
له‌به‌رواری 18/6/2014دا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم له په‌ڕله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد و متمانه‌یان وه‌رگرت و ئیدی به‌ڕه‌سمی بونه كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ست به‌كار بوون
له پوخته‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی هه‌شت هاتبوو: "كارده‌كه‌ین بۆ به‌دامه‌زراوه‌كردنی حكومه‌تێكی كارا و شه‌فاف، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوون، جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئاشتی و دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌ت و منداڵ، سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی له به‌رده‌میدا، جیاكردنه‌وه‌ی حزب له حكومه‌ت و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی، چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه و راسته‌قینه، پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی هه‌مو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له داموده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا".
دوای تێپه‌ربوونی یه‌ك ساڵ ونیو ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كابینه‌ی هه‌شته‌مه كابینه‌یه‌كی سه‌رله‌به‌ر حزبیه به‌پله یه‌ك، هه‌ر له دیاریكردنی راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كان، تاكو كار گه‌یشته به‌حزبی كردنی كۆمسیۆنی باڵای "سه‌ربه‌خۆ"ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌وه ئه‌گه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ئه‌و پرۆسه‌ی به‌حزبیكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێمیان لێنه‌گیرێ، ئاخۆ ده‌بێت سێ حزبه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن كێ لێیان قبوڵ بكات كه شه‌و و رۆژ دروشمی "ده‌رهێنانی حكومه‌ت لهچهپۆكی حیزبیان به‌گوێی "ده‌نگده‌ر" ده‌دا. ئه‌وه له‌كاتێكدا ده‌بوا حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن مۆدێلێكی نوێی سهركهوتویان بهێنابایه ناو حكومه‌ت، كاریان بۆ جوداكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت بكردبا هه‌ر له پاكردنه‌وه‌ی زانكۆكان له‌سه‌رۆك و راگری حزبی و پاكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده له به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌ی حزبی و. . . هتد. به‌ڵام به‌داخه‌وه سێ حیزبه‌كه هاتن حزبایه‌تیان له ناخ و جومگه‌كانی هه‌رێم تۆختر كرده‌وه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لایه‌ن و حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دوێنێ و شه‌ریكه‌كانی ئه‌مڕۆیان به‌ره‌و شه‌فافیه‌ت و چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و ده‌رهێنانی ده‌ست و ئه‌جێندای حیزبی له‌داموده‌زگاكانی هه‌رێم وهتد. . . ببه‌ن و كاری له‌سه‌ربكه‌ن و تاكه مه‌رجیشیان بێت بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین
ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی خه‌ونمان پێوه ده‌بینی نه‌هاته دی و به‌ڵكو زۆرێك له‌وه‌ی كه هه‌شمان بوو له‌ده‌ستماندا، ئه‌وه‌تا له ئێستادا نزیكه‌ی 4 مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه
زۆربه‌ی پڕۆژه ئاوه‌دانیه‌كان له‌كار ڕاوه‌ستاون و بێكاری ڕووی كردۆته وڵات و خزمه‌تگوزرایه‌كان له ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ڕێگاوبان و پرد وته‌ندروستی و په‌روه‌رده و. . هتد. هه‌موانیان په‌كیان كه‌وتوه و زۆر خراپتر بون له ساڵانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین، حكومه‌ت بۆته قه‌رزاربار و وڵاتی تووشی قه‌یرانێكی دارایی قوڵ كردۆته‌وه و ئاسۆكانی چاره‌سه‌ریش دیار نین،
به‌م شێوه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی هه‌شتی بونه‌ته هێما و سومبولی قه‌یرانه‌كان و قه‌یران دوای قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات و زۆرێك پێیان وایه به‌نیه‌تی پێشوه‌خته ئه‌م قه‌یرانانه دروست ده‌كرێن
خورماڵ
2-10-2015
