له‌وه‌ته‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و فیرکردن بووه به زانست و له چه‌ندین کایه‌ی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی و ئه‌ده‌بی شوین و جێگه‌ی تایبه‌تی بۆ خۆی کردۆته‌وه و رۆژانه وه‌ک ڕشته‌یه‌کی ئه‌کادیمیی سه‌ربه‌خۆ له باڵاترین مه‌ڵبه‌نده‌کانی زانستی دنیا توێژینه‌وه و لێکۆلینه‌وه و شێکردنه‌وه‌وی بۆ ده‌کرێ به مه‌به‌ستی پتر پێشخستن و جوانتر گه‌شه‌پێدانی، به هیوا ده‌ستبه‌رکردنی ژیانێکی خۆشترو ژینگه‌یه‌کی نازدارتر بۆ هه‌مووان.
ئێمرۆ پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و فیرکردن له ده‌یان جۆره قوتابخانه و خوێندنگه له جیهاندا به‌ڕیوه‌ده‌چێ. یه‌کێک له‌و خوێندنگه سه‌رده‌میانه‌ی له‌و ئاخیرو ئۆخره‌ی سه‌ده‌ی تازه گه‌یشتۆته کوردستانی باشوور – خوێندنگه‌ی نموونه‌یی- یه که له وڵاتانی رۆژئاوادا مێژووێکی دێرینی پر ئه‌زموونی هه‌یه.
خه‌سڵه‌ت و بنه‌ما و داپێویسته سه‌رکییه‌کانی ئه‌و جۆره خوێندنگه‌یه به گشتی - که ده‌سته‌به‌رکردنی هه‌موویان له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا وا ئاسان نییه- زۆرن، هه‌ر بۆ تامخۆشی بابه‌ته‌که ئه‌مانه تۆمار ده‌که‌ین:
- دابینکردنی ده‌سته‌یه‌کی باڵا له مامۆستای پسپۆڕی شاره‌زاو کارامه و خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌هره‌دا، که شان به‌شانی ستافێکی به‌رێوه‌بردنی کارگێری به‌توانا و به ده‌سه‌ڵات و بوێر که شه‌و و رۆژ به‌یه‌که‌وه گرێده‌ده‌ن له پێناو وه‌دسیهێنانی خواست و ئامانجه‌کانی خوێندنگه‌یه‌که.
- کۆکردنه‌وه و رێکخستن و سه‌رپه‌رشتکردن و به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵیک خوێندکارو قوتابی که به گوێره‌ی پێوه‌ره‌کانی زیره‌کی و لێهاتووی و بلیمه‌تی و به‌هره‌داری به‌یه‌که‌وه هاوپۆل کراون به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به په‌روه‌ره‌یه‌کی داهێنه‌رانه به هه‌موو ماناکانییه‌وه له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خوێندکارو نه‌ته‌وه و نیشتمان و مرۆڤایه‌تیدا.
- بنیاتنانی خوێندنگه‌ی سه‌رده‌مییانه که هاوشانی مه‌زنی پرۆسه‌وکه و پیرۆزی په‌یامه‌که‌ی بێت له رووی فراوانی و گه‌وره‌یی باڵاخانه‌ی خوێندنگه‌که له ژماره‌ی پۆل و ژوور‌و تاقیگه و یاریگه و شوێنه پێویسته‌کانی تربه هه‌موو داپێویستییه‌کانیانه‌وه‌و وه‌ک تاقیگه‌کانی هه‌موو بابه‌ته زانساتییه‌کان له فیزیک و کیمیا و زینده‌وه‌رزانی و تاقیگه‌ی ده‌نگی بۆ زمانی ئینگلیزی و زمانی بیانی. دابینکردنی وه‌رشه‌ی کاری نیگار‌و داتاشین و هونه‌ره‌کان. کردنه‌وه‌ی هۆڵی وه‌رزش و مه‌له‌وانگه و جیم و تێنس و ژووری شه‌ترنج و ژووری کۆمپیوته‌رو کافتریا و لۆقنتخانه و ده‌ست شۆرو ته‌والێتی خاوێن ئه‌وا جگه له پارکی سه‌وزو گوڵ وگولزاری ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌که و ژینگه‌ێکی زۆر هێمن و پاکژ و ئارامبه‌خش.
جا هه‌موو ئه‌و شتانه له پێناو جێبه‌جێکردن و گه‌یشتن به په‌یامه مه‌زنه‌که‌ی خوێندنگه‌ی نموونه‌ی که به کورد و کرمانجی سێ خاڵه:
- په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و خوێندکارانه به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زانکۆکان به نوخبه‌یه‌ک له باشترین خوێندکار بۆ کۆلێژه باڵا‌و بایه‌خداره‌کان، که زۆر کاریگه‌رن له گه‌شکردن و پێشخستی وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ماندا.
- دوزینه‌وه‌ی هزرو بیر‌و توانا به‌هره‌داره شاراوه‌کانی ئه‌و خوێندکارانه که له سایه‌ی په‌روه‌ره‌دی داهێنه‌رانه ده‌توانرێت بگه‌ێنرێن به به‌رزترین پایه‌ی ئه‌ده‌ب و مه‌رعریفه‌ت و زانست.
