" نكوڵی نیه له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد،به‌ڵكو نكوڵی هه‌یه له‌وه‌ی كه كێ ببێته خاوه‌نی چاره‌سه‌ری پرسی كوردلهتوركیادا"
پاش به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و راگه‌یاندنی ئهنجامهنافهرمیهكان، شكاندنی به‌ربه‌ستی 10% له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه ئه‌توانین بلێین زه‌مینه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد له ئه‌مرۆی باكووری كوردستاندا وه‌ك پرسێكی زیندووكه سه‌ری هه‌ڵداوه،دوای ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م پرسه زیاتر قسه و باسی گه‌رم و گوری له‌باره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی زیاتر لایه‌نه‌كانی ئه‌م پرسه‌ی گه‌رم و گوڕكردووه، په‌یوه‌سته به:
- خواستی بوون به ئه‌ندامی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
- ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستی پارتێكی راستره‌وی لیبراڵی ئیسلامی وه‌ك پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ جارێكی تر چونكه یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
- به‌ده‌ست هێنانی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردلهباشوری كوردستان.
كهواتههۆكارهنێوخۆی و ده‌ره‌كیه‌كان،فاكته‌ری هه‌نگاونانی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ن،ههرئهوهۆكارانهش لهنهوهدهكانهوهرێگهی دا به‌رێسا ده‌ستوریه‌كانی توركیاكهرێ به‌هه‌رێم و ویلایهتهكوردنشینهكان بده‌ن بۆ خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی سیاسی خه‌باتی په‌رله‌مانی بكه‌ن،ئه‌مرۆ هه‌ده‌په وه‌ك هه‌نگاوێكی جدی وه‌ك ده‌رهاویشته‌یه‌كی ئه‌و قۆناغه توانیویه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت و به‌شێكی گرنگینوێنهرایهتی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ خۆی به‌ده‌ست بهێنێت،له‌راستیدا هه‌ده‌په ده‌رهاویشته‌ی هه‌وڵه چاكخوازییهكانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورده،نه‌ك خودی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد،چونكهنمونه وه‌ك هه‌ده‌په له‌مێژوی توركیادا فره‌ن،به‌ڵام نه‌یان توانیوهئهورهخسانی دیموكراتیه بقۆزنه‌وه،چونكه زه‌مینه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستی پشتیوانی ئه‌و كێشه‌یه‌ن،هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانیش ده‌یمرێنن،هه‌ده‌په له‌تێروانینی ئێمه‌دا هه‌ڵه‌كانی فرهترن له‌چالاكیه‌كانی، هه‌ڵه‌كانی هه‌ده‌په بریتین له:
1. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتێكی سیاسیه،به‌ڵام زیاتر كار‌و چالاكیه‌كانی به‌دروست كردنی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كان له‌گه‌ڵ پارته باڵا ده‌سته‌كانی تورك ده‌ستی پێ نه‌كرد،به‌ڵكو ئه‌و گومانانه‌ی كه‌پێی تاوانبار ده‌كرا له‌گه‌ڵ بونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دا، بۆ خۆی گومانه‌كانی گه‌وره كرد.
2. هه‌ده‌په نه‌یتوانی له نێوه‌نده ده‌ره‌كیه‌كاندا به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا هێنده‌ی په‌كه‌كه، كێشه‌ی كورد بخزێنێته په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وێوه.
3. هه‌ده‌په نه‌یتوانی هه‌وڵه‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بۆ به‌ره‌و پێشچونی مافی كورد، ده‌وڵه‌مه‌ند بكات،به‌ڵكو هه‌میشه ده‌یه‌وێت بڵێ من تاكه نوێنه‌ری كوردم، ئه‌مه‌ش خواستێكی سیاسیانه‌یه.
چونكه به‌كورتی ئه‌مرۆ،نكوڵی نیه له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد،به‌ڵكو نكوڵی هه‌یه له‌وه‌ی كه كێ ببێته خاوه‌نی چاره‌سه‌ری پرسی كورد، په‌كه‌كه یان هه‌ده‌په یان پارتی داد‌و گه‌شه پێدان،یاخود ئه‌وروپاو خۆر ئاوا،كه‌بێگومان هه‌مویان ده‌توانن نه‌ك لایه‌نێكیان.