نەریتێكی سەیرو خراپ لەكوردستان هەیە، هەركاتێك سەركەوتن وخۆشیەك لەلایەن لایەنە دەسەڵاتدارەكانەوە دێتە ئاراوە، لەلایەن خەڵكەكەیانەوە دەست بەشایی وهەڵپەڕكێ و دەگو ڕەقس وتەقەی خۆشی دەكرێ، بەبێ ئەوەی حساب بۆهیچ كەس وشتێك بكەن، لەناو ئەو شارو قەلەباڵغیە، بەشێلكە تەقە بەهەواوە دەنێن، شاریش سەرتاپای ماڵا وخەڵكە، بێگومان زەرەرو زیان بەخەڵك دەگا، لەوانەیە خەڵك بكوژرێ وزامدارو كەمئەندام ببێ، لەوانەیە چەندان شوێن بسوتێن، زەرەرو زیانی ماددی ومانەوی زۆر لەوڵاتەكە بكەوێ، بێ ئەوەی بۆشیان قەرەبو بكرێتەوە، ئەوە هەمووی گوناهو تاوان وتێنەگە یشتنە، دیاردەیەكی خراپ و نایاسایی و ناشارستانییە، بێ ئەوەی گوێ بدەنە یاساو رێسا، دیارە ئەم دوو حزبە لەسەروی یاسان، بۆلێ ناگەڕێن لەوەبەولاوە، لەخۆیان زیاتر تەقەیەك بكرێ، بەدواداچون وئیجرائاتی بۆدەكەن، بەلام خۆیان ئازادن . زۆرجار لەپەنای تەقە خەڵك بەئانقەست دەكوژرێ وتۆڵە لەیەكتر دەستێننەوەو، دەچەند سەرمالو شوێنەكان و دزی دەكەن، نمونە وەك ڕۆژی 17\5 كاتێ كەهەواڵی باش بوونی جەنابی مام جەلال بڵاوبوویەوە كە جێگای داخۆشی بوو، تەقەیەكی زۆر كرا، لەئەنجام دا خەڵكێكی زۆری سڤیل لەوگۆڕە زامدار بوو، وێڕای ئەوەی لەهەولێر نەكراو رێگەیان پێ نەدرا، خۆیەكێتی لە هەولێر زۆرن، وەلێ دیارە پارتی رێگە ناداكە خەڵك ی غەیری پارتی بەئارەزووی خۆی تەقەبكات . كێ لەوە زەرەر دەكا بێگومان خەڵك و وڵات، كەچی هیچ سودو قازانجی نییە جگە لەزەرەر، بەڕێز تاڵەبانی بەوە چاكتر نابێتەوە، باخەڵك دوعای خێرو چاكەی بۆبكەن نەك بەتەقە خەڵكی ساغ وزیندوو بكوژن .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
