان نه‌بووه.هه‌ر بۆ نموونه، شاعیری نه‌ته‌وایه‌تی ( حاجی قادری کۆیی)، ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و له گوند و ئه‌و دیو ئه‌م دیوی سنوواره‌کان و نێوان ئێران و ئه‌سته‌مبوڵدا ژیانی به‌سه‌ر برد هێنده له (کۆیه) نه بووه و ته‌نانه‌ت تا ئێمرۆ گڵکۆکه‌شی هه‌ر زۆر له‌و تخوبه‌وه دووره.ئه‌وا سروشتی شیعره به‌رزه‌کانی ( حاجی)یه که بۆته ئه‌ستێره و به ئاسمانی کوردستاندا وه‌ک ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یل ده‌دره‌وشێته‌وه.تۆ وه‌ره بڕوانه، عه‌زه‌مه‌ت و بلیمه‌تی (مه‌لا محه‌مه‌د - مه‌لای گه‌وره)، که چۆن به ئاره‌قه‌ی جوهدو خوێندن و هزری خۆی، له نێوان ده‌ها مه‌لاو شیخ و ته‌ریقه‌تداره‌کانی (کـۆیـه) ی سه‌رده‌می خۆیدا، توانی خۆی بگه‌ێنێته پۆپه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری ئایینی.
به کورد‌و کرمانجی، به هه‌ر پێوه‌رێ، ئه‌ندازه‌ی (شاره‌که) له‌به‌ر چاو ده‌گریت، جاران ئه‌م (شاره) هه‌موو خه‌سڵه‌ته هاوبه‌نده ئۆڕگانییه‌کانی (شاری) له جه‌سته‌ی خوێدا کۆکرد بۆوه، له پانتای سنووری کراوه‌ی ناوچه‌که‌دا، ئه‌و کات، جگه له (شاری ره‌واندوز) هیچ (شارێکی) تر حه‌دی نه‌بووه شان له شانی (شاری کـۆیـه) بدات
– له گه‌ڵ هه‌موو رێز‌و خۆشه‌ویستیم – ( قه‌ڵادزی و رانیه‌و دۆکان و سۆران و شه‌قڵاوه و حه‌ریرو باتاس و....هتد) له نێوان شاره دێ و شارۆچکه‌دا ده‌رنه‌ده‌چوون .
ئیستا، له‌جێی خۆیه‌تی بپرسین .ئه‌و کاره‌ساتانه چین که بوونه هۆکاری روخان و کاول بوون و وێرانکردی ئه‌م (شاره)؟ بۆچی نازناوی (شار) له ( کـۆیـه) ده‌سێنمه‌وه؟
دوو قۆناغ له مێژووی هاوچه‌رخ، ده‌ستیی ڕه‌شیان له سه‌رتای داروخان و کۆربوونه‌وه‌ی ئه‌م (شاره‌دا)هه‌بوو؛
قۆناغی یه‌که‌م : له سه‌رتای ساڵی (1963) وه - ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی حوکمی به‌عسییه روو ڕه‌شه‌کان - تا ڕاپه‌ڕینی (1991): له گه‌ڵ یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولی ساڵی (1961) له کوردستانی باشووردا، حکومه‌ته ره‌گه‌زپه‌رست و فاشی و قومه‌چییه‌کانی عاره‌ب، یه‌ک له دوای یه‌ک، هه‌رچی چه‌کدا رو جاش و جاسوس و جبه‌خانه و نه‌خشه وپلانی شه‌یتانی، که ده‌ستیان پێراگه‌یشت بێ و ئه‌قڵیان پێشکا بێ، بۆ قه‌تل وعامکردنی کوردان وسووتاندن و وێرانکردنی کوردستانیان به گه‌ڕخست، به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕڕه‌یه‌ک له خودا بترسن و له مێژوو و مرۆڤایه‌تی شه‌رم بکه‌ن..به ئاگرو بارووت و ژه‌هری حقدی ره‌شی خۆیان هه‌زاران هه‌زار کوردیان ڕه‌شه‌گوژکرد و شار‌و گوند و دێیه‌کانی کوردستانیان سووتاند، .مێژوو شاهیده، که بشکی گه‌وره‌ی ئه‌و زوڵم و غه‌درو تاوانانه، له سه‌ره‌تادا، پتر به به‌ر (شاری سلێمانی و شاری کۆیه) که‌وت.