وه‌ك لای هه‌مووتان ئاشكرایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ژێر دروشمی چاكسازیدا له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حیزب و وه‌زیره‌كانی حزب لهناوحكومهتی هه‌رێمی كوردستاندا سیسته‌می نوێی مووچهدهنگی پێدرا، په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه به‌و شێوه‌یه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌مكوتكردنی هه‌موو ده‌نگێكی ئازاد، ئامانجیش له‌م یاسایه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌كانی حیزب و سه‌ركرده‌كان و پاراستنی كۆمپانیاكانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانه كه هه‌موومان ده‌زان به‌دزینی داهاتی ووڵات و قوتی خه‌ڵكی داماوی ئه‌م شاره‌و ئه‌م ووڵاته كۆیان كردووه‌ته‌وه ئه‌م یاسایه‌ش بۆ پاراستنی دهستكهوتهكانیانه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كه‌س نه‌توانێت له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیان هاوار بكات و خۆپیشاندان بكات. ئه‌م یاسایه بۆ بێده‌نگكردنی ئازادیخوازانه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌توانێت له‌سه‌ر خیانه‌ته نیشتمانی و نهتهوهیهكانیان.
به‌داخه‌وه سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆژه‌ی به‌ناو چاكسازیه‌دا بوون ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه میلله‌ت له ئه‌وپه‌ری ناره‌حه‌تیدایه و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانیش داوای مووچه و داوای پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كانی ژیان وه‌كو ئاو كاره‌باو سوته‌مه‌نی و دامه‌زراندنیان پاش ته‌واكردنی خوێندن ده‌كه‌ن كه‌چی وه‌زیر و به‌ر پرسه‌كانی ئه‌م ولاته‌ی باڵه‌خانه‌كاندا ژیان ئه‌گوزه‌رێنن كه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و، بۆیه لێره‌دا حه‌قه بپرسین كه‌سێك ئێستا له خۆشگوزه‌رانیه‌كی وههادابێت و له ڕابردووش‌دا سه‌رله‌شكری حیزبێك بێت و به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له شه‌ڕی كورد كوژیدا بردبێته سه‌ر و ئه‌م كه‌سه شایه‌نی ئه‌وه‌یه یاسایه‌كی له‌م جۆره دابنێت و ده‌ست بخاته قورقوراگه‌ی فه‌رمانبه‌ران
بۆیه حه‌قه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی ئه‌م هه‌رێمه
-ئه‌و یاسایه سه‌رله‌به‌ری ڕه‌ت بكه‌ینه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش پابه‌ند نه‌بین به‌و یاسایه‌وه
چونكه چاكسازی پێویسته له‌م بوارانه‌دا بكرێت كه بریتیه له
1- جیاكردنه‌وه‌ی بازرگانی و سیاسه‌ت و باج خستنه سه‌ر كۆمپانیاكانی حزب
2- شه‌فا كردنی داهاتی نه‌وت و غاز و ئاشكرا كردنی داهاته‌كه‌ی بۆ راگه‌یاندنه‌كان
3-له‌پاڵ ئه‌م به‌ناو چاكسازیه‌دا پێویسته جكومه‌ت كۆنترۆڵی بازار بكات و نرخه‌كان به پێی ئه‌و به‌ناو چاكسازیه بێت كه ئه‌نجامی داوه
4- بێجگه له‌نه‌وت پێویسته حكومه‌ت بیر له داهاتی تر بكاته‌وه وه‌ك كشتوكاڵ و باج و گومرگ و. . . یان هه‌رشتێكی تر
5-ئاشكرا كردنی داهاتی سه‌رجه‌م به‌رپرسان كه به گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر حسابی ئه‌م میلله‌ته قوربه‌سه‌ره پێكه‌وه‌یان ناوه
6- گێرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و داهات و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی به‌رپرسه‌كان كه له‌بانكه‌كانی ئه‌ورپادا هه‌ڵیان گرتووه
ئه‌مانه و چه‌ندین رێگا چاره‌ی تر كه پێویسته حكومه‌ت بیگرێته‌به‌ر نه‌ك برینی قوتی خه‌ڵك. .

