نه‌ورۆز هه‌ندێك دژایه‌تی ده‌كه‌ن و به حه‌رامی ده‌زانن. هه‌ندێكیش نازانن جه‌ژنه یان مێژوو ئه‌فسانه‌یه یان كه‌ڵچه‌ر
نه‌ورۆز له مێژووی كووردا وه‌ك بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌ناسراوه، ئاخر تاكو ئێستاش له سه‌نته‌ره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كاندا وه‌ك بۆنه‌یه‌كی ساغكراوهی مێژوویی له‌چوارچێوه‌ی چیرۆك یاخۆ داستان یان بابه‌ته كانی په‌خشان و ئه‌فسانه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، خه‌ڵكی كورد، ته‌نانه‌ت خوێنده‌واری كورد نازانن نه‌ورۆز راستی و ره‌هه‌نده‌كانی له‌كام ره‌هه‌ندی زانستیدا نومایان بكه‌ن و بدۆزنه‌وه، ئه‌م چه‌مكه نازانن ده‌لاله‌تێكی مێژووییه یان سرووشتی، خه‌ڵك نازانن نه‌ورۆز مێژووه یان ئه‌فسانه، نازانن سه‌ره‌تاكه‌ی كامه‌یه‌و بۆ هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه شتانێكن له‌لای پاكستانی و ئهڤغانییهك رۆشنن، ئه‌وان ده‌زانن نه‌ورۆز بۆنهیهكهو ئه‌سڵ و فه‌سڵی له میتۆلۆژیاداو له‌نێو سه‌نته‌ره ئه‌كادیمییه‌كاندا بهدیكیۆمێنت و به نه‌خشی سه‌ر تاته قوره‌كان بۆیان سه‌لماوه نه‌ورۆز چ درامایه‌كی جدی تایبه‌تكاری نه‌ته‌وه‌كه‌یانه. پاكستانیه‌كان و كشمیریهكان و زۆربه‌ی ئیتن و نه‌ته‌وه‌كانی نیمچه‌دوورگه‌ی هیند و چین و ئاسیای دوور ده‌زانن زمانی نه‌ورۆز چ زمانێكه‌و زه‌مانه‌كه‌ی كه‌یه، ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مك و چه‌له حانێیهدا بكه‌ن كه نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی. ئه‌م زانیاریانه له‌سه‌ر نه‌ورۆز له‌نێو ئێرانییه‌كاندا ده‌گاته ترۆپكی لووتكه، چونكه ئێرانییه‌كان نه‌ورۆز به ترۆپكی حه‌زه سروشتیی و ستراكتورییهكانیان ده‌زانن و ده‌زانن پێناسێكی عه‌قڵانی بۆ ئه‌و دوونیا له‌یاد نه‌كراوه‌ی رابردوویان بكه‌ن. له‌م ساڵانه‌ی رابردودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رشته‌ی فه‌رهه‌نگ و كلتووردا دانیان نا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزدا وه‌ك بۆنه‌یه‌كی فه‌رمی گه‌لانی ئاری كه ئێرانییه‌كان خاوه‌نی ئه‌و بۆنه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌م دان پێدانانه هیچ هه‌وڵێكی ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و رووناكبیرییهكانی كوردی تێدا نه‌بینرا. كوورد ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و خۆی به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی نه‌ورۆز ده‌زانێت بۆچی ده‌بێت فارسێك یان ئازه‌ری نهژادێك ئه‌و بۆنه‌یه له ئه‌ده‌بیات و كلتووری نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بچه‌سپێنێت، یاخۆ بۆ ده‌بێت نه‌ورۆز كه خوێنی كورد له نهسلیدا ده‌گه‌ڕێت به‌وجۆره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكات. تاوه‌كو ئێستا كامه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر كورداندنی نه‌ورۆز؟ تاوه‌كو ئێستا كوا مه‌وسوعه یه‌كی پرۆفیشناڵ له‌سه‌ر ئه‌دای زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز، ئه‌م یاده‌وه‌رییه یادكردنه‌وه‌ی سروشته هه‌روه‌ك یابانییه‌ك پی َناسهی ده‌كات یان یان بۆنه‌یه‌كی ئه‌فساناوی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێرانییهك ده‌یباته‌وه بۆ ماجه‌راكانی ده‌ماوه‌ند، ئایا نهوزرۆز ئه‌فسانه‌یه هه‌روه‌كو ئازهرێك وه‌ك حیكایه‌ت ده‌یگێرێته‌وه؟یان رووداوێكی واقیعی هه‌روه‌ك پشتۆنهكانی ئه‌ڤغان ئیمانیان پێیه‌تی. تاوه‌ك ئێستاش نه‌ورۆز له زیهنی كورداندا ئاگرێكی ساردوو كوژاوه‌یه. نه‌ورۆز تاوه‌كو ئێستاش له كوردستاندا جه‌نگی ئایدۆلۆژیای پێده‌كرێت. چونكه هه‌ندێ كه‌س له‌لایه‌كه‌وه خۆیان له وشه‌كه لاده‌ده‌ن و له‌لایه‌كه‌وه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و به حه‌رامی ده‌زانن. یاخۆ عه‌لمانییه‌كان نازانن نه‌ورۆز جه‌ژنه یان مێژوو ئه‌فسانه‌یه یان كه‌ڵچه‌ر. زانكۆكان نازانن له‌چ به‌شێكدا رێگه‌ی بكه‌نه‌وه. ئه‌م ئاگره گه‌ر وابروات بڕناكات و وه‌ك نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركووك نا‌توانیین گڕه‌كه‌ی بۆ خۆمان به‌كاربهێنیین.
