كاتی كه‌رۆژی 17/5 له‌كوردسات هه‌والی باشتربوونی به‌رێز تاله‌بانی بلاو بوویه‌وه، خه‌لكێكی زۆر له‌سلێمانی وناوچه‌كانی یه‌كێتی بی په‌روا ده‌ستیان به‌ته‌قه كرد، وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ته‌قه‌ی عه‌شوائی كارێكی یاساغ وخراپ وتاوانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه وكاره‌سات دروست ده‌كات وكاری خراپی له‌ژێرباردا ده‌كری، هه‌روه‌ك ئه‌وجاره وهه‌موو جار چه‌ندان كه‌س ده‌كوژرێن وزامدارو په‌ككه‌وته‌و كه‌مئه‌ندام ده‌بن، زه‌ره وزیانێكی ماددی ومانه‌وه‌ی له‌خه‌لك ده‌كه‌وی وهیچ سوود وقازانجێكیشی نییه. وه‌لی قسه‌ی من زیاتر ئه‌وه‌یه كه‌سه‌رۆك تاله‌بانی سه‌رۆكی هه‌موو عێراق و كوردستانیشه، له‌هه‌مان كاتدا كوردیشه، سه‌یره، بۆته‌نها ته‌قه‌كه له ناوچه‌كانی یه‌كێتییه، له‌ناوچه‌كانی پارتی كه‌س ته‌قه‌ی لێوه‌نای، كه‌چی پارتیش له‌ئاهه‌نگو خۆشیه‌كانی خۆی له‌وه زیاتر ته‌قه ده‌كه‌ن. ئیتر ئه‌وه مانای ئه‌وه‌كه‌یه كوردستان له‌رووی ته‌قه وخۆشی وناخۆشی وهه‌موو شته‌كانه‌وه دابه‌ش بووه، ده‌ناخۆ خه‌لكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر وله‌ناوچه‌كانی پارتی زۆرن، حه‌زده‌كه‌ن وه‌ك سلێمانی ته‌قه‌ی زۆر بكه‌ن، وه‌لی له‌به‌ر پارتی كه‌س ناوێری خۆی بجولێنی وكۆنتروڵیان كردووه. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌ردوو لا شتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و، له‌به‌رخاتری یه‌كتر شت بۆیه‌كتری ناكه‌ن. ده‌نا ده‌بوو ته‌قه له‌ناوچه‌كانی پارتیش كرابایه. هه‌رچه‌نده ته‌قه شتێكی خراپه، وه‌لی پارتی ده‌ترسی له‌ژێر باری ئه‌وه شتی تر بكری وبقۆزێته‌وه وهه‌ندی شتیان له‌ده‌ست ده‌رچێت، هه‌روه‌ك باسكرا له ژێر باری ته‌قه، ته‌قه له كۆشكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا له هه‌ولێر، له‌وانه‌یه خه‌لكی سیاسیش له‌م كاتانه‌دا تیرۆر بكرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
