پرسی كورد‌و خواستی حزب و به‌زمی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ...سووره مه‌رگه‌یی
هه‌ر كاتێك پرسی كورد وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه كرابێ و ئاراسته‌ی خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی وه‌رگرتبێ، دوژمنان و داگیركاران جیا له‌وه‌ی به‌هێزو زه‌برو زه‌نگ كاریان له‌سه‌ر دامركاندنه‌وه‌ی خه‌باته ڕه‌واكه‌ی كردووه، هه‌وڵیشیان داوه به ئایدۆلۆژی بكه‌ن و ئایدۆلۆژیان وه‌ك توێكڵه مۆزێك خستۆته ژێر پێی و خلیسكاندویانه‌ته ناو زه‌لكاوی چاوه‌ڕوانی بانگه‌شه‌ی له خشته‌به‌ری برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی ئایدۆلۆژیانه، تا دوێنێ ماركس و لینین و جیهانی سۆشیالیزم ده‌كرانه خه‌مڕه‌وێنی خه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان و به ده‌هۆڵێك هه‌ڵده‌په‌ڕێنراین كه جگه له كه‌ڕوكاس بوون زیاتر شتێكی ترمان ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت، كرێكارانی جیهان یه‌كگرن و دیكتاتۆری پرۆلیتاریا لێمان ده‌كرانه ئه‌و په‌لكه زێڕینه‌ی كه به‌رده‌وام ده‌ڕۆیشتین و پێینه‌ده‌گه‌یشتین، له كوردستانی داگیركراو و به‌ش به‌شكراودا خاوه‌نی (11) كرێكار نه‌بووین، كه‌چی (11) ی ئه‌یلولی ساڵی (1961) یان به ڕۆژی سه‌رهه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستی ناو ده‌بردو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی (11) ی ئازای ساڵی (1970) یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت، كوردیان له ڕیزی ڕوسیای قه‌یسه‌ری و چین ئه‌ژمار ده‌كرد كه به فیكه‌یه‌ك ده‌یان هه‌زار كرێكاریان ده‌ڕژانده ناو كۆڕی خه‌بات و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌می چینایه‌تی، كورد زگی دێشاو ده‌ستیان ڕه‌پشتی ده‌خست، چه‌وسانه‌وه‌و كوشتوبڕی نه‌ته‌وایه‌تیان نه‌ده‌دی و به‌دوای بنبڕكردنی چه‌وسانه‌وه‌یكدا ده‌گه‌ڕان كه له كوردستان هێشتا بوونی نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی به كرێكار ده‌كران به چراو شه‌داو گه‌ڕابان سه‌رمایه‌دارێكیان به‌رده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، له‌وه‌ش سه‌یرتر له كۆبوونه‌وه‌دا مێشكی به كرێكار كراوه‌كانیان پڕ ده‌كرد له مادده‌و پێیان ده‌گووتن: ئه‌م جیهانه‌و هه‌رچی بوونه‌وه‌ر هه‌یه له مادده دروست بووه، له كۆبووونه‌وه ده‌هاتنه ده‌رو ده‌ستنوێژیان هه‌ڵده‌گرت و چوار ڕكات نوێژیان بۆ خوای به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ر داده‌به‌ست.