هه‌ر له ساڵی (1963)، به سه‌دان خانی و کۆشک و ته‌لار له (کۆیه) تاڵانکران و کاولکران و سووتێندران- تا ئه‌م چرکه‌ساته‌ش پاشماوه‌ی و که‌ڵاوه‌کانی هێندیکیان ماوه، سه‌ت حه‌یف و مه‌خابن، قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و رۆشنبیر و مه‌ڵبه‌نده زانیستییه‌کانی وه‌ک زانکۆکان، تا ئێستا هه‌وڵی به ئه‌رشیڤکردنیان نه‌داون و وه‌ک به‌ڵگه‌ی تۆمار کراوه بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده و مێژوو نه‌یان پاراستوون .جا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو خه‌ڵکی شاره‌که به‌رو به‌غداو شاره‌کانی تردا کۆچیانکرد و په‌رته‌وازه بوون.چه‌ندین بار له‌م ژماره زیاتریش، گه‌نچ و نه‌وجه‌وانه‌کان روویان له شاخ و کوێستانه‌کان کرد و بوون به پێشمه‌رگه، زۆریش له ژووری تاریکی به‌ندیخانه زۆره‌کانی رژێمه‌کانی به‌غدا په‌ستێنرا بوون.نه‌ک هیچ پرۆژه و پلانی ئاوادانکردنه‌وه هه‌رگیز له ئارادا نه‌بووه بۆ ئه‌و (شاره)، به‌ڵکو به مه‌رسومی کۆماری به‌عسییه چه‌نگ به‌خوێنه‌کان، تاوان بوو، که‌سێ خانووی ره‌خاو و داته‌پیویش نۆژه‌ن بکاته‌وه .تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ساڵی ره‌شی ئه‌نفالدا (1988) به فه‌رمی (شاری کۆیه) کرا به گوند‌و ناونرا ( گوندی عومه‌ور ئه‌بو خه‌طاب)، خه‌ڵکه کویله‌کراوه‌که چاوه‌ڕوانی تێکدان و به ئه‌نفالکردی ئه‌م گونده بوون.
قۆناغی دووه‌م : له ڕاپه‌ڕینی (1991) ده‌ست پێده‌کات تا کاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته: له‌م قۆناغه‌دا سێ گۆڕانکاری خراپ، سه‌ریان هه‌ڵداو پتر (شاره‌که‌یان) شێواند:
- به سه‌دان خه‌لکی شار‌و گۆنده‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره روویان له ( کـۆیـه) کرد و به بێ سه‌روبه‌ری و به تێکچڕژاوی و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ ئعتبارێکی شارستانیی، که‌وتنه بونیاتنابی خانوو وخانیچکوڵه‌ی ناشه‌رعی، تا له کولفه‌یه‌کونێکدا، (شاره) پێنچ گه‌ڕه‌که‌که‌ی جاران بوو به (27) گه‌ره‌ک، که هیچیان ساده‌ترین بنه‌مای گه‌ڕه‌کیان تێدا نه‌بووه.
- پێگه جیۆپۆله‌تیک و تۆپۆگرافییه‌که‌ی ده‌ڤه‌ری (کـۆیـه)، له سه‌رده‌می شه‌ری خۆ کوژی نێوان کڵاو سه‌وز و کڵاو زه‌رده‌کانی کوردستانی باشوور، هۆکارێکی سه‌رکی وێرانکردن و تاڵانکردن و هه‌تره بوونی ئه‌م (شاره) بوو.ته‌نانه‌ت دوای پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو حکومه‌ته‌که‌ی (هه‌ولێر) و ( سلێمانی)، ئاساواری ئه‌و شه‌ره و پاشه‌گه‌ردانی هه‌ر پێوه‌دیار بووه.له نێوه‌نده‌دا، (شاره‌که) بووه قوربانی که‌سیان به دڵسوزییه و نه‌بوونه خه‌مخۆری وخۆیان لێ به‌ساحیب نه‌کرد.ناسنامه‌ی (شاره‌که) به‌تواوی ون بوو، تا ئه‌م ساته‌ش هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له نێوان دانپێنان و دان پێنه‌نان به هێندی له مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ییه‌کانیان، سه‌رگه‌ردانن، من خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه.