- ئاشناکردنی ئه‌و خوێندکارانه به ژینگه‌ێکی ته‌ندروست له رووی داب و نه‌ریت و ڕه‌وشت و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌وتی و ریزگرتنی مرۆڤه‌کان به‌بی ره‌چاوکردنی ره‌گه‌زو ئایین و زمان و خێل و عه‌شیره‌ت و ئه‌سڵ وفه‌سڵ، به مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنییان بۆ ژیانی سه‌رده‌مییانه‌ی کراوه‌و پۆزه‌تیف و موتوربه‌کراو به رۆحی خۆشه‌ویستی مرۆڤ له هه‌رکوی ئه‌م دنیایه دابن.
وا نزیکه‌ی ده‌ساڵیکه له کوردستاندا دوو جۆره خوێندنگه‌ی نموونه‌ی کراوه‌ته‌وه یه‌کێکیان به ئیداره‌ی که‌رتی تایبه‌ته و ئه‌وه‌که‌ی تریان به ئیداره‌ی حکومه‌ته و هه‌ردووکیانیش به گوێری یاسا‌و رێنمایی و په‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌وه‌ره‌ده کارده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی که کڕۆکی بابه‌ته‌که‌مانه جۆری دووه‌مه:ئه‌و خوێندنگه نموونه‌یانه‌یه که له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی حکومه‌ت دان.
خۆشبه‌ختانه له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به گوێره‌ی پێویست و ئیمکانییه‌ت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خوێندنگه نموونه‌ی کردۆته‌وه و تا کۆتای ساڵی خوێندنی (2012 -2013) خه‌رمانی باش و به خیرو فه‌ڕیان وه‌ستهێنا وه‌و توانیتیان باشترین نوخبه له خوێندکارانی سه‌رکه‌توو پێشکه‌ش به کۆلێژه‌کانی زانکۆکان بکه‌ن و به‌رێژه‌ێکی زۆر زۆر به‌رزو به‌رچاو.
هه‌رچه‌نده ئه‌م خوێندنگایانه بێکه‌مو کوڕی نه‌بوون به‌ڵام دیارترین خه‌سڵه‌تی جوان و به‌چاوی ئه‌وه بوو که خوێندکارانی هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵی له خۆیدا کۆکردبۆوه . له خویندکاری چینی کرێکار‌و جوتیارو هه‌ژارو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رو ده‌وڵه‌مه‌ند به‌بێ هیچ فه‌رق جیاوازییه‌ک. ئه‌و خوێندکارانه وه‌ک خۆشک و برا رۆژانه‌ی خه‌ریکی کۆشش و سه‌عیکردی خۆیان بوون
وه‌لی له گه‌ڵ سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی تازه، به بیانۆی مه‌حرمکردنی خوێندنگه‌کانی تر له خوێندکاری به‌هره‌دارو به توانا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رد بریارێکی زۆر ناپه‌روه‌ردانه‌ی ده‌رکرد به لێساندنه‌وه‌ی (نموونه‌یی) له‌و خوێندنگه نموونه‌ییه‌کان ومه‌حرومکردنیان له هه‌ر ئیمتازێک که پێشتر هه‌یان بووبێ. گوتم ئه‌م بڕیاره نا په‌روه‌ردانه بوو چونکه:
- به تێکه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندکاره به‌هره‌مه‌ندانه له گه‌ڵ خوێنکاره ئاساییه‌کانی تر بێگومان ئه‌و ئاست و هه‌ست و وره‌ی که هه‌یانه داده‌به‌زێت و دوور نییه ئه‌وانیش ببن به خوێندکاره ئاساییه بێ به‌هره‌و زیره‌کی.
- سرینه‌وه‌و ئه‌نفالکردنی ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه جوانه‌ی که ئه‌و خوێندنگه نموونه‌یانه به‌ده‌ستیان هینا بوو له ماوه‌ی ئه‌و ده ساله‌ی دوایدا. ئه‌وا جگه له‌و هه‌موو فه‌سره‌و مه‌سره‌دفکارییه‌ی که بۆیان کرا بوو.
- به‌خشینی سه‌فه‌تی ( نموونه‌یی) به هێندی خوێندنگه که ئه‌سڵا نانموونه‌ین و هیچ وه‌جبه‌یه‌کی موته‌ممه‌یزیان ده‌رنه‌چوواندوه. ئاخر له کوێ دنیا بووه خوێندنگه‌ی نموونه‌ی بکرێته‌وه به خوێندنگه‌ی ئاسایی، هی یاسایش بکرێن به نموونه‌یی هه‌ر به پارچه وه‌ره‌قه‌ێک به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ه داپێویساتیێکیان بۆ دابنیکرابێ!
من وه‌ک مامۆستایه‌کی خاوه‌ن ئه‌زموونی (35) له بواره‌دا تکا له وه‌زیری په‌رورده‌ی به‌رێز ده‌که‌م که چاوێک به‌و بریاره‌دا بخشێنێته‌وه‌و به زووترین کات سیفه‌تی ( نموونه‌یی) ببه‌خشێته‌وه به‌و قوتابخانانه‌ی وا خه‌ریکه ئه‌نفال ده‌کرێن. تکایه زۆر به‌ی هه‌ر زۆری ئه‌و خوێندکارانه منداڵی چینی هه‌ژارن ناتوانن به سی یان چل وه‌ره‌قه دۆڵار بچن له خوێندنگه نموونه‌ییه ئه‌هلییه‌کان بخوێنن. به‌لای منه‌وه ئه‌وه زوڵمه له‌و منداڵه به‌سته‌زمانانه و دایک و باوکی هه‌ژاری وان ده‌کرێت!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