تا دوێنێ ماركس و لینین كرابوونه به‌رداش و بیری نه‌ته‌وه‌ییان پێده‌هاڕین، ئه‌مڕۆش سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌ننا كراونه جێگره‌وه‌یان، ماركس و لینین به جیهانی سۆشیالیزم جه‌سته‌ی كوردایه‌تیان سڕ ده‌كردین، فریودراوانی ده‌ستی سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌نناش گه‌ره‌كیانه به ڕێڕه‌وی خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا بمانبه‌نه‌وه ناو غه‌زه‌بخانه‌ی ئیمراتۆری عوسمانی، ماركسیه‌كان چه‌كوچی كرێكاریان له مست ده‌ناین و به سه‌ری كوردایه‌تیمان ده‌كێشا، سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌نناو ئیسلامی سیاسیش له جه‌نگه‌ڵستانی ڕیشدا كوردایه‌تیمان لێده‌كه‌نه ئاردی ناو دڕوو، به‌ڵای كورد له‌وه‌دایه كارنامه‌ی ڕزگاری نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی به ئایدۆلۆژیایه‌ك ده‌سپێرێ كه له داگیركاران و دوژمنانی خۆی وه‌رده‌گرێ، سه‌رده‌مانێك ماركسی بوون ده‌رگای خێر‌و ڕزگاری به ڕووی داگیركراواندا كرده‌وه، كورد ماركسی بوونی له عه‌ره‌ب وه‌رگرت و ئه‌وانیش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كردیانه پرده‌بازی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی و وایان لێشێواندین سه‌ده‌یه‌كی تر به‌دوایدا بگه‌ڕێین ئه‌سڵیه‌كه‌ی نادۆزینه‌وه، به هه‌مان شێوه ئیسلامی سیاسیش له دوژمن و بكوژانی خۆمان وه‌رده‌گرین، ئه‌ویش به مه‌ره‌دی ماركسی بوونه‌كه براوه‌و تورك و فارس و عه‌ره‌ب وه‌ك دانی ته‌ڵه‌و بۆ له ته‌پكه‌خستنی بیری نه‌ته‌وه‌یی ڕاوی به‌ها پیرۆزیه‌كان و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردی پێده‌كه‌ن، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و ڕاستیه ئه‌وه‌یه كه ئیسلامی سیاسی له كوردستان به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه بۆ ته‌نیا جارێكیش ئه‌و كرده تیرۆریانه‌یان ئیدانه نه‌كردووه كه گه‌ڕاوه كه‌ركوكیه‌كانی ده‌ركراو به فه‌رمانی سه‌ددام حوسێن ده‌كه‌نه ئاماج.
كورد له باشووری كوردستان ئه‌وه‌ی به ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و ده‌ریایه‌ك خوێن به‌ده‌ستی هێنا هه‌وڵده‌ده‌ن به برایه‌تی ئایدۆلۆژی لێی وه‌ربگرنه‌وه، تونس و میسریان لێكردووینه سۆڤیه‌ته‌كه‌ی جاران، لێره‌وه ده‌ستی (مورسی) ده‌گرن و شاباش به‌سه‌ر سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌ننادا هه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌ر دوێنێ بوو فتوای سه‌ربڕینی هیواكانی كوردیان ده‌داو شمشێری ژه‌نگنی عروبه‌یان له به‌ری ڕه‌نجی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌یی و خوێن و فرمێسكی مێژوو هه‌ڵده‌كێشاو ده‌یانگووت: (ارحل) و (هه‌له‌هه‌له و تعال یا مورسی) یان ده‌كرد.
زه‌مه‌نێكه كورد به خه‌یاڵی دیتنی فریشته‌ی ئایدۆلۆژی ده‌خه‌وێ و خه‌ون به دێوه‌زمه‌ی داگیركاریه‌وه ده‌بینێ، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ ئایدۆلۆژی ماركسی و خه‌وتن له باوه‌شی (لینین و ما‌و) دا به‌س بوو بۆ تێكدانی ناو ماڵی كورد، ئه‌وا ئه‌مڕۆ سێكوچكه‌ی ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی و ڕق و تۆڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو نه‌زانی و له خۆبایی بوونی ده‌سه‌ڵات سێجرتێ به‌ناو دوێنێ و ئه‌مڕو سبه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیماندا ده‌كه‌ن.