- نه‌بوونی نه‌خشه و پلانی ستاندرو ئیستراتیژی و ماسته‌رپلانی زانستی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی (شاره‌که) و کارکردن به گۆتره‌یی و میزاجی که‌سی و حیزبی، هێنده‌ی دی (شاره‌که‌ی) بۆ دواوه گه‌ڕانده‌وه، له کاتێکدا شاره دییه‌کانی تر که‌وتنه گه‌شه‌سا‌ندن و بووژانه‌وه‌و پێشکه‌تن، سه‌ره‌ڕای کردنه‌وه‌ی زانکۆ، ئه‌م (شاره) هه‌ر پوکایه‌وه و وه‌ک که‌سێکی نه‌خۆش رۆژ له دوای رۆژ ژاکا و و بێمه‌یل و کز ده‌بوو.
کێ به‌رپرسه؟ وه‌ک سێکوچکه‌ی ئاگردان، ئیداره‌ی مه‌رکه‌زی حکومه‌تی هه‌رێم / به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌رانی (شاره‌که) / هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری (کـۆیـه) خۆیان ده‌ستیان له داروخانی ژیرخان و سه‌رخانی ئه‌م شاره‌دا هه‌بووه وهه‌یه.
که‌مته‌رخه‌می و به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌ی مه‌رکه‌زی حکومه‌تی هه‌رێم له دوو خاڵدا چڕ ده‌که‌مه‌وه: که‌می بوجه‌ی ساڵانه، که ته‌رخانکراوه، له چاوه به‌رفراوان بوون و زۆری داواکاری و داپێویستییه‌کانی ( شاره‌که) زۆر نا دادپه‌رواه‌رانه‌وه نابه‌رانبه‌ر بووه.دووه‌م: چاو لیپۆشین و به‌دانه‌چوون و لێنه‌تۆژینه‌وه‌و له چۆنییه‌تی سه‌رفکردنی بوجه‌کاندا، له چۆنیه‌تی پرۆژه جێبه‌جیکراوه‌کاندا، هانده‌ر بووه بۆ پتر بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی دواکه‌تن.
ده‌رباره‌ی به‌رپرس و به‌ریوه‌به‌رانی (شاره‌که)، خاڵه‌کان زۆرن: هێندی له‌و به‌ڕیوه‌به‌رو کارگیرو کادیرانه، شیاوی ئه‌و وه‌زیفه و ئه‌رکه نیشتمانییه نه بوون که خراوه‌ته ئه‌ستۆیان، له رووی تواناسازی و ئه‌زموون و بڕوانامه‌ی تایبه‌ت به کاره‌کانیان زۆر لاواز و ده‌ستپاچ و کڵۆڵ له کاره‌کانیان ده‌رچوون- به‌رێزان، من ئاماژه بۆ لایه‌نی هونه‌ری ئه‌وان ده‌که‌م، ده‌نا وه‌ک مرۆڤ هه‌موویان به‌رێزو که‌سی موحته‌رمن- .نه‌بوونی پلانی درێژخانه‌ن و ورد- دارێژراو و دیراسه‌تکراو به تێروته‌سه‌ڵی و حسابکردن بۆ بواری جێبه‌جیکردنیان، رۆلی نه‌رێی هه‌بووه له چه‌قبه‌ستنی پێشکه‌تنی (شاره‌که)، نموونه‌کان زۆرن له تونێلی هه‌یبه سوڵتانه‌وه بیگره تا پرۆژه‌ی ئاوی کڵێسه‌و جووت سایدی ڕیی هه‌رمۆته...هتد.خاتر خاترانێی حیزبی وعه‌شره‌تی و بنه‌ماڵه‌یی و کۆیاتی و خۆیاتی، واکردوه زۆر چاو پۆشی بکرێت یان هه‌ر به‌رده‌وام بن له درێژه‌دان به کاره پڕ هه‌ڵه‌کانیان.