ڕۆژی 8/5/2025 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانێكی ڕه‌سمی ئه‌نقه‌ره‌ی كردوو وه‌ل ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیادا كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كانی هه‌ردوو وڵات كرا‌و، هه‌روه‌ها چۆنێتی جێبه‌جێكرنی ڕێككه‌وتنامه‌كانی پێشوو له نیسانی 2024، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پێداگری كریان كرد له‌سه‌ر ته‌واوكردنی هه‌موو وزه‌و توانا جۆرییه‌كان بۆ به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كان، هه‌روه‌ها سودانی جه‌ختی كرد كه هه‌موو بڕیاره‌كانی چوارچێوه‌ی ستراتیجی هاریكاری هاوبه‌ش جێبه‌جێ بكرێت به شێوه‌یه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ئاڵه‌نگارییه‌كان.
سودانی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی هه‌ردوولای به‌رزنرخاند بۆ بنیاتنانی هاوبه‌ش و میكانیزمی ئاسایش ئاست به‌رز و دیالۆگی ڕاشكاو و ڕوون به تایبه‌تی بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و بازرگانی به مرۆڤ و ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.
جگه باس له پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه و كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌واوكاری ئابوری له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و به‌رزكردنه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان عیراق و توركیا و ڕه‌خساندنی هه‌لی فراوان بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕۆشنبیری، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێگه‌یه به ناو هه‌رێمی كوردستاندا ناڕوات ئه‌وه من به لایه‌نی لاوازی و نیاز خراپی هه‌ردوو وڵاتی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌زانم.
سودانی ئه‌ردۆگان زۆر بابه‌تی تریان باس كردووه هه‌ر له شه‌ڕی غه‌زه‌و دۆخی سوریا تا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی عیراق و توركیا و له هه‌مووشی گرنگتر پێشوازی و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و چه‌ك داماڵینی پارتی كرێكارانی كوردستان و به نیو دێڕیش باسی گرنگترین دۆسیه كراوه كه دۆسێیه‌ی ئاوه بۆ عێراق ئه‌ویش لیژنه‌كانی تایبه‌ته به ڕێكخستنی میكانیزمێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاو.
ده یاداشتی لێكتێگه‌یشتن ئیمزاكرا
له‌م دیداره‌دا ده یاداشت ئیمزا كرا له نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی:-
1. هاریكاری له بواری پیشه‌سازی به‌رگری و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی.
2. هاریكاری گه‌ڕانه‌وه‌یدڵخوازی هاوڵاتیاتی عیراق له توركیاوه.
3. بواری دادوه‌ری
4. به‌گژاچوونه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان
5. پرۆتۆكۆلی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانی توركیا له له به‌غداو به‌سره
6. هاریكاری له بواری كتوپڕ‌و كاره‌سات
7. په‌یوه‌ندییه گشتی و دیجتاڵییه‌كان
8. هاریكاری و ڕاهێنان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه لایه‌نی براوه‌و سوودمه‌ند له هه‌موو ئه‌م یاداشتانه ده‌وڵه‌تیتوركیایه و هاوسه‌نگی له‌م په‌یوه‌ندییانه‌دا نیه به جۆرێك دۆسێیه‌ی ئاوكه هه‌ستیارترین دۆسچیه‌ی ئه‌مساڵه و عێراق له باكوره‌وه تا باشور به‌ره‌و سه‌ختترین هاوین ده‌ڕوات به هۆی وشكه ساڵییه‌وه، ئاوی به‌نداوه‌كان تائاستێكی سامناك دابه‌زیووه ن ئاوی ژێر زه‌وی له‌وان زیاتر كه‌چی له‌م هه‌موو ڕێككه‌وتن و یاداشتانه‌دا به نیو دێڕ باسی ئاو كراوه، ده‌وڵه‌تی توركیا به هۆی بنیاتنانی هه‌زاران به‌نداوه‌و پشكی عێراق له ئاودا به‌رناداتاوه به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی توركیا كه‌باسی پێكهاته‌ی توركمان ده‌كات ده‌ڵێت جالیه‌ی توركمانی بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سودانی هیچ كۆمێنتێكی هه‌بێت.
بۆیه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له هه‌مبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی و ڕێككه‌وتنامه‌كانی له گه‌ڵ توركیا كاردانه‌وه‌ی توندی به دوای خۆیدا هێناوه و نوری مالیكی سه‌رۆكی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كانی كه سودانی نوێنه‌ری ئه‌وانه بڵێت ئه‌م یاداشتانه‌ی سودانی ئیمزای كردووه ده‌ستی توركیا واڵا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ل بهاوێت له ناو خاكی عیراقدا.