ئه‌و شین و شه‌پۆڕه سیاسی و میدیاییه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی بۆ مورسی و ئیخوانه‌كانی میسر ده‌یكات، ئه‌گه‌ر بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی زوڵم و سه‌ته‌می سه‌ر كورد و به‌دیهێنانی ئامانج و خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان كردبایه، ئێستا كورد یان ده‌وڵه‌ت ده‌بوو، یان له په‌نای به ده‌وڵه‌ت بوون ده‌بوو.
ئه‌و فرمێسكه سیاسی و هاتوهاواره میدیاییه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ماوه‌ی (24) كاتژمێردا بۆ مورسی و له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانه‌كان رشتیان و كردیان، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا (24) جار له‌گه‌ڵ خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و سه‌روه‌یه مێژووییه‌كان پێكه‌نیبان، ئه‌قڵ و بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌ك ئێستا به‌سه‌ر پشی پشی ئایدۆلۆژی و كۆنه قینی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا دابه‌ش نه‌ده‌بوو.
ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێ: له میسر كوده‌تا به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئیراده‌و متمانه‌ی خه‌ڵكدا كراوه، به‌ڕاستی سه‌یره! گله‌یی له كوده‌تاچیان ده‌كه‌ن و پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌لاوێننه‌وه، ئه‌ی هه‌ر ئێوه نه‌بوون له (17) ی شوباتدا (ارحل) تان له میراتگرانی خه‌باتی شۆڕشگێڕی دوێنێ و به‌های ده‌نگ و متمانه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵك ده‌كردو كوده‌تاتان به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی دیموكراسیدا كرد! ئه‌وه‌یه بانێك و دووهه‌وا، نێوانگیری سوپای میسر و پێش‌گرتن به شه‌ڕی ناوخۆ و كوشتاری نێوان لایه‌نگر و نه‌یارانی مورسی به كوده‌تا ده‌زانن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه كوده‌تا بێ! ده‌بێ (ارحل) له دیموكراسی و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك و فتوای جیهادی خۆیان چی ناو بنێن؟
ئۆپۆزسیۆن بڕیاریداوه له سووچی به‌رژه‌وه‌ندی حزبییه‌وه بۆ دیموكراسی بڕوانێ، شین بۆ (80) ساڵ خه‌باتی سیاسی و چه‌ند سه‌د كوژراوێكی ئیخوانه‌كانی میسر ده‌گێڕن، به‌ڵام بۆ دوو جار (80) ساڵی خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری كورد، بۆ (182000) ئه‌نفال و چیرۆكه تراژیدیه‌كانی نوگره سه‌لمان، بۆ (8000) شه‌هیدی بارزانی، بۆ (5000) ژه‌هر چه‌شتووی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌دان خه‌می تری نه‌ته‌وه‌یی موچوڕكه‌یه‌كی كوردانه‌ی به جه‌سته‌یدا نه‌هاتووه، لێره‌دا پێویسته بپرسین: ئایا ئیخوانه‌كان به پرسه‌نامه‌یه‌كیش به‌شداری ئه‌و هه‌موو كۆسته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كوردیان كرد؟ تا ئیوه به‌و شێوه‌یی پرسه‌یان بۆ بگێڕن!
ئایا بۆ كاولكردنی (4500) گوند‌و شارۆچكه‌ی كوردستان، رووخانی هه‌زاران مزگه‌وت و سووتاندنی چه‌ندین هه‌زار قورئان به‌یاننامه‌یه‌كی نهێنیان ده‌ركرد؟َ هیوادارم به ئیخوانكراوه‌كانی كوردستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان له میسری رووگه‌ی سیاسیانه‌وه بۆ بێننه‌وه.
