كوردستان لەجەنگێكی ئاڵۆزدا ... شـوان ڕابـەر

- بەهۆی یەكلانەبوونەوەی پرسی دەستور و كاندیدی سەرۆكایەتی هەرێم كوردستان لەجەنگێكی ئاڵۆز و لەتەنگژەدایە و كێشەدایە .
- پارتی بەهەوەنتە دەست بەرداری سەرۆكایەتی بارزانی نابێت .
- موعارەزەی كوردستان بەهەوەنتە كاندیدی خۆی پێ‌ دیاری ناكرێت .
- دیاریكردنی كاندید بۆسەرۆكی هەرێم لەنێوان موعارەزە پرسێَكی زۆر ئاڵۆزە.
- موعارەزە هەر كاندیدێك بۆسەرۆكی هەرێم دیاری بكا ستاندەرد دەرناچێ‌ وبێ‌ گیروگرفت و جێگی رەزامەندی هەموو لایەك نابێت .
- ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم دوابخرێ‌ پارتی گرەوە دەباتەوە .
- لەوانەیە یەكێتی و پارتی لەبەر دروستنەبوونی كێشە لە نێوانیانداو لەبەر پارستنی بەرژەوەندیەكانیان و لەبەر ترسیان لە دەرەنجامی هەلبژاردن، هەلبژاردنەكان تاجیل بكەنەوە .
- ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم دوابخرێ‌ هەڵبژاردنەكانی تریش دەستە پاچە دەبن و مانایان نابێ‌ .
- ئەگەر هەلبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم بەبێ‌ سازان لەگەل موعارەزە دوابخرێ‌ پێویستە موعارەزە بایكۆتی هەڵبژاردنەكان بكاو ولە كاریان بخات .
- شەڕی پارتی و یەكێتی لەدابەزینی بەجیایان دەست پێدەكات.
- پارتی ویەكێتی لەبەر قۆرخكردنی كوردستان وبەرژەوەندی خۆیان دەست بەرداری هاوپەیمانێتی یان نابن دەنالە مێژبوو كێشەیان دروست دەكرد، بەتایبەت لەبەر ئەوەی لەبەرانبەریاندا بەدیل و موعارەزەو شەقام هەیە .
- لەوانەیە كاك مسعود بارزانی ناوی خۆی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆسەرۆكایەتی هەرێم تۆمار كردبێ‌، وەلێ‌ ڕای نەگێنن .
- لەوەتەی یەكێتی لەچەند پرسێكی گرنگ لەپاڵا پارتی هاتۆتە دەرێ‌ و لەگەڵی دا هاو هەڵوێست نییە، باری پارتی لارە .
 - كوردستان لەبەردەم تاقیكردنەوەی هەڵبژاردنەكاندایە .
- دیموكراتیەت لەكوردستان لەمەترسی دایە.
- ئەگەر هەڵبژاردن نەبێ‌ ترس هەیە و دیموكراتیەت نییە.
- ئەو شوێنەی ترس و فشاری لێ‌ بێ‌ دیموكراتیەت و ئازادی لێ‌ نییە.
- فشارخستنە سەر خەڵك ترسانە لەخەڵك و لەدیموكراتیەت .
- تەزویر كردن لەهەڵبژاردن ترسان و دۆڕاندنە .
- تەزویر كردن لەهەڵبژاردن خەیانەتە لەگەل ووڵات .
- ئەگەر تەندروستی تاڵەبانی باش بێ‌، لەهەڵبژاردنەكانی كوردستان موفاجەئەی پێ‌ دروست دەكەن بۆبەرزكردنەوەی ورەو باڵانسی یەكێَََََََََََََََتی .
- ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بەرپاكردنی دیكتاتۆرییە.
- دەسەڵات لەكوردستان خۆی لە سەروی دەستور دادەنێ‌ .
- دیموكراتیەت بەئازادی و بەهەڵبژاردن وبەدەستاو دەستكردنی دەسەڵات بەدی دێت نەك بە خۆسەپاندن و دانەبەزین وقۆرخكاری .
- لەكوردستان پاراستنی دەسەڵات لەسەروی دەستورو دیموكراتیەتەوەیە.
- دیموكراتیەت بەرپانابێ‌ ئەگەر دەسەڵاتداران بڕوایان بەهەڵبژاردنی ئازاد ودەست بەرداری دەسەڵات نەبێ‌ .
- دەسەڵاتداران لەكاتی هەڵَبژاردنەكان دەمرن وزیندوو دەبنەوە .
- دەسەڵاتداران لەكاتی هەڵَبژاردنەكان هەموو بەلێنێكی چاك بەخەەلك دەدەن و دواتریش فەرامۆشی ئەكەن .
- ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم دوابخرێ‌ دەسەڵات هەموو هەڵبژاردنێكی تری قەبوڵا دەبێت .
- كوردستان لەبەر پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم توشی تەنگژە بووە .
- ئەگەر موعارەزە كاندیدی بۆسەرۆكی هەرێم نەبێ‌ پارتی لەهەڵبژاردن ولەكاندیدەكانی تر ناترسێ‌
- پارتی لەكاندیدكردنی كاك نەوشیروان دەترسێ‌، ئەگەر كاك نەوشیروان خۆی كاندید بكا پارتی هەلبژاردنەكان دوا دەخات .
- لەوانەیە لەم هەڵبژاردنە یەكێَتی گۆڵی خۆی لەپارتی بكات.
- یەكێتی لەم هەلبژاردنە لەهەوڵی لاوازكردنی پارتی دایە بەهەرنرخێك بێت .
- ئەگەر موعارەزە یەك كاندیدی هەبێ‌ بەهێزە دەنا بەهەبوونی چەند كاندیدێك لاواز دەبێت .
پارتی لە غیابی تالەبانی زیاتر لە یەكێتی دەچێتە پێش لەبەر ئەم هەلبژاردنە و تێك نەچوونی هاوپەیمانێتیان و لەبەر ئایندەی یەكێتی .
- گۆڕان بەبێ‌ هۆوگرەنتی نەوشیروان كاندید ناكات بۆسەرۆكایەتی هەرێم .
- ئەگەر كاك مسعودیش خۆی كاندید نەكات بۆ سەرۆكی هەرێم پارتی سەرۆك هەر لە بنەمالەی بارزانی هەلدەبژێرێت .
- ئەگەر ئیسلامییەكان و گۆران بە جیا كاندیدیان بۆسەرۆكایەتی هەرێم هەبێ‌ دەنگەكان دابەش دەبن و كاندیدی هیچیان دەر ناچێت .

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.