
حكومه‌تی ته‌كنۆكرات بریتیه له‌و حكومه‌ته‌ی كه له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا پێكدێت
ئه‌م جۆره حكومه‌ته له دوای ساڵی 1932 له ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵداو كه له پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا بوو، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵه قه‌یرانێك روویانكرده ئه‌مریكا كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و قه‌یرانانه به‌و جۆره حكومه‌ته روبه‌ڕووی بوونه‌وه، جۆری ئه‌م حكومه‌ته له وڵاتێكدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت كه خاوه‌ن ده‌ستور و دامه‌زراوه نیشتمانیه چه‌سپاوه‌كان و سه‌روه‌ری یاسا بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه جه‌ماوه‌ری ئێراقی به‌ته‌واوی پێكهاته ئیتنی و مهزههبیهكانییهوه لهمشتومری پێكهێنانی حكومه‌تدا غیابی هه‌یه‌و زۆر بهنالۆژیكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی بارودخۆخهكهدا ده‌كه‌ن. به‌درێژایی مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تی و مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا میلله‌تێك شك نابرێت له‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگیان دابێت ئیتر له‌ئاستی ئه‌نجامدا قورهمابوبن و نهیانپهرژابێته سه‌ر پرسه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن. كه‌س نازانێت میلله‌تێكی خاوه‌ن حه‌زاری و به‌هێز له فه‌لسه‌فه‌ی ژیاری مرۆڤایه‌تیدا بۆ هێنده كه‌نه‌فته له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشی روداوه‌كانی ئاینده‌دا. ئه‌م خه‌وتنه له‌ئاستی واقیعی سیاسه‌تدا بۆ ئێراقییهكانی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌م مێشك داشۆرینه له‌ئاستی سه‌رده‌مدا چ نه‌خشه‌و مه‌كرێكی نێوده‌وڵتی له‌پشته‌وه‌یه؟ هه‌مو پێوه‌ره ئیكیۆنۆمیكی و سیاسییه‌كان ده‌زانن كه ئێراق له‌چ خه‌زێنه‌یه‌كی زێر‌و نه‌وت و داهاتدایه. به‌پێی نوێترین زانیاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌هرامی میسری ئه‌وه سه‌لماوه كه لایه‌نه سیاسیه‌كان گه‌مه به‌عه‌قڵی ئێراقییه‌كان و قوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به‌به‌رنامه نایانه‌وی حكومه‌ت دابمه‌زرێت. ئه‌وان له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندایه حكومه‌ت غیابی هه‌بێت و چه‌تری لێپرسینه‌وه له‌و دنیا جه‌نجاڵه‌ی گه‌نده‌ڵی دزی و راو‌و رووتدا نه‌بینن. هه‌موو سیاسییه‌كان به كورد‌و شیعه‌و سونییه‌وه له‌به‌هێزترین رێكه‌وتنی ستراتیژیدا ده‌ژین بۆ رووتانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته زه‌به‌لاحه‌ی كه سروشتییه‌ن له‌خاكی ئێراقدا هه‌ڵتۆقیوه. ئه‌گینا بون و نه‌بونی كورد له به‌غدا هیچ لهمهسهلهكهناگۆرێت، ئه‌وان خاس ده‌زانن چه‌ند تۆكمه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا. هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه سه‌لماوه كه ئاڵۆزی ره‌وشی ئێراق و نه‌بوونی حكومه‌ت هیچ په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی ئیتنی و مه‌زهه‌بیه‌وه نییه. به‌ڵكو هۆكارێكی ئابووری له‌پشت روداوهكانهوهیه. هۆكارێك كه به‌رژه‌وه‌ندی دروستنه‌بوونی حكومه‌ته‌كه له نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌و چاوساغی حكومه‌تدایه. به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مرۆ میلله‌ت چاوه‌رێی هیچ ئه‌نجامێك ناكات و بچوكترین ده‌نگی ناره‌زایی له‌مه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا بوونی نییه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كورد ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه كورد به گشتی هه‌ڵوێستیان چه‌ند لاوازه‌و جۆری پلانه‌كه‌شیان چه‌ند ساده‌و ناستراتیجیه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، چونكه هه‌موو مه‌رجه‌كانیان هه‌ر باسه له پۆست و پاره‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه پێشنیارێكی تریان نییه، له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی عێراقیش هه‌ست به ئه‌م هه‌ڵوێسته لاوازه‌یان ده‌كات، زیاتر هه‌وڵی په‌راوێزخستنیان ده‌دات، به‌تایبه‌تیش له‌م كاته‌دا كه گوتارێكی كوردی هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت و باس له‌سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی ریفۆرم ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا‌و ئه‌م گوتاره‌ش هه‌ندێك وڵاتی دراوسێ و عه‌ره‌بی عێراقی به‌گشتی نیگه‌ران كردووه