
به كۆتایی هاتنی دوا قۆناغی ئاماده‌یی خوێندكار له به‌رده‌م دوڕیانی وه‌رگرتنی یه‌كێك له ناوه‌نده باڵاكانی (زانكۆ یان په‌یمانگا) دا چاوه‌ڕوان ده‌بێت هه‌موو پێوه‌رێكی هه‌ڵسه‌نگێنراو بۆ خوێند كاریش ئه‌و نمرانهن كه به ده‌ستی هێناون، پاش ساڵێك كۆشش و دواتریش هه‌ڵڕشتنی به دوو سه‌عات له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی تاقیكردنه‌وه‌دا، ئه‌م پێوه‌ره به هه‌موو جۆرێك سه‌لمێنرا له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌مدا نه‌گونجاوه و نادروسته به‌ڵام كه به نرخی ئه‌مری واقیع به‌سه‌ر خویندكاردا ساغ كرایه‌وه، واته چه‌ندێتی نمره كرایه پێوه‌ر بۆ زیره‌كی و لێهاتووی ئیتر لێره‌شه‌وه هاوكێشه‌یی عه‌قڵی تیژ تر كاری باشتر بۆ شوێنی چاكتر گوێزرایه‌وه بۆ نمره‌ی زیاتر شوێنی به‌رز تر و پله و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نی مادی زۆرتر، هه‌ر ئه‌م پێوه‌ره‌ش قۆپیه‌ی كرده فریاد ڕه‌س لای خوێندكار، له كاتێدا ئه‌م قوتابیه ده‌زانێت پاش چه‌ند مانگێكی تر ئاخ بۆ چه‌ند پۆینتێك زیاتر هه‌ڵده‌كێشێ بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌و كۆلێژ و به‌شه‌ی كه ئاواتی بۆ ده‌خوازێ، دواتریش حه‌ز و ئاواتی بۆ ئه‌م چه‌ند پۆینته له چاڵ ده‌نرێت، ئه‌و كات هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به ئاسان و ڕه‌وا ده‌زانێت بۆ به ده‌ست هێنانی نمره‌یه‌كی به‌رزتر بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی ئینسانی و ئاینی، ئاخر چ هه‌ڵسه‌نگاندنێكه بۆ جیاوازی ئه‌و دوو قوتابیه‌ی كه یه‌كێكیان به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆی سه‌ركه‌وتو ده‌بێ و ده‌چێته به‌شێك و ئه‌وی دیكه به ڕێگه‌ی لابه‌لا و نه‌ویستراو كه پتر به ده‌ست ده‌هێنێت دواتریش دامه‌زراندن و پله‌ی زیاتریش له پێشتر ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه دواجار پرۆسه‌ی خوێندنی به ئاقاره‌دا بردووه كه هه‌مووان به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌ین.
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش له نێو كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆژانه خۆی نمایش ده‌كات، هه‌ر خودی ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه دواجار تاكێكی بێ ئیمتیما بۆ نیشتیمان و بێخه‌م بۆ داهاتوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌رهه‌م هێناوه كه خوێند كارێك (14 یان 16) ساڵ ده‌خوێنێت و تێده‌كۆشێت دواتر حكومه‌ت خۆی به خاوه‌نی نازانێت پاش چه‌ندین ساڵ بێكاری دواتر له رێگه‌ی به‌رتیل و واسیته‌وه دادهزرێت (ئه‌گه‌ر هه‌یبوو)، دواتر هه‌رگیز ئه‌م كه‌سه‌یان رونتر بڵێین ئه‌م (مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ند و0000هتد) یه، ئاماده‌نیه دڵسۆزبێت بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێت، ئه‌و سوێنده‌ش له ئاهه‌نگی ده‌رچونیاندا ده‌یخوات تا سه‌رزاری بری كردووه، گاڵته‌شی به عه‌قلی ئه‌و كه‌سانه دێت كه سوێندی ده‌ده‌ن، چونكه باش ده‌زانی َسبهینێ بێكاری یان كرێكاری ده‌بێته پیشه‌ی یان هاورێكه‌ی به به‌رتیل و خزم خزمێنه و حیزبایه‌تی له باشترین شوێن و نزیكدا داده‌مه‌زرێنرێ.
ئه‌ی بۆ ده‌بێت پاش ئه‌م هه‌موو ماندووب و نه ئه‌م قوتابیه باجی ئه‌و هه‌موو له‌شكره فه‌رمانبه‌ره نه‌خوێنده‌واره بدات كه به فه‌رمانی حیزب و دوور له هه‌موو پێودانگێكی یاسای و مرۆیی دامه‌زراون،
تۆ بڵێی ئه‌م خوێندكاره نه‌وه‌ی ئه‌م خاكه نه‌بن، ئه‌ی خێره له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنانه‌دا بوه‌ته نه‌وه‌ی دوارۆژ و شه‌و رۆژ وه‌سفی گه‌نجان بوه‌ته وێردی سهرزمانتان، ئاخۆ تۆ بڵێی هه‌ژده ساڵ ئه‌م گه‌نجه تێبكۆشێ دواتر په‌راوێز بخرێت ئێستا به دوو به‌ڵێنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بخه‌ڵه‌تێنرێت و رابردوی خۆی له بیر بباته‌وه، هه‌موو ئه‌و قسانه مانای شكانهوهنین به لایه‌نی نێگه‌تیڤدا هێنده‌ی قسان گه‌لێكن به ئاراسته‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده خراپه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه كه بوه‌ته بارێَكی زیاده و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه زه‌ق تر ده‌بن، لێره‌شه‌وه پێویسته ناوه‌نده‌كانی خوێندن و سیستمی خوێندن به هزری هاوچه‌رخ بنیاد بنرێن واته تاقیكردنه‌وه له شێوازی پراكتیكی (عه‌مه‌لی) به‌ڕاده‌یه‌كی فراوان تێكه‌ڵ به وانه تیوَریهكان بكرێت و ناوه‌ندی وه‌رگرتنیش ته‌نها نمره نه‌كاته پێوه‌ر به‌ڵك و توانستی خوێندكار له هه‌ر كۆلێژێك كه ئاواته خوازیه‌تی پاشان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆئاستی توانای خوێند كاره‌كه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وكات بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی بدرێت