
پێشكه‌شه به براو هاوڕێمان حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه
له كوێی ئیشقی
جووتبوونی هه‌نگاوه‌كانم ده‌فته‌ری خه‌م بكه‌مه‌وه
له ته‌لانی كام سه‌فه‌را
ئۆغربوونی ماچه‌كانمان
به سه‌ر باڵی باڵنده‌یه‌ك
بۆ شه‌قامه كۆنه‌كه‌ی شار بنێرمه‌وه
له به‌لاغی هاوسه‌فه‌ری شارانمدا
سۆراغمكه و
لێره‌یش له پاڵ ئه‌مبوڵانس و میدیكاڵی غوربه‌تیما
بیرت ده‌كه‌م
خوو به وته‌كانت ده‌گرم
له مانشێتی ته‌متومانی دووریماندا
یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ت كه‌وه
به ملپێچێكهوه ئه‌وكی خۆم بۆ رابردوو شه‌ته‌ك ده‌ده‌م
له پێپلیكانهكهی عه‌سره چای شارا
حه‌ز بۆ گڕ و تینی گه‌رمای په‌نجه‌كانت سه‌ما ده‌كا
ریباته شله‌كه‌ی ملت
بