
ڕاپـەڕیـن و هـەڵـپەڕیـن ...فـازیـل شـەورۆ
ڕاپەڕینی ساڵی(١٩٩١)ی کوردستانی باشوور، بە وەرچەرخانێکی مەزن و شکۆمەندی مێژووی هاوچەرخی کوردە و ڕۆژهەڵاتی ناوەندە ئەژمار دەکرێت، هەرچەندە کاروانی قوربانییەکان و ژانی لە دایکبوونی ئازاد خاک و رۆح، یەکجار دوورودرێژو پڕ میحنەت بوو، بەڵام خەرمان و دەستکەوتەکانیشی یەکجار بەهادارو پڕ سەروەری بوون.خۆشبەختانە وا نەوەی نۆ، یادی ئەو ساتانە بەرز دەنرخێنن کە ئیمرۆیان داهێناو لە سایەوسێبەری دا وا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو ژیانەوەو و پێگەیشتن دەچن.یادی بیست و سێیەمین ساڵرۆژی ئەو داستانە بەرزە، پێویستی بە هەڵوەستەیەک هەیە، تا ئەو رۆژە مەزنە بۆ هەمیشە زیندوو و بەرخودان بمینێتەوە.راستە وا چەند کابینەیەکی حکومەت و چەند خوولێکی بەرلەمان تا ئیمرو ئیدارەی ئەو هەرێمەیان بەرێوەبردەوە هەوڵی خزمەتکردنی وڵات و هاوڵاتییان داوە، گەرچی گلیەیی و گازەندەکانی خەڵکی زۆرن و ناحەقیشیان ناگرم، وەلێ خاڵێکی زۆر گرینگ و بایەخدار هەیە کە هەرگیز نابێ فەرامۆشی بکەین ئەویش ئەوەیە کە دەبێ هەموو لایەک، دەسەڵات و ئۆپۆسیزیۆن، دیندارو عەلمانیی، چەکدارو بێچەک، خوێندوارە نەخوێندەوار، باش باش ئەوە بزانن کە هەر نشوستیێەک، هەر کەوتنێک، هەر فەشەل بوونێک ڕووبەرووی ئەم هەرێمە بێتەوە، ئەوا هەموومان زەرەرمەند دەبین و بەرانبەر مێژووش حیسابمان بۆ دەکرێ.وا بە نهێنی و ئاشکرا بەغداو وڵاتانی دەروو بەر، پەنجەمان لێ ڕادەوەشێنن و گەفمان لێدەکەن.سەرکردەکانی کوردە دەبێ ئێمرۆ ئەو پەڕی وشیاری و بەئاگای خویان نیشاندەن و ورد ورد پلان و نەخشەکانی ناوچەکەو بخوێنەوە.وا گەورەترین گۆڕانکاری لە رۆژئاواو ناوەندو خواروی عیراقە بەرێوەیەو وڵاتانی درواسێشمان لە سەر مانگ و رۆژی خۆیانن، زۆر گوڕانکاری مەزەندەنەکراو لە تەقینەوە دایە.جا نابی جەماوەری کوردان ئێمرۆ هەر خەریکی هەڵپەرین و شایکردن بن بە بێ زامکردنی ئاسایش و دوا رۆژێکی گەشتر بۆ ئەو زەماوەندو هەڵپەرکێیانە.تا ئازادی و سەرفیرازیتان بەردەوام بێت دەبێ باشتر چاوبکەنەوەو بە خەبەرترو بن، یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بڵێن : دەبێ ڕاپەرینمان هەر بەردەوام بێ بەڵام بە نەخشە تۆکمەترو پلانی جوانتر...
پیرۆز بیت راپەرین و نەورۆز
٥/ ٣ / ٢٠١٣
Face book: fazil shawro
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
