ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك وتراوه تیغێكی دوو سه‌ر وان،بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌و مه‌به‌ستی چاكه‌ش به‌كار ده‌برێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رچاو ده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌وریایی كاری له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت ئه‌وا زیانه‌كانی له قازانجه‌كانی زیاتر ده‌بێت بۆیه كۆمهڵزان و ده‌رون ناس و ئه‌وانه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا كار ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان هاواریان لێ به‌رز بۆته‌وه بۆ ئه‌وی ئه‌و ده‌زگایانه له بواری خۆیدا به‌كار ببرێن چونكه لاوان و مناڵه‌كانمان داهاتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی میللهتمانن نابێت به‌و ساده‌و ساكارییه ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرین. به‌ڵام ئه‌وی جێگای نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات دارانی عه‌لمانی كورد ئه‌م داهاته نیشتمانییه‌یان هه‌روه‌ك داهاته سروشتیه‌كانی كوردستان هه‌رزان فرۆش كردووه. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دڵسوزان كهلایهكی گشتگیری به‌لای ئه‌م نه‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بكه‌نه‌وه.
ڕۆلێ ڕاگه‌یاندن: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سهنسۆرێك له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن نیه به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان وهێڵهكانی ئه‌نته‌ر نێت و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یی په‌روه‌رده‌یی بۆ مناڵان ڕاگهیاندنكانیش ڕۆڵی خراپ له‌په‌روه‌رده‌دا ده‌گێڕن بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم چه‌ند خاڵێك له‌م مه‌یدانه‌دا ڕوون بكهمهوهلهوانه:-
1- كات به‌سه‌ر بردن: ئه‌وه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌هه‌موو بواره‌كانیه‌وه بۆ كات به‌سه‌ر بردن ته‌رخان كراون نیو ئه‌وه‌نده بۆ كاری په‌روه‌رده‌یی و پێگه‌یاندن ته‌رخان نه‌كراون ئه‌وه‌تا مناڵێكی كورد نیه كه ناوی ئه‌كته‌ره بیانیه‌كان یان یاری زانانی بیێگانهی له‌به‌ر نه‌بێت به‌ڵام كاتێك پرسیارێكی لێ ده‌كرێت له‌باره‌ی جوگرافیا یان مێژوو وكه‌سایه‌تیه كورده‌كان هیچ زانیارییه‌كی پێ نیه وڵام بداته‌وه ئه‌م دۆخه‌ش كێ لێی به‌رپرسه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه كه له‌سه‌ر مناڵان ئه‌نجام دراوه له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه كه مناڵان بۆ ماوه‌ی 400- 800 كاتژمێر ساڵانه له خوێندنگاكانیاندا ده‌مێننه‌وه له‌كاتێكا بۆ ماوه‌ی 1000 كاتژمێر له‌به‌ر ته‌له‌فزیۆندا كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن ئه‌مه بۆ وڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا وابێت ئه‌ی ده‌بێت مناڵانی كورد چه‌ند هه‌زار سه‌عات له‌به‌ر ته‌له‌فیزیۆندا دابنیشن.
2- ته‌مه‌ڵ كردنی لاوان: یه‌كێكی تر له‌زیانه‌كانی ئه‌و ده‌زگایانه بریتیه له تهمهڵكردن به‌تایبه‌ت خوێندكاران چونكه له‌كرداره بیركارییهكانادا خێرا په‌نا ده‌باته به‌ر ژمێریار له‌بری به‌كاربردنی بیر. له‌كاتی تاقی كردنهوهشدا په‌نا بۆ موبایله‌كه‌ی ده‌بات بۆ غه‌ش كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزم دا بۆ خوێندكارانی به‌رێز.
3- په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان: ئه‌م ده‌زگایانه‌ی ڕاگه‌یاندن وایان كردووه كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی شانازی پێوه ده‌كردن به‌ته‌واوی به‌ره‌و لاوازی به‌رێت و په‌یوه‌نیه خزمایه‌تیه‌كان له‌پاڵ ههلهوی تهلهفۆنێكا كورت بكاته‌وه. بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تر نه‌وه‌ی خزمه‌نزیكه‌كان نه‌توانن به‌باشی یه‌كتری بناسن.
