ڕۆژی 19/5/2025 له واشنتۆن گه‌وره‌ترین ڕێككه‌تنامه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو كۆمپانیایی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی بواری وزه ئه‌وانیش (HKN ENERgy و western ZAGROS) له ژووری بازرگانی ئه‌مریكی ئیمزا كرا، هه‌روه‌كو ڕاگه‌یه‌نراوه ڕێككه‌تنامه‌كه بایی 110 ملیار دۆلاره.
دۆسێیه نه‌وت له نێوان ناوه‌ندو هه‌رێمدا
ئه‌م ڕێككه‌وتنامه هه‌رچه‌ند له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنامه كۆنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو كۆمپانیای تردا بووه به‌ڵام ئێستا جێگۆڕكی به كۆمپانیاكان كراوه‌و دوو كۆمپانیای نوی چوووه‌ته شوێنه‌كه‌یان له ڕێككه‌وتنه تازه‌كه‌دا، له كاتێكدا هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم له ناكۆكی و ململانێی یاسایی و ده‌ستوریدان له سه‌ر پرسی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێیه‌ی نه‌وت و غاز و سامانی سروشتی، ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازێت خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنانی نه‌وتو غازه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی پێی وایه كه سامانی سروشتی و نه‌وتو غاز سامانی فیدراڵین و ده‌بێت وه‌زاره‌تی نه‌وتی ناوه‌ند سه‌رپه‌رشتی بكات به گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی باڵا له ساڵی 2022 كه یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی به نا ده‌ستوری ناساندووه، له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم پاڵپشت به ده‌ستور و ماده‌ی 112 ئاماژه به‌وه دراوه كه نه‌وتو غاز و سامانی سروشتی ته‌نها ده‌سته‌ڵاتی دیاریكراوی حكومه‌تی ناوه‌ندی نیه به‌ڵكو ده‌بێت به هاوبه‌شی له گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه ببرێت، هه‌رچه‌نده مادده‌ی 111 ئه‌وه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه كه نه‌وت و غاز موڵكی هه‌موو گه‌لی عێراقه و ده‌بێت به یاسا ڕێك بخرێت، كێشه گه‌وره‌كه لێره‌دایه دوای بیست ساڵ له نووسینی ده‌ستوری 2005 هێشتا یاسای نه‌وتو غاز ده‌رنه‌كراوه هه‌رچه‌ند بڕیاریش بوو له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌م خووله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌ربكرێت به‌ڵام وا خه‌رێكه خووله‌كه‌ش ته‌واو ده‌بێت به داخه‌وه ده‌رنه‌كرا ئه‌و یاسا گرنگه كه سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌نده.
لێكه‌وته یاسایی وئابورریه‌كانی ؛
دوور له كێشه سیاسی ویاسایی و ده‌ستورییه‌كان ئه‌م ڕێككه‌وتنانه سوودی زۆره بۆ ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ بنیاتنانی ژێرخانی پێویست و پێشكه‌وتنی جموجوڵی ئابوری ناوخۆ، له هه‌مانكاتیشدا دوورنیه له مه‌ترسی و كێشه به بی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی كه ئه‌و كۆمپانیانه بكه‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی، له كاتێكدا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی وه‌ستێنراوه له ساڵی 2023 به هۆی ئه‌و ناكۆكیانه‌وه.
له كۆتاییدا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه پێویستی به دیدی هاوبه‌ش و لێتێگه‌یشتنی ئابوری گشتگیره كه جیاوازییه سیاسیه‌كان بخاته لاوه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و وڵات ڕه‌چاوبكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وامی ناكۆكیه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند كۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانه له عیراق و پێگه‌كه‌شی لاواز ده‌كات وه‌كو وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتو غاز، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مۆركردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان خواستێكی ئابوری ڕه‌وایه بۆ دابینكردنی غاز بۆ پێداویستی ناوخۆ‌و دابینكردنی كاره‌با به پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر هه‌نارده‌كردنیشی، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كرێت وئه‌ویش به ده‌ركردنی یاسای نه‌وتو غاز به زووترین كات.