ئایندەی كشانەوەی پەكەكە ؟... شـوان رابـەر

كشانەوەی پەكەكە لەخاكی توركیا لەمیانەی ئەو دانوستانەی لەنێوان پەكەكە و توركیا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لەتوركیا شتێكی باشە وبۆ هەردوو لا و ناوچەكە . ئەگەر پەكەكە لەرووی سیاسی وكارگێری وجفاكی وئایدیۆلۆژیەوە لەتوركیا ی دادێ‌ هەڵسوكەوتێكی باش بكا قازانجی زۆر دەكا . . . وەلێ‌ ئەم رێككەوتنەی لەنێوان پەكەكە وتوركیا هەیە هەندێ‌ لەم كۆسپ و ئەگەر و رەهەندانەی هەن . دانوستانەكە لەلایەن بەرێز ئۆجەلانەوە لەبەندیخانە لە ژێر سایەی توركیا دەستی پێكرد، ئەوەش مانای رێككەوتنێكی ئاشكرا نیە وگرنتی نێودەولەتی نیە، كارێكی باش بوو، وەلێ‌ باشتر ئەوەبو رێكەوتنەكە راستە وخۆلەلایەن پەكەكە و بە زە مانەتی نێو دەولەتی ئەنجام درابا، چونكە ئەگەر هەموو شتێك بەگوێی ئۆجەلان بكرێ‌، ئۆجەلان لەگرتووخانە ولەژێر فشارە، لەوانەیە توركیا زوو زوو لەبەرژەوەندی خۆی فشار دروست بكات . لە لایەكی ترەوە پەكەكە هەنگاوی ناو كشایەوە، تائێستا توركیا هەنگاوێكی ئەوتۆی نەناوەو نۆرەی ئەوە، ئەگەر توركیا پەشیمان ببێتەوە پەكەكە زەرەر دەكا، وێرای ئەوەی توركیا لەئاشتەوایی یەو ئاشتی لە قازانجی توركیایە . كۆسپ وتەگەرەكانی بەردەم ئاشتەوایی ودانوستانەكە زۆرن. لەلایەن ولاتانی دەرەكی ولەنێو خۆی توركیاش هەندێ‌ لایەن ودەزگا هەن حەز لەسەرگرتنی دانوستانەكە ناكەن ئەگەر لەبەرژەوەندی ئاسایشی توركیا نەبێ‌ . بۆیە لەوانەیە كۆسپ وتەگەرە بێنە بەردەم دانوستانەكە . ئەگەر دانوستانەكە سەر بگرێ‌ كورد لەتوركیا دەكەوێتە ئاستێكی زۆر باشتر. كشانەوەی پەكەكە بۆنێو خاكی كوردستان، عێراق هەراسان دەكا، ئێران نیگەران دەكا، پەكەكە لە روی سەربازیەوە لاواز دەكا، كوردستانی عێراق تەنگەتاو دەكا، وێرای ئەوەی بەبێ‌ كشانەوەی پەكەكە بۆ نێو خاكی كوردستان دانوستانەكە سەرناگرێ‌ وچارە نییە . كشانەوەی پەكەكە بۆ نێو خاكی كوردستان هەرێمی پارتی لە پەكەكە وتوركیا نزیكتر دەخاتەوە و قورستری دەكات . پەكەكە ئەوكاتە پێی لەئەرز لەق دەبێ‌ كەچەك دادەنێ‌ وشۆردەبێتەوە گۆرەپانی سیاسی توركیاو، پەیوەندی نێوان پارتی‌و پەكەكە ش لاوازتر دەبێ‌، لەوانەیە لە ئایندە كێشەش لەنێوان پەكەكە وپارتیش روبدات . توركیا دەیەوێ‌ بەوە كوردەكانی خۆی بكاتە زرێ‌ یەك لە نێوان خۆی و ئێران و عێراق‌و هەندێ‌ كێشە لە خۆی دور بخاتەوە . بە گشتی چارەسەر بونی كێشەكە بەراستی لەبەرژەوەندی ناوچەكەیە، بەتایبەت لە بەرژەوەندی پەكەكەو توركیا ئەگەر توركیا تەگەرە نەخاتە پڕۆسە كە . . .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر