هه‌موو ساڵێ له ڕۆژی 8 مارتدا ئاهه‌نگی ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌گێردرێت، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه كۆمه‌ڵێ كرێكاری ژن له نیۆیۆرك داوای مافه‌كانی خۆیانیان كرد له شوێنی كاركردنیاندا له‌ساڵی 1857. له‌م پێناوه‌ش دا یه‌كێك له‌و ژنانه بووه قوربانی خاوه‌نكاره‌كان و سیاسه‌ته‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان. داخوازیهكانیش بریتی بوون له كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاركردن له ڕۆژدا و یه‌كسانی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌لیاندا. له‌ساڵی 1910 بۆ یه‌كه‌م جار له‌شاری كوبهاگنی پایته‌ختی ده‌نیمارك دان به‌م مافانه‌دا نراو و دواتریش كۆمكاری عه‌ره‌ب و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م جارنامه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد‌و كردیان به ڕۆژی جیهانی ژنان. به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك بۆ ژنان بكرێته ڕۆژی جه‌ژن و خۆشی چونكه ژنان یان دایك یان نه‌نك یان خوشك یان هاوسه‌ری پیاوانن ویان هاوڕێ و هاودهمیانن. ئه‌وه ژنانن كۆڵه‌كه‌ی خێزانن،نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن. ئه‌گه‌ر ته‌نها ژنان بریتی بن له‌وه‌ی كه به‌خته‌وه‌ری ژیان و سۆز و خۆشه‌ویستی، پێ دان بن بۆ نه‌وه‌كانیان، ته‌نها ئه‌وه‌نده فه‌خرو شانازیان به‌سه بۆیان. ئاراغۆنی شاعیر فه‌ره‌نسی ئه‌ڵێ " ئه‌گه‌ر پیاوانی سه‌ر ڕووی زه‌وی بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ به پێوه بووه‌ستن و داوای لێ بردن بكه‌ن له‌ژنان، به‌رانبه‌ر به‌و پێشێل كاریانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوهبهرانبهریان به‌درێژای مێژوو. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ژنان كه ئه‌وان بێ به‌رین به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو خوێنه ڕژاوه‌و ئو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه پیاوان ئه‌نجامیان داوه. له‌م ڕۆژه‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه دایكن و بنیات نهری خێزان و كۆمهڵگاو نیشتمانن. سڵاو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه خوشكن و خاوه‌نی دڵێكی پڕ له میهر و خۆشه‌ویستین. سڵاو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه بونه‌ته خشتی دامه‌زراندنی ماڵ و ڕازانهوی ژیان و كامه‌رانی خێزان. سڵاو له‌و ژنه كاركهرانهی له‌كارگه‌كان و دامه‌زراوه‌كاندا،كارده‌كه‌ن سڵاو بۆ ئه‌و ژنانه‌ی وه‌ك پزیشك و په‌رستیار له نه‌خۆش خانه‌كاندا، بۆئه‌وه‌ی ئاسوده‌ی ببه‌خشن به‌نه‌خۆشه‌كان خه‌و له چاویان دهتورێنن و ده‌بنه كۆتری سپی و له‌ده‌وری نه‌خۆشه‌كاندا ده‌نیشنه‌وه. سڵاو له‌و ژنانه‌ی مامۆستان وقوربانی به‌كات و ته‌ندروستی خۆیان ئه‌ده‌ن له پێناو فێركردن و پێ گه‌یاندنی نه‌وه‌كانی داهاتوومان. سڵاو له‌و ژنانه‌ی كه له‌پشتی پاوهكانیانهوه وه‌ستاون و هاندهرو كۆمه‌ك كاریانن به‌درێژای ساڵ پێغه‌مبه‌ری مامۆستامان ده‌فه‌رمێت به‌یه‌كێك له هاوه‌ڵانی كاتێك كه سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌و كاروانه ده‌بێت كه چه‌ند ژنێك له‌و كاروانه‌دا بوون و پێی فه‌رموو ئه‌ی فڵان زۆر پهلهمهكهو به‌هێواشی بڕۆ ئه‌ی نازانی باركهت قهواریره. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردنێكی هێمنانه‌و له‌سه‌ر خۆ.