لۆفه‌و ده‌ورانی سیاسی ئۆپۆزسیۆن
ئۆپۆزسیۆن له كوردستان به‌س له ئۆپۆسیۆن ناچێ، نه‌خۆی تێده‌گاو نه‌خه‌ڵك لێی تێده‌گات، به‌رده‌وام به‌دوای كێشه‌دا ده‌گه‌ڕێ و ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر خۆیه‌وه لێو بجووڵێنێ خۆی زویر ده‌كا و ده‌ڵێ (نا) ، هه‌ر ڕۆژه‌و پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كاو پێیوایه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت فه‌رمانبه‌ری ئه‌ون و ده‌بێ فه‌رمانه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌ك دادوه‌ر ده‌دوێ و باری خه‌تایه به‌لای كورددا ده‌خه‌ن، به‌رده‌وام له كامێرای نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن و تۆمه‌تی سه‌رپێچی نیشتیمانیش ده‌ده‌نه پاڵ خه‌ڵكی تر، ئیخوان له میسر ده‌پژمێ و ئه‌وان له كوردستان ڕاده‌چه‌نن، به مێژوو قه‌ڵس ده‌بن و به باس كردنی چاویان ده‌چێته پشتی سه‌ریان، له ئێستا به‌داخن و ڕووخانیان به ئامانج گرتووه، دواڕۆژیان له به‌سته‌ڵكی ئایدۆلۆژیدا سڕ كرووه‌و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌وان به‌ره‌و كوێمان ده‌بات، هه‌ر ڕۆژه‌و بیانوویه‌ك ده‌گرن، ناوه ناوه داخوازیه‌كانیان ده‌گۆڕن، ڕۆژێك داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن، ڕۆژێك پرۆژه بۆ چاكسازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ڕۆژێك شه‌ش پاكێج ده‌خه‌نه ڕوو، ڕۆژێك ده‌ستوور به حزبی ده‌كه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌نه مه‌رجی دانیشتن و گفتوگۆ‌و یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد، ڕۆژێك بایكۆتی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و له گوێ گرتن زیاتر ماف به ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، سۆزی شه‌قام ده‌جووڵێنن و خۆیان به نوێنه‌ری ڕای گشتی ده‌زانن و به چاوی حزب بۆیان ده‌گرین، به كورتی ئه‌وه‌نده‌یان پرۆژه‌و خاڵ و پاكێج ماكێج پێشكه‌ش كردووه زۆربه‌یان ناناسنه‌وه، هه‌ركاتێ ده‌سه‌ڵات نه‌رمی نواند‌و بیانوویان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما لۆفه و ده‌ورانێكی سیاسی بۆ ده‌كه‌ن و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی له به‌غدا ده‌كه‌نه وه‌ره‌قه‌ی سیاسیی و مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌تی حزبی له كوردستان.
دوولایه‌نه ئیسلامیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن سیخناخن له ئایدۆلۆژی و بوونه گه‌رمیپێوی سیاسی ئیخوانه‌كانی میسر‌و بانگه‌شه‌ی فراوان كردنی مه‌وداكانی دیموكراتیش ده‌كه‌ن، لایه‌نه‌كه‌ی تریشی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژی ڕق و تۆڵه كردنه‌وه‌یه، له‌وه ده‌گه‌م كه به‌هاری عه‌ربی ئیسلامیه‌كانی مه‌ست كردووه، به‌ڵام له‌وه ناگه‌م نه‌وشیروان مسته‌فا به كوێی به‌هاری عه‌ره‌بی مه‌ست بووه، له‌كاتێكدا كۆی ڕووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌ی به ئاراسته‌ی توندڕه‌وی ئایدۆلۆژی و باڵاده‌ستی عروبه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن، ئایا ئایدۆلۆژی تۆڵه كردنه‌وه‌و خاڵی بوونه‌وه له ڕق به‌لای نه‌وشیروان مسته‌فاوه ئه‌وه دێنێ وه‌ك هه‌نگ پێوه‌بداو خۆی بمرێ؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ مێژووی ئه‌و غه‌درو سته‌مه نه‌ته‌وه‌ییه جێدێڵم كه چه‌ندین سه‌ده‌یه له كورد ده‌كرێ و كاك نه‌وشیروان مسته‌فاش خوێندوویه‌تیه‌وه‌و به‌شێكیشی لێ نووسیوه‌ته‌وه.
نه‌زانی له خۆبایی بوونی ده‌سه‌ڵات
ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌نده‌ی لۆفه‌و ده‌ورانی سیاسی هه‌ن ده‌سه‌ڵاتیش له ڕاستیان كه‌وتۆته گوومان، نه‌زانی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه بانگه‌شه‌و وتاری ئۆپۆزسیۆن ده‌بیستێ و هه‌ڵوێست و كرداری له‌به‌ر چاو ناگرێ، هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ندی ده‌كات بۆی نایه‌ته سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ش وایكردووه زۆر جاران خۆشی بخزێته ناو زه‌لكاوی حزبی و نه‌زانی و له خۆبایی بوونی لێببێته ئایدۆلۆژی، ئه‌وه‌نده له ئۆپۆزسیۆن ده‌ترسێ مه‌رایی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و ته‌نانه‌ت خیانه‌تكاره دێرینه‌كانیش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای ئۆپۆزسیۆندا نه‌شكێنه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌كه‌و خه‌مخۆرو دڵسۆزانی ئه‌م وڵاته‌ی نیگه‌ران كردووه‌و تادێ مێژووی قوربانیدان له‌خۆی ده‌ڕه‌نجێنێ و ده‌رگای موزایه‌ده‌شی به‌ڕووی ئۆپۆزسیۆندا كردۆته‌وه.