له‌سه‌ر به كوده‌تا ناساندنی رووداوه‌كه‌ی میسر له سه‌ره‌تادا ئۆپۆزسیۆن رای جیاوازی هه‌بوو، هه‌رچی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی بوون به كوده‌تایان ناساند و، هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بوو نه‌ك به رووداوه‌كه خۆشحاڵ بوو، به‌ڵكو پێشوازیشی لێ‌كرد، به‌ڵام زۆری نه‌به‌رد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پاشه‌كشه‌یه‌كی گۆڕانخوازیدا كه‌وته دوای هه‌ڵڵای ئیسلامییه‌كان و رووداوه‌كه‌ی خسته ژێر غه‌زه‌بی گۆڕانخوازی خۆی، ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد یه‌ك كێشه‌ی نه‌بێ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به لاواندنه‌وه‌ی ئیسلامی و، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به تێڵای گۆڕانخوازی رووداوه‌كه‌ی میسریان له كوردستان كرده باس و خواسی سیاسی و میدیایی.
ره‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ری رووداوه‌كانی میسر له كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك بوو ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وه‌ندی تر لێك دوور خسته‌وه، چه‌له‌حانێی كوده‌تا بوون و كوده‌تا نه‌بوون جارێكی‌تر خاڵی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بوون و یه‌ك ئامانجی و هاوخه‌می و هاوچاره‌نووسی كوردی خسته ژێر هه‌ژموونی خۆی، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان فریا نه‌كه‌وتباو به ئاراسته‌ی شیوه‌نی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا خۆی نه‌گۆڕیبا، یه‌كێتییه گوماناویه‌كه‌ی ناوماڵی ئۆپۆزسیۆنیشی به ئاراسته‌ی كه‌رت بووندا ده‌برد، لێره‌دا پێویسته بپرسین: ئایا ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ بڵێ: كورده‌تا بوو، مورسی و ئیخوانه‌كانی عروبه‌خوازی میسر چی بۆ كورد ده‌كه‌ن؟ به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێ: كوده‌تا نه‌بوو، دژه مورسی و نائیخوانه‌كان چی بۆ كورد ده‌كه‌ن؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێم: به‌هار و پاییزی عه‌ره‌بی به ئێوه چی! واز له رووداوه‌كانی میسر بێنن، ئه‌قڵی سیاسیتان بكه‌نه‌وه‌و كێشه‌كانی ناوخۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، تكایه به (. . . ) مریشك هێلكه‌ی نه‌عامه‌ی مه‌كه‌ن، خۆ نه‌بوونه ئه‌مه‌ریكا تا بتوانن ئاراسته‌ی رووداوه سیاسییه نێوده‌وڵتییه‌كان بگۆڕن،
له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات و دوولایه‌نه ئیسلامییه‌كه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆن دیار بوو، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نێوان كوده‌تا بوون و كوده‌تا نه‌بوون گۆڕانخوازی خۆی سه‌لماند و به‌رده‌وام خۆی ده‌گۆڕی، ئه‌وه‌ش پرسیارێكه‌و ده‌بێ بكرێ، بۆچی به‌و خێراییه بڕیاریانداو به‌و خێراییه‌ش گۆڕیان؟
ئه‌و گۆڕانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر گووشاری كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا بووه، چونكه ئه‌وان ساڵاتێكه له كانیاوی كۆنه قینی نه‌وشیروان مسته‌فادا ده‌ستنوێژی سیاسی هه‌ڵده‌گرن، بۆیه ده‌كرێ گله‌ییان كردبێ و به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و رێكخه‌ری گشتیان گوتبێ: ئێمه زه‌مه‌نێكه كه‌وتووینه‌ته دوای كۆنه قینی گۆڕانخوازی تۆ و كوێرانه دژایه‌تی ده‌سه‌ڵات به گشتی و پارتی و مه‌سعود بارزانی به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، ئه‌ی خێره تۆ له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا به‌جێمان دێڵی و ناكه‌ویته دوای سۆزی ئیخوانخوازیمان، رێز له كه‌ین و به‌ینی ئۆپۆزسیۆن بوون ناگری و له‌سه‌ر لاشه‌ی له تابووتنراوی ئیخوانه‌كانی میسر نوێژی مردوومان له‌گه‌ڵ ناكه‌ی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