4- تێكدانی سنوری خێزانی: لهتوێژینهوهیهكادا كه‌له‌سه‌ر مناڵانی وڵاتی ڕوسیا ئه‌نجام دراوه زۆرێك له‌مناڵان ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ماڵ به‌به‌شێك له‌خێزانه‌كانیان هه‌ژمار كردووه و وتویانه كه خێزانه‌كه‌مان پێك هاتووه له دایك و باوك و براو خوشك و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌مان. له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ندین جار گوێ بیستی ئه‌و هه‌واڵه دڵ تهزێنانه بووین كه خێزانێك دووچاری ههڵوهشاننهوه بووه له‌سه‌ر بیروبۆچونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كان یان خۆكوشتنهوهی لاوان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناو زنجیر‌و تهمسیلیهكان یان له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه گرتنی كۆنترۆڵی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌كان،یان كورته نامه‌ی مۆبایله‌كان.
5-كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕۆڵی دایك و باوك له‌په‌روه‌رده‌ی نهوهكانیانادا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كوردستاندا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام نه‌دراوه له‌م بواره‌دا به‌ناچاری په‌ناده‌به‌ینه به‌ر ئه‌و توێژینانه‌وه‌ی كه له‌وڵاتاندا ئه‌نجام دراوه. له‌یه‌كێك له‌و توێژینانهوهدا هاتووه كه چه‌ندین مناڵی سعودی بۆ لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌ناو ئه‌كته‌ره‌كانی ناو فلیم و زنجیرهتهمسیلیهكان په‌نایان بۆ له‌به‌ركردنی جلی هاوشێوه‌ی ئه‌وان بردووه. وه‌یان گورانیان هاوشێوه‌ی ئه‌وان وتۆته‌وه. هه‌رله‌و توێژینه‌وه‌دا هاتووه كه مناڵه‌كان به‌چاوێكی بێ ڕێزه‌وه ده‌ڕواننه دایك وباوك وگوێ بیستی ئامۆژگاری و ڕێنوێنیه‌كان نابن چونكه ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئامۆژگاری نه‌وه‌كان واده‌كه‌ن به‌ناوی ئازادی و خۆ ڕزگار كردن له قهیدو به‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا داوا ده‌كه‌ن كه له‌دایك وباوكیان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.
6- ته‌له‌فزیۆنه‌كان هۆیه‌كن بۆ قهیرهكردنی لاوان: ئه‌گه‌ر سه‌رنجی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان بده‌ین كه به‌ده‌یان لاوا به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه په‌نا بۆ قه‌یره بوون ده‌به‌ن له‌بری بیركردنه‌وه له پێكه‌وه نانی ژیانی هاوبه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه لێره‌دا من ناتوانم باسیان لێوه بكه‌م.
7- ڕاهێنانی لاوان له‌سه‌ر كوشتن و فێركردنیان له‌سه‌ر چونایه‌تی دزی كردن و شێوازه‌كانی: له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا هاتووه ته‌نها له‌یه‌ك زنجیره درامای ئه‌مه‌ریكی دا 12 حاڵه‌تی كوشتن و15 كرداری دزی چه‌كداری و20 كرداری ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژنان هاتووه ئه‌مه جگه له‌ده‌یان تاونی تر.
له‌كۆتایدا ڕووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان وڕێكخراوه‌كان وده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه سنورێك بۆ ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه دابنێن ئه‌و داهاته سروشتی و نیشتمانییه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین پارێزراو بكه‌ین و قیه‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه كوردییه ڕه‌سه‌نه‌كانمان پارێزراو بكه‌ین و وڵاتمان له‌شه‌ری شهڕانگێزانی بیانی ودوژمن بپارێزین و نه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و هاوڵاتیه‌كی ساڵح پێشكه‌ش به نهتهوهوگهلهكهمان بكه‌ین.