ده‌سه‌ڵات سه‌ری له‌وه سووڕماوه ده‌زانێ ئۆپۆزسیۆن چی ده‌وێ، به‌ڵام نازانێ چۆنی ده‌وێ، ئه‌وه‌ش كارێكی ئه‌وه‌نده گران نییه‌و ئه‌گه‌ر من له شوێنی ده‌سه‌ڵات بوومایه ده‌متوانی زۆر ئاسان ئۆپۆزسیۆن بێنمه سه‌ر خه‌ت، چونكه ده‌زانم ئه‌وان ده‌ستی شاراوه‌ی ئایدۆلۆژی ڕق ڕشتن و تۆڵه كردنه‌وه‌ی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فاو ختووكه‌دانی (مورسی) یان له پشته‌و بڕیاری دژایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتیان داوه، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی بێت ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان بێت له‌گه‌ڵیدانین، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بڵێ هه‌موو خاڵ و داواكاری و پاكێجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌وان ده‌ڵێن: ئه‌و داواكاری و خاڵ و پاكێجانه بۆ قۆناغێكی دیاریكراو بوون و سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه، ئێستا شه‌قام داواكاری تری هه‌ن و به‌ناوی شه‌قامه‌وه كۆمه‌ڵێ داخوازی تری حزبی به‌دوای یه‌كدا ڕیز ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ فاوڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بگرێ پێویسته ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی بیكات پێچه‌وانه‌كه‌ی بخاته ڕوو، ئه‌وكاته‌ش ئۆپۆزسیۆن پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات كه خواستی ده‌سه‌ڵاته، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان بێ پێویسته پێداگری له‌سه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بكات، ئه‌وكاته ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌نگ دێ و حكومه‌تی بنكه فراوان ده‌كاته پێداویستی هه‌نووكه‌یی ئه‌م قۆناغه، شین بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین ده‌كاو هه‌زارو یه‌ك هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم و دواڕۆژی كورد ده‌خاته ڕوو، پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه ده‌ڵێ: ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین نه‌هاتوونه‌ته دی و ده‌سه‌ڵات بۆ خۆ دزینه‌وه له چاكسازی دوژمنی وه‌هی درووست ده‌كات.
كۆتایی باسه‌كه له‌وه‌دا چڕ ده‌كه‌مه‌وه‌و ڕوو له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: مێژوو مۆته‌كه‌ی ماركس و لینین و ئایدۆلۆژی چه‌پگه‌رایی وه‌لانا، ئێوه‌ش به‌ر له‌وه‌ی مێژوو وه‌لاتاننێ له خه‌ڵوه‌تگای عه‌ره‌بچێتی سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌نناو حه‌شارگه‌ی كۆنه‌پارێزی وه‌رنه ده‌رێ و ناسنامه‌ی كوردایه‌تی وه‌رگرنه‌وه، كه‌لتووری ڕق و تۆڵه كردنه‌وه‌ی سیاسی و شێواندنی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌لانێن، قۆناغی نه‌زانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌رده‌می له‌خۆ بایی بوون تێپه‌ڕێنن، ئه‌گه‌ر موزایه‌ده‌ی سیاسی ناكه‌ن و به‌ڕاستی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیتان ده‌وێ، ئه‌وه ڕێبازی بارزانی نه‌مرو هێزی چاكسازی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی لێوه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی یه‌كخستنی ناو ماڵی كورد‌و پێكه‌وه ژیانی سیاسیتان ده‌وێ، ئه‌وه ڕێبازی بارزانی نه‌مرو شوێنی پێكه‌وه ژیانی جیاوازیه سیاسیه‌كان و یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ڕێز له درووشم و بانگه‌شه‌ی خۆتان و خواستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرن، ئه‌وه ڕێبازی بارزانی نه‌مرو درووشم و بانگه‌شه حزبیه‌كان به كردار بكه‌ن و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێ‌بسپێرن، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ مێژوو ڕاستگۆن و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و وێران كردنی كوردستان به كۆستی نیشتیمانی ده‌زانن و درۆ له‌گه‌ڵ دواڕۆژ ناكه‌ن، ئه‌وه ڕێبازی بارزانی نه‌مرو مێژووی كوردایه‌تی پێبنووسنه‌وه‌و نه‌خشه‌ی دواڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی پێبكێشن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
