
ئاشكرایه كه‌ماوه‌ی زیاتر له (23) ساڵه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێكی خۆ جێی كوردی كاروباری ئیداری و سیاسی هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌با، له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدا كۆمه‌ڵی گیروگرفت وتهنگژه ڕوبه‌ڕوی ئه‌م دهسهڵاتهبویهوه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد زۆرنههامهتیو ده‌ردی سه‌ری به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عسه‌وه چه‌شتبوو، هه‌مانكات گه‌لی كورد ئاشنایه‌تی و ده‌ست وپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ئهلف وبێی دیموكراسیدا نه‌رم نه‌كردبوو بهههموكهم وكوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی لۆكاڵی ڕازی بوو، به‌ڵام پاش ماوه‌ێكی كه‌م دوباره دێوه‌زمه‌ی پۆلێنكردنی هاووڵاتیان لههاوكێشهسیاسی وئیداریهكاندا به‌شێوه‌ێكی زۆر زه‌ق ڕه‌نگی دایه‌وه‌و هه‌موو حه‌زوو هیواو ئاواته‌كانی گه‌ل بوون به‌بڵقی سه‌ر ئاو، له‌لاێكه‌وه شه‌ڕی وێرانكه‌ری ناوخۆ‌و له‌لاێكی تره‌وه ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌رگی ڕه‌شی به‌باڵای گه‌لی كورددا كرد، كارگه‌یشته دابه‌شكردنی سنور‌و ناوچه‌كان‌و له‌یه‌ككاتدا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی میلیشیایی لهچهندههرێمێكی كوردستاندا پێگه‌ی خۆیان قایم كرد‌و ئه‌م پاشاگه‌ردانیه تائه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت بیڵیین ئه‌وه‌یه ههرحكومهت وده‌سه‌ڵاتێك جاڕی شه‌ڕی نائاشكرای له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیدا دا‌و درزی جیاكاری قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵاتی بۆخۆی به‌ڕه‌وا بینی ئه‌وا پێش وه‌خت جاڕی مه‌رگی خۆی داوه، ،
بۆیه پێموایه سیاسه‌تمه‌داری كورد جێگه‌ی ئومیدی خه‌ڵكی كوردستان نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆشباوه‌ر بووه، به‌به‌ڵینی نه‌یاره راسته‌قینه‌كانی خۆی، هه‌ر بۆیه دابرانی دهسهڵاتو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تادێت له‌هه‌ڵكشاندایه، هۆكاری ئه‌مه‌ش خودی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتن نه‌ك هێزه ده‌ره‌كیه‌كان، دنیابینی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته هێنده‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مادی ئێستا‌و ئایندهی خۆیانه، هێنده‌ش بۆ وێرانكردنی ئێستا‌و ئایندهی گه‌لی كوردستان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته خراپه‌ی به‌رپرسان له‌كاتێكدایه كه‌ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، لیاقه‌و لێوه‌شاوه‌یی خۆیان نیه، به‌ڵكو ته‌نها ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستانه كه‌چی ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێت، كه خه‌ریكه قه‌یرانه‌كه نقومی ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی ئاماده‌یه موجامه‌له‌ی هه‌ر كه‌سایه‌تی‌و گروپ‌و هێزێكی دهرهكیو ته‌نانه‌ت لاوه‌كیش بكات، نیو هێنده ئاماده نیه گوێ له داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێ، ئه‌وخه‌ڵكه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی له‌بن نه‌هاتووی دهسهڵاتهكهشیهتی؟! سه‌یره ئه‌و هێزانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی موجامه‌له‌یان ده‌كات جگه‌له " براعه‌ره‌به‌كان"ی عێراق، توركیا‌و ئێران كه به ئاشكرا دژایه‌تی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كوردی‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی مرۆڤی كورد ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌دا، بێگومان فه‌لسه‌فه‌ی به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دایه به‌رپرس، له‌هه‌موو هاوڵاتیه‌كی تر به‌رپرسیارێتی بكه‌وێته ئه‌ستۆ، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه پۆست‌و به‌رپرسیارێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هێنده‌ی بۆ ئیمتیازه نیوهێنده بۆ خزمه‌ت نیه، ئه‌وه‌ش به‌ڕاشكاوی له دابه‌شكردنی بهرپرسیارێتیوتهزكیهی حزبی‌و موچه‌ی به‌رپرساندا ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌كو ده‌بینین جیاوازی له‌نێوان به‌رپرسێكی باڵای حزبی‌و حكومی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی ئاسایدا یان له‌نێوان فهرمانبهرێكو به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی یان وه‌زیرێكدا له هه‌رێمی كوردستان سنوری ویژدان‌و هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌كی به‌زاندووه، كه‌س نازانێ داهاتی هه‌رێمی كوردستان چۆن خه‌رج ده‌كرێ. . ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه جیابوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی دهسهڵاتو خه‌ڵك نه‌بێ چیتره؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێ به‌هاكردنی مافی هاوڵاتیو دواجار بێمنه‌تی له هاوڵاتی نه‌بێت چیتره؟!