با بە هەلبژاردن دەسەلات بگۆڕین ... شـوان رابـەر

لەكوردستان و لەعێراق هەركەسێك دەمی دەكاتەوە گلەیی و گازاندە لەدەسەلات دەكاو سەركۆنەی دەكا، باس لە مەغدوریەت و بەشخوران دەكا، باس لەزولم و زۆرداری و خراپەكاری ‌وگەندەلی دەكا، باس لەكۆمەلێ‌ كردارو دیاردەی دزێۆو شایستە دەكا، باس لەزەرورەتی گۆڕانكاری‌و چاكسازی دەكا...، ئەگەر راستە خەلك لە دەسەلات بێزارە و گلەیی هەیە، ئەم دەسەلات و حوكمەی ناوێ‌، دەیەوێ‌ بگۆڕێ‌، هەلبژاردن و دەنگدان باشترین هەل و وێستگەو دەرفەتە بۆگۆڕینی حوكم و دەسەلات و بەرپاكردنی چاكسازی و پاكسازی لەولاتدا، دەسەلات بەرپرسە لەخراپەكاری و گەندەلی، چاكەو خراپە بەدەسەلات دەكرێ‌، باچیكە خەلك لە بن دیوارودارودەوەن لەپەناو پەسیوان قسە لەسەر دەسەلات و حوكم نەكا، لەهەلبژاردن رۆژ ڕۆژی گۆڕینی دەسەلات و بەخۆدا چوونەوەو تازەگەری و نوێ‌ بونەوەیە، رۆژ ڕۆژی چاكسازی و پاكسازی و تۆلە سەندنەوەیە، بەدەنگی خەلك دەسەلات دەچێتە سەركارو لادەچێت، با مەردبین جارێكی تر دەنگ بۆلایەنە دەسەلاتدارەكان و كەسانی ناشایستە نەدەین، بالەپەنای سندوق و بەنهێنی كاتێ‌ كەس ئاگای لێ‌ نی یە تەنها خوا نەبێ‌ دەنگ بۆ كەسانی شیاوو پەرێز پاك و دیندارو ئەمیندار بدەین، ئەوانەی سەرومال و هەمووشتێكی ئەم میللەتە دەپارێزن، باخەلكی خراپ بگۆرین و خەلكی چاك بێنینە سەركار دەنا دەجار تاوانبارو بەرپرسیارین، باچیكە گلەیی و گازاندە لەدەسەلات نەكەن، كاتی ئەوە هاتووە بەدەنگ تۆل لە خەلكی خراپ بكرێتەوە، مافەكان دابین بكرێن، هەلبژاردن و دەنگ دان باشترین فاكتەری گۆڕانكاری كردنە لەدەسەلات، باشترین ‌وئاسانترین شەڕو شۆڕشە، رۆژ ڕۆژی دەنگدان و چەسپاندنی خواست و بیرو بۆ چوونەكانە، بۆیەبا هەموومان بەشداری لەهەلبژاردن بكەین، دەنا یاری پێ‌ دەكەن، لەجیاتی نەچووەكان پڕدەكرێتەوە، دەنگدان ئەمانەت و مەسولیەت و شایەتی دانە، حەشرو حسابی لەسەرە، دەبێ‌ بزانین دەنگ بەكێ‌ و بەچ بەرنامەو یاسایەك دەدەین، كێ‌ هەلبژێرین لەچاكەو خراپەكانی شەریكین، بۆیە باسەرو مال و كاری خۆمان بەكەسانی خوانەناس و دیندارو چاكەخوازو خەلك ناس و خزمەتگوزار بسپێرن، بادەنگ بەكەس و لایەن و بەرنامەیەك نەدەین لەدونیاو دواڕۆژ لێ‌ ی پەشیمان ببینەوە ‌ولەسەری محاسەبە بكرێن، ئەوانەی پێشترمان تاقی كردۆتەوە، باخەلكی تریش تاقی بكەینەوە، ئەگەر دەرچوون سوپاسی خواو ئەوانیش دەكەین، دەنا ئەوانیش دەگۆڕین، گیان و پێشكەوتن لەگۆڕانكاری‌و چاكسازی دایە، باكەسانێك هەلبژێرین نوێنەری هەمووان بن، بۆ خەلك كاربكەن و بژن، لێ‌ یان پەشیمان نەبینەوە، زمانمان نەگەزینەوە، لەسەری تاوانبار نەبین، بەسە باخەلك جورئەتی هەبێ‌، گۆڕانكاری بكا، بابەرگری لەمافەكانی خۆیان بكەن، باچیكە زولم و زۆرداری و دكتاتۆریەت و بێ‌ دادی و جیاوازی ...قەبول نەكەین .

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.