لەبەرئەوەی لەم ماوەیە یەكێتی لەهەندێ پرسی چارەنوسساز لەپاڵا پارتی هاتە دەرێ و، هاوكێشەكانی گۆڕین وپارتی زۆر تەنگاو بوو، وە لەیادی دامەزراندنی دا هەندێ جموجۆڵی كردو، هەندێ هەڵوێست ولێدوانی باشی هەبوو، یەكێتی هەستایەوەو چاوەڕوانی زیاتریشی لێ دەكرا، ئەی بۆ كتوپڕ چوویەوە پاڵا پارتی وبەشداری درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كرد، لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە .
1- چوار سەركردە لەنێو یەكێتی زۆر سەرەكی ودەستڕۆن، ئەوانیش هەركەسەو لەدوای هەویای خۆیە وچاوەڕوانی پۆستێكی حزبی وحكومین لەدوای تاڵەبانی، ئەوەش بەبێ ڕەزامەندی پارتی زەحمەتە، بۆیە ئامادە بوون لەبەر خاتری پارتی ئەو پاڵپشتییە بكەن، چونكە لەزۆر حالەتاندا یەكێتی پێویستان بەپالپشتی پارتی هەیە .
2- یەكێتی بەچاكە بۆپارتی ئەوەی كردووە، وەزەرەری خۆشی لێ دەكا، وەلێ لەو پەنایەدا پارتی بەهەڵە دەبەن و ناشرینی دەكەن . بەهۆی ئەوەش بارزانییان بەسەرۆكایەتی هەرێم بەستەوە تاپۆستی سەرۆك كۆمار لەكیس خۆیان نەچێت ئەگەر لەداهاتووشدا ناوی بارزانی بێت بۆسەرۆكی كۆمار.
3- لەحاڵەتێكدا ئەگەر بارزانی واژۆ لەسەر پڕۆژەكە نەكا، ژێرباری یەكێتی دەبێ، بە شكەست و پێشێلكاری بۆ پارتی لە قەلەم دەدرێ، یەكێتی قسەی لەسەر پارتی دێ وئەگەر هەڵوێستی تر وەربگرێ خۆی بەهەق دەزانێ، لەهەمان كاتدا ئەگەر بارزانی بوو بەسەرۆك كۆمار، پارتی بێ كێشە سەرۆكی هەرێم رٍادەستی یەكێتی بكات.
4- یەكێتی دەزانێ بەپێی ڕێكەوتنی ستراتیژی نێوانیان سەرۆكی هەرێم هەقی ئەوان نییە، بۆیە دەربەستی ئەوپۆستە نین، بەڵكو زیاتر دەربەستی گەڕانەوەی دەستورن، بۆئەوەی لە پەرلەمان هەمورا بكرێتەوەو هەندێ مەرامی خۆی تێدا جێبەجێ بكەن، لە هەمانكاتدا گۆڕان و موعارەزە ڕازی بكەن كەلەڕێكەوتنی دەباشان لەسەرئەوە ڕێككەوتوون، وەبیكەنە ڕێكلامێكیش بۆ هەڵبژاردنەكان لەبەرانبەر جەماوەر بەو مانایەی ئەوان دەستووریان گەڕاندەوە پارلەمان .
5- بەهۆی ئەو رێككەوتەیە لەبەرژەوەندییەكانی خۆیان یەكێتی هاوپەیمانی لەگەڵا پارتی توندو تۆڵ كردەوە، لەمییانەی ئەوەدا لەهەموو داهاتەكانی پارتی وحكومەتی بەهرەمەند دەبێت . بێئەوە یەكێتی زەرەر دەكاو دەكەوێتە تەنگەژە، چونكە یەكێتی وپارتی پێكەوە نەبێ ناتوانن كوردستان قۆرخو دابەش دوو بكەن، گۆران لەگەڵا یەكێتی هەماهەنگ ناكات بۆیە یەكێتی بەدیل وئەلتەرناتیفی تری نییە جگەلەپارتی . پارتی و یەكێتی پێكەوە دەتوانن لەهەڵبژاردن ببەنەوەو حكومەت پێك بێنن، هەریەكیان بەتەنیا زەرەرمەندە، بۆیە لەخۆیان لێك ناكەنەوە ئەگەرچی لەدژی یەكتر كار دەكەن .
ئیتر وێڕای ئەوەی باسمان كرد، بەتەئكید یەكێتی زەرەریش لەو ڕێكەوتنە وپاڵپشتیە دەكات، بۆ وێنە لەنێوخۆی دووچاری كێشەو سەرئێشان ودابەزینی جەماوەری دەبێت .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
