
له‌وانه‌یه ئه‌و پرسیاره لای زۆربه‌مان دروست بوبێت بۆچی متمانه له‌نێوان حكومه‌ت و میلله‌تدا نه‌ماوه، به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵك كوَمهڵی داواكاری هه‌یه له ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش نه‌یتوانییوه ئه‌و داواكارییانه جی به‌جی بكات،
له‌رووی سیاسیه‌وه:
ئه‌گه‌ر له ڕووی سیاسییه‌وه باس بكه‌یت كێشه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا كێشه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان بووه، گهڕِانهوهی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تره، سه‌یر ئه‌كه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هیچ شتێك نه‌كراوه، له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامیشه‌وه خه‌ڵك به ته‌ما بوو گه‌لی كورد هه‌م مافه‌كانی خوَی دهستكهوی، به‌ڵام سه‌یر ئه‌كه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خوَیان، بۆیه خه‌ڵك له‌و لایه‌نه‌وه زوَر بڕوای به‌وه نییه كه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان بتوانن مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، یان ئه‌ندێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد جی به‌جی بكه‌ن،
له‌رووی دیموكراتیه‌ته‌وه:
مه‌سه‌له‌ی تر ئه‌وه‌یه دیموكراتییه‌ت نییه له هه‌رێمی كوردستاندا، دیموكراتییه‌ت كوَمهڵێك بنه‌مای هه‌یه یه‌كێك له‌وانه ده‌ستووره، یانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌یر ئه‌كه‌ی هیچ وڵاتێك نییه، هیچ هه‌رێمێكی فیدڕاڵ نییه، هیچ هه‌رێمێكی ئوَتوَنوَمیش نییه به‌بی ده‌ستوور، له‌دوای ڕاپه‌ڕێنه‌وه تا ئێستا ئێمه ده‌ستوورمان نییه، ئیجتیهادو حه‌زو ئاواتی سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌بێته یاسا‌و ئه‌بێته بڕیار‌و جی به‌جی ئه‌كری، بڕیاره‌كانیش كه جی به‌جی ئه‌كرێن، له قازانجی میلله‌تدا نییه، له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا نییه، پێگه‌كانی تری دیموكراسییه‌ت یاسایه، فره حزبییه، سه‌یر ئه‌كه‌ی لێره زوَر زوَر لاوازه،
له‌رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه:
خاڵێكی تر مه‌سه‌له‌ی خزمه‌تگوزارییه، مه‌سه‌له‌ی ته‌ندرووستیه، ئاوه، كاره‌بایه، نرخی بازاڕه، سه‌یر ئه‌كه‌ی ئه‌مانه هیچیان باش نین، پێشكه‌وتنێكی وای پێوه نابینرێت،
له‌رووی گه‌نده‌ڵی ئابوری و ناشه‌فافیه‌وه:
ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یه كه هه‌یه، به‌رده‌وام تا ئێستاش ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت، مافی نییه له دام و ده‌زگاكانی حوكمه‌تدا دابمه‌زری، تا ئێسته‌ش نه‌ك ته‌نها خه‌ڵك به‌ڵكو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانیش و هه‌ندێ له حزبه‌كانیش نازانن داهاتی نه‌وت چی لێ ئه‌كرێت و چی لێ دێت و چۆن سه‌رف ئه‌كرێت وخۆیانیان لێ بێ ده‌نگ كردووه، چونكه له وڵاتی ئێمه‌دا ئابووری له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ڕوَژ بهڕوَژ به‌ره‌و خراپی ئه‌چێت، گونده‌كانی ئێمه چوَڵن، گه‌لی كورد خاوه‌نی سامانێكی ژێر زه‌مینیه، ئه‌و سامانه ژێر زه‌مینیه پێویست ناكات به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت ئێمه میزانییه‌ی خوَمان، مووچه‌ی خوَمان له به‌غداوه وه‌رئه‌گرت دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌مان پچراند و سه‌ربه‌خۆ نه‌وتمان هه‌نارده‌كردووه، هه‌روه‌ها وه ناعه‌داله‌تییه‌ك كه له هه‌موو مهجالهكاندا هه‌یه، له بواری ئابووریدا، له بوواری ده‌سه‌ڵاتدا هه‌روه‌ها ل، له مه‌جالی سیاسی‌دا، له مه‌جالی ئابووریدا، له مه‌جالی به‌ڕێوه‌بردندا ناعه‌داله‌تی هه‌یه، ئه‌وه‌ش هوَكارێكی تره كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌یه هه‌ر خراپه، وه مه‌فهوومی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئهمڕوَ ئه‌وه‌یه كه میلله‌تی خوَیان خوَش ناوێت، وه بوَ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئیش ناكه‌ن، كه هه‌ر هێزێكی ده‌سه‌ڵاتداریش هێزی خوَی خوَش نه‌وێت، وه سوَزو عه‌تفی نه‌بوو به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌كه‌ی، ئه‌وكاته ڕوَژ به ڕوَژ ئه‌و میلله‌ته به پێكهاته‌یه‌كی نوقسانی ئه‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه مافی نادرێتی، كه میلله‌تیش مافی نه‌درایه، ته‌نها هه‌ر داوای ئه‌ركی لی كرا، ئه‌و كاته هه‌ست به‌وه ئه‌كات كه ده‌سه‌ڵات مافی ناداتی، ئه‌و كاته تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و سارد بوونه‌وه‌و تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات په‌یدا ئه‌بێت. به‌كورتی، ئه‌مانه كوَمهڵێك هوَكارن كه خه‌ڵكی وا لی كردووه متمانه‌ی به ده‌سه‌ڵات نه‌بی،