له (%40) فه‌رمانبه‌رانی (شاره‌که) له دۆخی به‌تاله‌ی ده‌مامکداردان و که‌جی کارگۆزارێ په‌یدا نابێ بۆ فه‌رمانگه‌ێکی پێویست.ته‌نانه‌ت وه‌زیفه فرۆشتنه‌وه‌ش هه‌یه و به‌رپرسانی شاریش لێیبه‌ئاگان.خاڵێکی تری لاوازی به‌ڕیوه‌به‌ره‌کان له‌وه دایه باش باش ده‌زانی ئه‌و ئه‌رک و کاره‌ی که پێ سپیردراوه، هه‌رگیز بۆی جێبه‌جی ناکرێ، که‌چی ئاماده نییه کوردسییه‌که‌ی خۆی بدات به که‌سێکی تر که شیاو و خاوه‌ن ئه‌زمون چالاک بێ! به گشتی، نه‌بوونی به‌رپرسی خه‌مخۆری به توانا و ده‌سه‌ڵاتدار له پۆسته کارگوزارییه‌کان و خه‌ده‌مییه‌کان که بیه‌وێ به دڵ و گیان کار بۆ هاوڵاتییانی (شاره‌که) بکات و سڵ له حه‌ق نه‌کاته‌وه و ئیسراحه‌تی خۆی له پێناو خه‌ڵکانی هه‌ژارو لێقه‌ومودا بخاته ژێر پێی.چه‌ند جار پییان گوتوم: مامۆستا تۆ له ده‌ره‌وه ژیاوی، لێره ده‌بێ رۆژ بژمێریت و عاره‌بانه‌ی خۆت راکێشیت.(( ئه‌مه قسه‌ی به‌ر پرسێکی شاره‌که‌مه)).شتێکی تر: نه‌بوونی رۆحی یارمه‌تی و هاوکاری و خۆشه‌ویستی له نێوان فه‌رمانگه‌کاندا، هه‌یه به ئه‌نقه‌ست کۆسپ بۆ هاوپیشه‌کانی خۆی دروست ده‌کا، نه‌کۆ ئه‌و سه‌رکه‌توو و پایه‌داتر بێت، ئاماده نییه ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ بکات .چاندنی و ژیانی تاقه نه‌مامێک له شۆسته‌یه‌کدا پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی چه‌ندان فه‌رمانگه هه‌یه، نه‌ک که کرێکارێکی کشتوکاڵ چاندی ئه‌وانی تر ئاوی نه‌ده‌ن و پارێزگاری نه‌که‌ن و جوانکاری بۆ نه‌که‌ن! توانای سنووردار و به‌رهه‌م و ده‌ستکه‌وتی هێندێ له‌و فه‌رمانگایانه ده‌روه‌ستی ئه‌و هه‌موو داواکاری و داپێویستییانه‌ی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌که نایه‌ت، جا نشوستی و کێشه‌که‌ڵه‌که بوونیان بۆ دروست ده‌بێ.فه‌رمانگه‌ی دابه‌شکردنی مووچه‌ی شه‌هید و خانه‌نشیان وه‌ک نموونه! نه‌بوونی بینای سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به دائیره‌کان وه‌ک پێویست وایه و به گوێره‌ی نه‌خشه زانستی، زۆر که‌مه، یان گه‌ر بونیاتیش نرابێ، هه‌ڵبژاردنی شوێنه‌که نا زانستی بووه( بڕوانه شوێنی بینای دوا ناوه‌ندی چرۆی نموونه‌ی و ئیستگه‌ی مه‌ولیده‌کانی گه‌ره‌کی (دڵدار- ئێسکان) وه‌ک نموونه‌یه‌کی ساده و به‌ر چاو! ..هێندی هۆکاری تریش هه‌ن که نامه‌وێ لیره‌دا چیڕه‌ی بده‌می.
