بێگومان ئەو موعارەزەی لەكوردستان هەیە بەسێ لایەن كاریگەری زۆرباشیان هەیە، خەڵكیان وشیار وئاڕاستە كردوە، دەسەڵاتیان حەپەسان وهەراسان كردووە، كەموكوڕی وگەندەڵی وزوڵم وزۆرداری و خەیانەت وناعەدالەی زۆری دەسەڵاتیان ئاشكرا كردووە، ترس و فشاری دەسەڵاتیان لەسەر خەڵك سوك كردووە، جورئەتیان بەبەر خەڵكدا كردووە، وەلێ : پێویستە موعارەزە چوارچێوەی وبەرەی خۆیان فراوان بكەن نەك قۆرخ، موعارەزایەتی ئەركی هەموانە و، موڵكی كەس نییە، هەركەس بەڕاستی بێتە ناو بەرەو بازنە موعارەزە كارێكی زۆرباشە ودەبێ سوپاس وپێشوازی لێ بكرێت، ناكرێ لەكوردستان موعارەزایەتی تەنها لەسەر سێ لایەن گوشراوبێت، لەبەرژەوەندی موعارەزەیە خەڵك ولایەنی تریش ببنە موعارەزە، ئیتر لەسۆنگەی ئەوەوەكە كوردستان لەئەزمە دایەو، دەسەڵات زوڵم وزۆرداری زۆر دەكاو هەموو جومگەكانی قۆرخ و داگیر كردووە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە خەڵك ولایەنەكانی تریش ببنە موعارەزە و گۆرانكاری و چاكسازی ریشەیی بەرپابكەن و، كوردستان لەزوڵم وزۆرداری وگەندەڵی ڕزگاری بكەن، ئەوەش خزمەت بەهەموو هاوڵاتییانی كوردستان دەكات، كوردستان مولكی هەموانە نەك تەنها هی تاك و لایەنێك . . . .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
