10/1/1910 كۆمەڵەی هێڤی (هیوا) كوردستان دامەزرا.
16/8/1942 كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد(ژ. ك)لەكوردستانی ئێران دامەزرا.
31/3/1934 حزبی شیوعی عێراق بە سەرۆكایەتی فەهد سلێمان دامەزراو، لە17/9/1967بووبە دوو بەش، بەشی كوردستانوعێراق .
16/8/1945 پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەرۆكایەتی قازی موحەمەد دامەزرا .
16/8/1946پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق بەسەرۆكایەتی مەلا مستەفای بارزان وبەسكرتێریەتی(هەمزە عەبدوڵا كۆیی) لەبەغداد دامەزرا كەتا ئێستا (13)كۆنگرەی گشتی خۆی بەستووەو، لە16/8/1993 لەگۆنگرەی(11)هەمینیدا لەگەڵ حزبی یەكگرتن (سۆسیالیستو پاسۆكو پارتی گەل) بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی یەكیان گرت .
1/6/1975 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مام جەلال تاڵەبانی لە سوریا دامەزرا و لە1/6/1976 شۆڕشی چەكداریان دەست پێكردەوە، لە 27/1/1992 لەهەولێر كۆنگرەی یەكەمی گشتی خۆیان گرێدا بۆ یەكخستنەوەی بالەكی كۆمەلەوشۆرشگێران وخەتی گشتی یان، دواترلە2/8/1993 ئاڵای شۆڕش بەسەركردایەتی مەلا بەختیار لەگەڵا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دا یەكی گرتەوە.
8/8/1979 پارتی سۆشیالیستی یەكگرتووی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆرمەحمود عوسمان دامەزرا.
11/9/1975 پارتی سۆسیالیستی كورد (پاسۆك ) لەكەركوك بە سەرۆكایەتی جەلال حوسێن كلوش دامەزرا ولە (1976) بەدواوە بە( پارتی سۆسیالیستی كورد ) و پاشان بەپاسۆك هاتە ناساندن .
12/5/1981 پارتی سۆشیالیستی كوردستان بووبە (حزبی سۆشیالیستی كوردستان (حسك).
12/12/1985 حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەشاری ئورمیەی ئێران بەسەرۆكایەتی قادرعەزیزدامەزرا. لە سالی 2010 بووبە دووبەش، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەلێن عبدالله، حزبی ئایندە بەسەرۆكایەتی قادر عزیز.
1987 بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دامەزرا، سەرەتا لە 1978 وەك رێكخستن دامەزرا، لە 1984 بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی چەكداری دامەزرا، لە 1986 بالی سەربازی بەناوی لەشكری قورئان بوو، لە 1999 لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی نەهزە، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی یان دروستكرد. لە 2001 وەك بزوتنەوە ئیسلامی مایەوە، تائێستا (10) كۆنگرەیان بەستووە.
31/5/2001 كۆمەلی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا علی باپیر دامەزرا، سەرەتا لە 1978 وەك رێكخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی دامەزرا، لە 14/9/ 1984 بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی چەكداری دامەزرا، لە 1986 بالی سەربازی بەناوی لەشكری قورئان بوو، لە21/8/ 1999 لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی نەهزە، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی یان دروستكرد، لە مانگی 8/ 2000 كۆنگرەی یەكەمی خۆی گرێدا . لە 31/5/2001 لە زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی بزوتنەوەی یەكبوون، بەناوی كۆمەلی ئیسلامی ئیعلانی خۆی كرد، تا ئێستا (2) كۆنگرەی بەستووە، بەرێزان مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی پێشەواو مامۆستا علی باپیر خەلكی پشدەر ئەمیری كۆمەڵن.
22/11/1992 بزووتنەوەی راپەرینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی م/ صدیق عبدالعزیز هەلەبجەیی دامەزرا، سەرتا لە 1979 وەك رێكخستنی نهێنی دروست بوو كە بەشێك بوون لە ئیخوان المسلمین، دواتر لە 21/8/1999 لەگەل بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی كوردستان یان پێك هێنا.
6/2/1994 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی م/صلاح الدین بها الدین هەورامی دامەزرا، یەكگرتوو وەك رێكخستنی ئیخوان المسلمین لە پەنجاكان لە كوردستان دروست بووە، تا ئێستا (6) كۆنگرەیان بەستووە، ئەمینداری ئێستایان مامۆستا محمد فەرەج هەلەبجەییە .
22/10/1993 پارتی كاری سەربەخۆی كوردستان دامەزرا بەسەرۆكایەتی محەمەد حەللاق كۆیی.
6/2/1983 لە شاری تەڕابلوسی لیبیا بەرەیەكی فراوانی كوردستانی و عێراقی دامەزرا .
19/5/1992 بۆیەكەمجار لەكوردستان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان كراو پەرلە مانی كوردستان دامەزراوجەوهەرنامق سالمی پارتی بوبە یەكەم سەرەك پەرلەمانی كوردستان .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