ده‌رباره‌ی رۆڵی هاوڵاتی ده‌ڤه‌ره‌که له به‌ره‌وپێشنه‌چوونی شاره‌که ؛ له‌م چه‌ند خاڵانه‌دا چڕ ده‌که‌مه‌وه:
راسته هێندێ خانوو به‌ره‌ی جوان هه‌ڵێنراون و تا ڕاده‌یه‌ک دیمه‌نێکی دڵگیریان به گه‌ڕه‌که‌کان به‌خشیوه، به‌ڵام که‌موو کوڕییه‌کان هێنده زۆرن به‌م چه‌ند خانووه جوانانه ناشاردرێنه‌وه:
ئه‌وه برینه‌ی که ده‌مه‌وێ په‌نجه‌ی بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئالۆزی و پاڵۆزییه‌کی زۆر له نێو زهن و هزری ئه‌واندا هه‌یه له نێوان ( مافه‌کانیان) و ( ئه‌رکه‌کانیان)، نه به‌ته‌واوی مافه‌کانی خۆیان ده‌زانن، نه ئاشناشکراون به ئه‌رکه‌کانیان و چونیه‌تی ئه‌نجامدانیان.مافێکی ڕه‌وای خه‌ڵکی (شاری کۆیه) یه که داوای قه‌ره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و خانی و کۆشک و ته‌لارانه‌یان بکه‌نه‌وه که له وه‌تی ساڵی (1963) وه تێکدراون، مافی خۆیانه، له دادگاکاندا داوا له‌سه‌ر حکومه‌تی به‌غدا تۆمار بکه‌ن، که به‌بێی هیچ سووج وقه‌باعه‌تێکه‌وه ڕۆله‌کانیان له سێداردران و گولـله‌باران کران.مافی خۆیانه داوای زیاد کردنی پشکی بووجه‌ی سالانه بۆ (شاره‌که‌یان) بکه‌ن.مافی خۆیانه به‌رپرسه‌کان بهێنه به‌رده‌م دادگا و لێپێچینه‌وه له کاره سه‌رنه‌که‌تووه‌کانیان بکه‌ن و داوای قه‌ره‌بوونه‌وه بۆ (شاره‌وکه) بکه‌ن.مافی خۆیانه، له پترۆ-دۆلار پشکی شیریان به‌رکه‌وێ و بۆ خزمه‌تی شاره‌که سه‌رفی بکه‌ن.مافی خۆیانه محاسه‌به‌ی هه‌ر که‌سێ بکه‌ن چ فه‌رمانبه‌ر بێ چ مه‌ده‌نی که ئه‌رکی خۆی به باشی به‌جێناهێنی و خیانه‌تیان لێده‌کا به هه‌موو شێوه‌کانی خیانه‌ته‌وه.مافی خۆیانه، به یاسا داواکاره‌کانیان بخه‌نه رووی به‌رپرسه باڵا‌کان، گه‌ر دادی نه‌دا با برژێنه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان بکه‌ن، گه‌ر دادی نه‌دا مان بگرن و هاتووچۆ راگرن و دو‌کان و فه‌رمانگه‌کان داخه‌ن، گه‌ر هه‌ر دادی نه‌دان با له دادگا بآڵایه‌کاندا داوا خۆیان تۆمار بکه‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه، دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، زۆر به داخه‌وه که نیشتمان و (شاره‌که‌ی) خۆیان ته‌نها له چوارچێوه‌ی دیوار‌و شووره‌ی ماڵه‌کانی خۆیاندا ده‌بینن، شار هی ئه‌وان نییه، شه‌قام هی ئه‌وان نییه، کۆڵان هی ئه‌وان نییه، قه‌ت خۆیان له نه‌مامێکی به‌ر ده‌رگای ماڵی خۆیان به‌ساحێب ناکه‌ن و ئاماده نین پاکه‌ته جگه‌ره‌ێکی سه‌ر شه‌قام فرێده‌نه ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌وه.ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک له‌م (شاره‌دا) بژی هه‌ست به جۆره نه‌ژادپه‌رستییه‌ک ده‌که‌ی وه‌ک ئایا تۆ سه‌و‌زی، یان زه‌رد ؛ غفوری، یان حه‌وێزی ؛ مه‌لای یان ئاغا یان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی بازرکانی یان سیاسی...ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆ زۆر بوونی واسته و واسته‌کاری و گه‌نده‌ڵی پتر.
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌ر پرسێکی (شاری کـۆیـه).هه‌فتانه چه‌ند ماڵێک شاره‌که جێدێلن و وا دێ گه‌ره‌ک به ته‌واوی چۆل ده‌بێ و له به‌ر بۆنی پیسی ئاوه‌رۆییه‌کانیان ناتوانی گووزه‌ر به‌ناویاندا بکه‌ی.له لایه‌کی تریشه‌و رۆژ به رۆژ ژماره‌ی ئاواره‌کانی عیراقی عاره‌بی و سوریا و تورکیا و ئێران زیاد ده‌که‌ن و زۆر تر سوڵکه‌ر له شه‌قامه‌کاندا ده‌بینرێت.
