وەڵامێک بۆ ژمارەیەک ڕاگەیاندن و پەیامێک بۆ ڕای گشتی ... حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان

ماوه‌یه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك ڕاگه‌یاندنى سێبه‌ر هه‌واڵى ناراست و چه‌واشه‌كارى له‌سه‌ر هێزەکانی حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستانبڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئامانج له‌م هه‌واڵانه‌ شاردنه‌وه‌ى شكستى خاوه‌نى ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ و به‌لاڕێدابردنى ڕای گشتى و چه‌واشه‌كارییە وهه‌وڵدانه‌ بۆ ناشیرینكردنى خه‌باتى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان .

له‌ نوێترین هه‌واڵی بێبنەمادا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ "هێزێكى چه‌كدار بۆ حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان داده‌مه‌زرێنێت " .

له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ ، ڕایده‌گه‌یه‌نین ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستى هه‌واڵه‌كه‌ سوكایه‌تییه‌ به‌رانبه‌ر به‌وپێشمه‌رگانه‌ى كه‌ ماوه‌ى سێ ساڵه‌ خۆبه‌خشانه‌ له‌ سەنگەرەکاندا له‌ به‌رانبه‌ر داعش ده‌جه‌نگن و خوێندەبە‌خشن لەپێناو پارێزگارى وڕزگارى خاكى كوردستان .

مێژوو و جه‌ماوه‌رى كوردستان شایه‌تن كه‌ حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى درووستبوونییه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆخاوه‌نى هێزى پێشمه‌رگەی خۆی‌ بووه‌ و بەشداری هەموو سەروەرییەکانی ئازادی و ڕزگاری کوردستانی کردووە لەو ڕێگایەشداهه‌زاران شه‌هیدى به‌خشیوه‌ .

له‌ دواى ڕاپه‌ڕینیشه‌وه‌ شه‌ره‌فى یه‌كه‌مین فێرگه‌ى نیزامى بۆ پێشمه‌گه‌ به‌ر ئه‌م حزبه‌ ده‌كه‌وێت و ده‌یان خولى پێگه‌یاندنى بۆپێشمه‌رگه‌ كردووەتەوە‌ و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى په‌روه‌رده‌كردووه‌ كه‌ ئێستا ژمارەیەک لەو پێشمەرگانەی لەفێرگەکانی حزبیسۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا پەروەردە کراون لە وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا بوونه‌ته‌ سه‌رمه‌شق بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ىكوردستان .

هه‌موولایه‌ك ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانن له‌ دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌كان هەموو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ یه‌كیاننەگرتەوە وەک هەنگاوییەکەم بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە چەند هێزێک له‌ چوارچێوه‌ یەکەی ٧٠ و یەکەی ٨٠ ڕێكخران كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌كانمان لە ڕێگای ئەو یەکانەوە چوونە ناو هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان و پابه‌ندى بڕیارى یه‌كه‌كانیانبوون و له‌ شه‌ڕى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا له‌هه‌ردوو یه‌كه‌كه‌دا شه‌هید و بریندامان داوه‌ .

هه‌روه‌ها ژماره‌یەك پێشمه‌رگه‌مان نه‌ له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ نه‌ له‌ یه‌كه‌كان ڕێكنه‌خران به‌ڵام هه‌ر به‌وجۆره‌ش خۆبه‌خشان وئازایانه‌ و له‌ ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا به‌شداربووین و شه‌هید و بریندارمان هه‌یه‌ .

ئێمه‌ له‌ ده‌زگای کاروباری پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان به‌رده‌وام داوامانكردووه‌ و ئێستاش داواكه‌ماندووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یه‌كبگرێته‌وه‌ و پێشمه‌رگه‌كانمان له‌ چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕێكبخرێن .

لێره‌وه‌ به‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ش ده‌ڵێن ئاراستەی کارکردنتان نابەرپرسیارانە و دوژمنکارانەیە ،له‌برى ده‌ستخۆشى و هاندانىپێشمه‌رگه‌كانمان كه‌ ڕۆڵه‌ى ئه‌م ووڵاته‌ن و به‌ گیرفانى خاڵییەوە به‌رگرى له‌ نیشتمان ده‌كه‌ن ،

له‌برى دڵنه‌وایی كه‌سوكارى شه‌هیده‌كانمان ،

له‌برى هیوابه‌خشین به‌برینداره‌كانمان كه‌ هه‌ندێكیان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات و تا ئێستا ئاوڕیان لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌ ئێوه‌دێن درۆمان بۆ هەڵدەبەستن .

سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه‌ 

سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان 

ده‌زگاى کاروباری پێشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموكراتى كوردستان

٢٤\٣\٢٠١٧

بابەتی زیاتری نووسەر