ئۆپۆزسیۆن به گشتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تایبه‌تی به دوای كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێن، تاكتیكی چه‌واشه‌كاری و ستراتیجی یاخی بوونیان گرتۆته‌به‌رو بۆ هه‌ر پرسێك بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر خستنه ڕاپرسی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مان بكه‌ین په‌رده له‌سه‌ر زۆر نه‌هێنی و ئامانجی شاراوه‌ی ئۆپۆزسیۆن لاده‌درێ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستانی سه‌رقاڵ كردووه بوونی دوو ڕا و بۆچوونی جیاوازه له‌سه‌ر برۆژه‌ی ده‌ستوور، یه‌كه‌میان ڕای پارتی دیموكراتی كوردستانه كه پێداگری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك و خستنه ڕاپرسی پرۆژه‌كه ده‌كات، دووه‌میشیان ڕای ئۆپۆزسیۆنه كه پێداگری له‌سه‌ر به حزبی كردنی و پشت له ڕای خه‌ڵك ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی بچمه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی دوو ڕا جیاوازه‌كه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستوور ڕای ئێستای ئۆپۆزسیۆنی هه‌بووایه، بێ سێ و دوو ئۆپۆزسیۆن ڕای ئێستای پارتی ده‌كرده خاڵی ده‌ستپێكی ده‌ربازبوون له دیكتاتۆریه‌ت و وه‌رچه‌رخانێكی نموونه‌یی به‌لای دیموكراتیدا، ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خات كه ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی له دژایه‌تیدا ده‌بینێ و ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ڕای پێچه‌وانه‌ی پارتیدا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌وه‌نده به‌دوای ڕا و بۆچوونێكدا ناگه‌ڕێ كه خزمه‌ت به پرسی دیموكراتی و دۆزی نه‌ته‌وه‌ییمان بكات، ڕاستییه‌كانیش له ڕوانین و بۆچوونی هه‌ردوولا بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوور و كۆی ئه‌و پرسانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیان هه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ.
دیاره پرۆژه‌ی ده‌ستوور له گڵاڵه كردنیه‌وه تا ده‌بێته ده‌ستوورێكی كارپێكراو به چه‌ندین فیلته‌ردا تێده‌په‌ڕێ، سه‌ره‌تا پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند لیژنه‌یه‌كی شاره‌زا و پسپۆڕ له بواره جیاوازه‌كاندا گه‌ڵاڵه ده‌كرێ و ده‌بێته پرۆژه‌ی ده‌ستوور، دوای پێداچوونه‌وه‌و وردبینی ده‌درێته په‌رله‌مان، له په‌رله‌مانیش دوای تێبینی و سه‌رنجی په‌رله‌مانتاران ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر درا و متمانه‌ی په‌رله‌مانی وه‌رگرت، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رچاو ڕوونی له‌سه‌ر هه‌بێ و به‌ر له ده‌نگدان خاڵه باش و خراپه‌كانی دیاری بكات، له رێگای ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی تره‌وه ده‌خرێته پێش چاوی خه‌ڵك، تا ئێره هه‌ر پرۆژه‌یه‌و بۆ به ده‌ستوور كردنی ده‌خرێته ڕاپرسی و خه‌ڵك له په‌سند كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌یدا بڕیار ده‌دات، ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌ی یاسایی ده‌نگی خه‌ڵك په‌سند كرا ده‌بێته ده‌ستوور و كاری پێده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕه‌تكرایه‌وه پرۆژه‌ش نامێنێ و ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكرێته‌وه، پرۆژه‌ی ده‌ستوور تا ڕاپرسی كه ئه‌ركی لیژنه جۆربه‌جۆره‌كان و په‌رله‌مانه هه‌موو ڕێكاره یاسایی و په‌رله‌مانیه‌كانی ته‌واو كردوون، ئه‌وه‌ی ئێستا ماوه مافی خه‌ڵكه‌و بۆ هیچ حزب و لایه‌نێك نییه ئه‌و مافه بخاته گره‌وی سیاسییه‌وه، من قسه له‌سه‌ر چاك و خراپی و كامڵ و ناكامڵی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ناكه‌م، ئه‌وه مافی خه‌ڵكه له ڕاپرسیدا قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، قسه‌ی من له‌سه‌ر ڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كانی سه‌ر پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه‌یه.
هه‌رچی پارتی دیموكراتی كوردستانه ڕای وایه ده‌ستوور بۆ خه‌ڵكه و مافی خه‌ڵكیشه بڕیار له‌سه‌ر په‌سند كردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بدات، به‌وه‌ش پارتی ده‌بێته داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی دیموكراتی و به‌رگری له ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات به دۆست و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنیشه ڕه‌خنه له دیكتاتۆری ده‌گرێ و شین بۆ هێنانه‌كایه‌ی دیموكراتی ده‌كات، خۆی به نوێنه‌ری شه‌قام ده‌زانێ و له بچووكترین ده‌رفه‌تیشدا سواری خواست و داواكاری خه‌ڵك ده‌بێ و جڵه‌و بۆ ئامانجه سیاسییه‌كانی شل ده‌كات، پێچه‌وانه‌ی ئارامگای دیموكراتی هه‌نگاوی قۆرغكاری هه‌ڵده‌گرێ و سیاسه‌تی حزبسالاری ده‌گرێته به‌ر و ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵك سنووردار ده‌كات، ئه‌وه‌تا له پرسێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی وه‌ك ده‌ستوور، ڕای خه‌ڵك ده‌كاته پێخوستی سه‌ره‌ڕۆیی حزبی و بچووكترین مافه سه‌ره‌تاكانی دیموكراتی كه ڕا ده‌ربڕینه به خه‌ڵك به ڕه‌وا نابێنێ و جووڵه‌ی شه‌قام له بڕیاری سیاسی و تاكڕه‌وی حزبیدا سڕده‌كات، بۆیه پێویسته له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا سه‌رنجی خه‌ڵك به‌لای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ڕابكێشم كه ئۆپۆزسیۆن وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی سیاسی حه‌ز و خولیا شاراوه‌كانی پێسپاردوون، ئایا له‌و پرسانه‌ی كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه‌و جوانكاری دیموكراتیان پێوه دیاره، وه‌ك ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور له نێوان خستنه ڕاپرسی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵك له لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه خولانه‌وه له جوغزی بڕیاری حزب و ده‌رچوون له مه‌داری دیموكراتی و به كه‌م زانینی ڕای خه‌ڵك، كام حزب و لایه‌ن هێزی به دیموكرات كردنی كۆمه‌ڵگا له ڕا و بڕیاری خه‌ڵك وه‌رده‌گه‌رێ و كام حزب و لایه‌نیش ڕا و بڕیاری خه‌ڵك په‌راوێز ده‌خاو هێز له تاكڕه‌وی حزبی وه‌رده‌گرێ؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
