
شاری دوز خورماتوو تاكو ساڵی (1946) ناحێیهكی بچووك بووه وه‌سه‌ر به قه‌زای كفری بوه وه له ساڵی (1947) به‌سراوه به قه‌زای (داقوق – دقوقا و) وه‌كو ناحیه‌یه له ناحیه‌كانی تری ئه‌و قه‌زایه.
وه له دوای گه‌شه كردنی ئه‌م شاره هێواش هێواش وای كرد دووز خورماتوو بكرێت به قه‌زاو وه داقوق بكرێت به ناحیه‌یه كه سه‌ر به قه‌زای دووز خورماتوو بێت.
وه دوای ئه‌وه وای كرد دوز خورماتوو جیا بكرێته‌وه و له كاتی ڕژێمی به‌عسدا بخرێته سه‌ر پارێزگای (ێلاح ا‌لدین) له ساڵی (1976) ئه‌میش وه‌كو به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو وه بۆ ته‌عریب كردنی ئه‌و قه‌زایه. وه داقوق ماوه وك‌و ناحیه‌یه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، وكهركوكیش له چوار جێوی به‌رنامه‌كانی به‌عس كه ده‌ستی ڕه‌شی پێ گه‌یشت و ناوی گۆری وكردی به (التڕمیم) ئه‌مش وه‌كو به‌رنامه‌یه‌كی دارێژاربوو بۆ كه‌ركوك و ده‌ورو به‌ری له پێشدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌یبینین ئێسته ئه‌وه‌ی له‌م شاره رووده‌دات گێچه‌ڵی میلیشیا شیعه‌كانه به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی كه دروست كراوی ده‌ستی مالیكن.
بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه سه‌ربازیه‌ی كه دوای هه‌ڵهاتنی سه‌ربازه‌كانی له پارێزگاكانی موسڵ و تكریت وز روومادی بۆیه‌له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گرژی‌و ئاڵوزیهكانو هه‌ڵاتنی سوپای عێراق‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه، په‌نای بهردهبهر میلیشیا چه‌كداره‌كان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه فه‌توای جیهادی ده‌ركرد، بۆ شه‌ڕكردن دژبه داعش.
میلیشیا شیعه‌كان پێكهاتون له‌چه‌ند ڕێكخراو‌و گروپێك، وه‌ك (حه‌شدی شه‌عبی، موجاهیده شیعه‌كان‌و خوراسان و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و. . . هتد) و دیارترینیشیان ڕێكخراوی (به‌دره) كه بهدهوڵهمهندترینو به‌هێزترین ڕێكخراوی شیعه دادهنرێتو (هادی عامری) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه سه‌ر به‌حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراقه. ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وه له مێژووی ئه‌م میلیشیا چه‌كداره شیعانه كه له عێراقدا هه‌ن قه‌ت هێزێك شك نابه‌ین به‌مانای كه‌لیمه بیر له چاره‌نووسی مه‌ده‌نیانه‌و دیموكراسیانه‌ی ئێراقیه‌كان بكاته‌وه، چاره‌نووسێك كه به‌ده‌ر بێت له سیحری چه‌ندین ساڵه‌ی مه‌زهه‌ب و ناسیۆنالیسته‌كانی ئێراق، هه‌ركات ئێراقییه‌كان له چنگی مه‌زهه‌ب رزگاریان بێت، ده‌كه‌ونه مه‌ته‌رێزی قه‌ومی و قهوامهكانی فاشیزمه‌وه. ئه‌مه‌ش سروشتێكه، له ئه‌زه‌له‌وه ئێراقیهكانی تێی كه‌وتوون هه‌رگیز ئێراق ناتوانێت له چاڵی ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه بێته ده‌ره‌وه كه ناوی لێنراوه جه‌نگی تایفه‌و قه‌ومه‌كانی ئێراق. ئه‌مرۆ ئێراق له حه‌وشه‌ی فهوزایهكدایه كه بۆن و به‌رامه‌ی فاشیزم و دۆگماتیزمی مه‌زهه‌ب ده‌یجوڵێنێت. . له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێراقییه‌كان به‌م لۆژیكه‌وه بیر بكه‌نه‌وه ناگه‌نه ده‌رویه‌ك كه ژیانی دیموكراسیانه راپێچیان بكات. هه‌ر بۆیه پێمان وایه ئایندهی ئێراق تاریكه له ناو خه‌رده‌لی خزمایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و مه زههب گهراكاندا، ئایندهی خه‌ڵكی ئێراق دووره له هێماكانی مه‌ده‌نیه‌ت و دیموكراسی و خۆرئاوا ژیانی هاوبه‌ش. له به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت بڵێین ئێراق سیمبوڵی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان و بۆرجوا كۆنخوازه‌كان و سه‌رمایه‌داره ملهورهكانی رابردووه. ئێراق زۆنگاوی جه‌هلی چڵێسه سه‌ركه‌شه‌كانی شه‌هوه‌ت و شه‌هامه‌ته به‌زیوه‌كانی ئه‌مرۆی دنیای عه‌ره‌به كه كوردیشی گرتووه‌ته‌وه. ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان له ئه‌زمون و رابردووی كوردا باسی ده‌كه‌ن ئیتر باوی نامێنێت و كۆتایی دێت. ئیتر كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه چاوی له‌م و ئه‌وه‌و قه‌ت ناگاته ساحلێكی خه‌ونه رزیوهكانی.
15-11-2015
خورماڵ
