ئەگەر كەسێكی وەك ئێمەی ئیسلامی بڵێ كودەتای سەربازی میسر لەسەر محمد مورسی ئیسلامی، كۆمەڵێ سودو قازانجی هەبوو، خەڵك پێی سەیرە، وەلێ لە راستیدا كۆمەڵێ سودو قازانجی هەبوو كەئەمانەن .
- دەركەوتنی ڕوی عەلمانییەكان : بەهۆی ئەم كودەتایە، نیازو مەبەست وهەقیقەت وماهیەتی عەلمانیەكان دەركەوت كەچۆنن وچیان دەوێ ئەگەر بۆیان بكرێ . دژی ئازادی وزۆرینەی دەنگ وڕای گشتی وشەقام ودیموكراتیەتن ئەگەر لە مەترسی دابن، دەسەڵاتییان دەوێ ئەگەر بە زەبرو زەنگ و دیكتاتۆرییەتیش بێت . ستەمیان لەئیخوان كرد، خیانەت یان لەدەسەڵات و سەرۆك كرد ئەگەرچی بەڕێگەیەكی شەرعی ویاسایی هاتبووە سەركار. ڕوی عەلمانییەكانیان ڕەش كرد، عەلمانییەكانیان لەكەدار كرد .
- بەخۆداچوونەوەی ئیخوان : ئەگەر بەئیجابی وبەسەلبی ئیخوان ومورسی لەم ماوەیە كەموكوڕتیەكیش یان هەبێ، بەخۆیان دادێنەوەو، حەزەری زیاتر وحسابی زیاتر دەكەن، زیاتر كاری جوان و گۆڕانكاری دەكەن، خۆیان پتەو بە هێزتر دەكەن .
- دەركەوتنی نەهجی ئیخوان : دەركەوت كە ئیخوان هێزێكی زۆرو ئاشتی خوازوو خۆشەویست و جێ ی رەزامەندی خەلك و . . . . هتدن .
- دۆست و دوژمنی ئیسلامییەكان و ئیخوان لە دەرەوە و ناوە وە دەركەوتن .
- سەبرو خۆراگری و حیكمەت و لێزانی ئیخوان و لمسلممین دەركەوت .
- دەركەوتنی پیلانگێران و كۆمەلێ نهێنی و كەمو كوری لە پەنای پەردەو كودەتاكەوە .
- دەركەوتنی مەبەست و ڕای پارێزەرانی دیموكراتیەت و مافی مرۆڤ .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