به کورتی ئه‌گه‌ر( زانکۆی کۆیه) وه هه‌وارگه‌ی کۆسار – که به‌رهه‌می که‌رتی تایبه‌ته‌وه نرخه‌که‌شی زۆر گرانه- ده‌ربهاوێیته ده‌ره‌وه‌ی سنووری (شاری کۆیه)، ئه‌وا ته‌نیا کۆمه‌ڵه دار‌و دیوارێکی مردووی بێ رۆح ده‌مینێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌شدا ده‌ژی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و باخه‌ڵیین، که له ئاکامی روخساره شێوێندراوه‌که‌ی شاره‌که سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
له شاره‌که‌مدا یه‌ک تاقه گازینۆ شک نابه‌م بچم له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کم فنجانه قاوه‌یه‌کی تێدا نۆشبکه‌م.له شاره‌که‌مدا پاركی شک نابه‌م گه‌ر میزم هات بتوانم بچم کاره‌که‌م ئه‌نجام بده‌م.له شاره‌که‌مدا سێ مه‌تره شۆسته شک نانه‌م تاسه و که‌ند و له‌ندی نه‌بێ.له شاره‌کامدا شه‌قامه‌کان، شۆسته و پیاده رێ‌یان نییه.له شاره‌که‌مدا پارکێکی جوانی بۆیاغکراو بۆ ئۆتۆمبیل نییه.له شاره‌که‌مدا نه سینه‌ما، نه شانۆ، نه کۆنسێرت، نه مه‌له‌ونگه‌ی سه‌رده‌مییانه، نه یاریگه‌ی منداڵانی خاوێن، نه کورسییه‌ک له‌سه‌ر ره‌سیفێک، نه مۆسیقاژه‌نێک، نه سه‌گێکی جوان، نه پشیله‌ێکی خرپن، نه کۆتره‌ێکی ختجیلانه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان نابینی.له شاره‌که‌مدا ئۆتۆمبیله‌کان پیسن، ده‌وکه‌ڵاوین به هات وهۆڕنی زۆرن، بی یاسا و کوێرانه لێده‌خوڕن، له شاره‌که‌مدا پۆلیسی هاتووچۆ له خۆم بێده‌سه‌ڵاتره، هه‌ر ئیمرۆ سعات نۆی به‌یانی له ناوه‌ندی شار شۆفێرێک سه‌پێچیکرد و کاکی پۆلیس ئاگاداریکرده‌وه‌و به‌ڵام بۆ رانه‌وه‌ستاو رێزی له جله‌کانی نه‌گرت.له شاره‌که‌مدا دره‌ختێک شک نابه‌م چه‌ند ده‌قیقه‌یک له لای دانیشم و دوو قسه‌م بۆ بکه‌ت.له شاره‌که‌مدا نازانی سیمای شار شک نابه‌م.له شاره‌که‌مدا سه‌نته‌ر، ناسراوه به (فولکه‌ی حاجی قادری کۆیی) و هیچ په‌یکه‌ری ئه‌ویشی لی نییه.دو‌کان وه‌ک دو‌کان بوونی نییه.پڕن له مشک و جورج.له شاره‌که‌مدا ئاوه‌که‌ی که هه‌ر (48) سعاته‌ی نزیکه‌ی (90) ده‌قیقه‌یه‌ک دی، بۆنی هه‌یه، ڕه‌نگی هه‌یه، تامی هه‌یه، که نابی وابێ! له شاره‌که‌مدا هه‌موو شت زۆره، زۆر زۆره جگه له جوانی و خه‌نده‌ی سه‌رلیوان!
ده‌زانم ئێستاش هێندێکتان ده‌ڵێن، وانییه، کاری زۆر جوان بۆ شاره‌که ئه‌نجام دراوه و هێندێکیشتان ده‌ڵێن : ئی باشه بۆ خه‌ڵکه که وا خه‌وتون و داوی مافی خۆیان ناکه‌ن.من وای بۆ ده‌چم که هه‌یه بێ ئاگایه‌و واده‌زانی شار ده‌بێ وه‌ک ئه‌م شاره بێ له‌و ساره‌ی جوانتری نه‌دیوه، چونکه ئه‌زموون و هۆشیاری باشی نییه.هه‌شه ده‌ستی به کڵاوه‌که‌ی خۆیه‌وه گرتووه ئێستاش فۆبیای تۆڵه‌ساندنه‌وه‌ی له دڵه، جا ئه‌م فۆبیایه چ له حیزب بی چ له حکومه‌ت بێ چ له ویژدانی خۆی..ده‌نا بۆ ئه‌م وێرانکارییه‌یان پێ قبوڵه؟
تێبینی: من ئاماده‌م بێمه به‌ر ده‌م دادگا، گه‌ر هه‌رکه‌سێ وا هه‌ستده‌کا من ناماقوڵێ و درۆ وبوختان پێکردوون..به‌ڵگه‌کان یه‌کجار زۆرن...
:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
