لیستی داخراو لیستی حزبە نەك لیستی كاندیدو خەڵك ... شـوان ڕابـەر

یەكێك لەشێوازەكانی سیستەمی كاندیدكردن وهەڵبژاردن، بریتی یە لەلیستی كراوەو داخراو ونیمچە كراوە، ئێستا كەلە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی كوردستان داین، قسەی زۆر لەسەر شێوازی جۆری لیستەكە دەكرێ‌، ئاخۆ داخراوبێ‌ یان نیمچە كراوەبێ‌، بەگشتی لایەنە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لەگەڵا لیستی داخراون، تازە وا یەكێتی دێتە قەناعەت كەلیستەكە نیمچە كراوەبێ‌، وەلێ‌ پارتی تائێستاش هەرلەگەڵا لیستی داخراوە، ئەو شێوازەی كەلەساڵی 1992 بڕیاری لەسەر دراوە، ئێستاش هەرجێ‌ بەجێ‌ی دەكەن .
ئیتر بابزانین لیستی داخراو ونیمچە كراوە لەزەرەرو قازانجی كێ‌یە . بەكورتی وێڕای ئەوەی هەردوكیان جۆرێكن لەسیستەمی هەڵبژاردن، وەلێ‌ پەڕلەمانتار واتە نوێنەر وهەڵبژاردەی خەڵك، دەبێ‌ خەڵك دەنگی پێ‌ بداو هەڵی ببژێرێت، بۆیە لیستی كراوەو نیمچە كراوە لەئازادی گەڕایی ودونیای ئەمڕۆ وخواستی كاندیدو خەڵك وشتەچاكەكان نزیكترە، لیستی كراوە ولیستی نیمچە كراوە زیاتر جێ‌ی هەڵبژاردن و ڕەزامەندی وبیروبۆچونی خەڵكە، ئەسڵا ئەوەیە لیستەكە كراوەبێ‌ تاخەڵك بەئازادی خۆی ئەو كەسەی دەیەوێ‌ دەنگی پێ‌بداو دیاربێ‌ دەنگ بەكێ‌ دەدا، وەلێ‌ لیستی داخراو، واتە قۆرخكردنی لیست و هەڵبژاردن، شورە دروستكردن، لیستی حزبە نەك لیستی كاندیدو خەڵك، واتە دەبێ‌ بەناچاری دەنگ بەحزبەكە بدەی ئەگەر حەزلە كاندیدەكەش نەكەی، ئەویش بەئارەزووی خۆی ئەو كەسە دادەنێ‌ كەحزب دەیەوێ‌ نەك تۆ دەتەوێ‌، ئیتر ئەگەر لیستی كراوەش نەبێ‌ بانیمچە كراوەبێ‌، لەبەر ئەوەی لیستی داخراو ستەم كردنە لە كانیدو لەخەڵك،  داگیركردنی خواستی كاندیدو خەلكە، چاوبەستنی خەڵكە، دەبێ‌ بە ناچاریو بە كوێری دەنگی پێ‌ بدات، بۆیەیش زۆر بەی حزبەكان لەگەل لیستی داخراون تا بەئارەزوی خۆیان كاندید دابنێن و، جوڵە بە لیستەكە بكەن .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.