دوو لایه‌نه به شه‌ڕ هاتووه‌كه‌ی ناو سووریا كه ده‌كرێ به به‌ره‌ی دیكتاتۆر و به‌ره‌ی تیرۆریزم ناویان به‌رین، باڵانسی به‌غز و كینه‌ی سیاسیان تا ئاستی به كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ له یه‌كتری به‌رز بۆته‌وه، رقی كۆن و په‌نگ خواردووی مه‌زهه‌بیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری به شێوه‌یه‌كه تۆمه‌تی كافر بوون ده‌ده‌نه پاڵ یه‌كتری و بۆ پاكتاو كردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری فتوای جیهاد ده‌رده‌كه‌ن و بێ هاتنی رۆژی حه‌شر بڕیاری ناردنه دۆزه‌خی یه‌كتری ده‌رده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جیاوازییه زه‌ق و به‌رچاوانه‌ی نێوانیان، به‌ڵام له دژایه‌تی كورد‌و به گژداچوونه‌وه‌ی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ره توندڕه‌و و تیرۆریسته ئیسلامییه‌كه‌و به‌ره دیكتاتۆره عه‌ره‌بیه‌كه موویان به‌به‌ینه‌وه ناچێ و، له‌سه‌ر سفره‌ی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری شۆڤێنیزمی پێكی فتوای عه‌ره‌بسالاری و قڕان و كۆمه‌ڵكوژی كورد به‌یه‌كتری ده‌گۆڕنه‌وه.
به شه‌ڕ هاتنی ئه‌و دوو به‌ره دژ به ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤه ده‌رگای خێری به رووی رۆژئاوای كوردستاندا كرده‌وه‌و كوردانی ئه‌و پارچه‌یه‌ی هێنانه ناو هاوكێشه‌كان، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه: كورد له‌و پارچه به زۆر لكێنراوه به سوریا تا كوێ ده‌توانێ له‌ناو هاوكێشه‌كاندا خۆی ده‌ربخاو پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكاته لایه‌نی سێیه‌می هاوكێشه‌كانی ناو سوریا؟
سه‌رۆك بارزانی به‌ر له هه‌موو كه‌س له دوو كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان وه‌ڵامی درووستی ئه‌و پرسیاره‌ی له دوو خاڵی چڕ و پوختدا دایه‌وه، یه‌كه‌میان پێیوابوو ده‌بێ كورد خۆی جه‌مسه‌رێك بێ و به له‌به‌ر چاوگرتنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ناو سوریا بڕوات و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ره به شه‌ڕ هاتووه‌كه‌ش به زمان و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی بدوێت. دوومیشیان رێكخستنی ناو ماڵی كوردی له رۆژئاوای كوردستان به بنچه‌نه‌ی خاڵی یه‌كه‌م و گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی كورد دانا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كرد‌و له هه‌ولێر دوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نحامدان، به‌ڵام به‌داخه‌وه (په‌یه‌ده) به تاكڕه‌وی حزبی و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی خۆ سه‌پاندن، بڕیاره‌كانی هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێری له‌باربردن و تاكلایه‌نه‌و بێ ره‌چاوكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خۆی كرده پاشكۆی لایه‌نه دیكتاتۆره‌كه، به‌وه‌ش هه‌م ناو ماڵی كوردی تێكدا‌و هه‌میش كوردی له به جه‌مسه‌ر بوون دوور خسته‌وه‌و چاره‌نووسی سیاسی خۆشی به‌سته‌وه به چاره‌نووسی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، (په‌یه‌ده) به‌و هه‌ڵوێسته تاكڕه‌وی و سه‌ره‌ڕۆییه سیاسییه‌ی كوردی خسته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر.
یه‌كه‌میان: ئه‌گه‌ر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕووخێ ئه‌وا ئه‌ستێره‌ی سیاسی (په‌یه‌ده) ش له‌گه‌ڵ به‌شار و رژێمه‌كه‌ی ئاوا ده‌بێ، ئه‌وكاته‌ش كورد ئه‌و ئاماده‌كاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی نابێ كه بتوانێ مافه‌كانی له هه‌ره‌شه‌ی به‌ره تیرۆریستییه‌كه بپارێزێ، چونكه (په‌یه‌ده) رێگر بووه له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاماده‌كاریه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه وه‌ڵامی پێشهات و رووداوه‌كانی دوای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی پێبداته‌وه.
دووه‌میان: ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا نه‌ڕووخێ و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا هه‌رچی داویه‌تی به (په‌یه‌ده) سووك و ئاسان لێوه‌رده‌گرێته‌وه، چونكه لای هه‌موو كه‌س ئاشكرا‌و روونه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و ناوچه كوردیانه‌ی وه‌ك ئامانه‌تێكی سیاسی كاتی راده‌ستی (په‌یه‌ده) كردووه‌و پێیده‌پارێزێ، به‌وه‌ش كورد گووته‌نی به به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ی كوشتووه، له لایه‌ك ئه‌و هێزه‌ی به پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌وه‌ی خه‌ریك ده‌كات بۆ شوێنی گرنگتری گواستوونه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و گێژاوه سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌لاوه زۆر ئاسان ده‌بێت، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان (په‌یه‌ده) له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه رووبدات جگه له (هانێ و بمده‌وه) ی به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر ده‌ستكه‌وتێكی بۆ كورد پێنایه‌ته دی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
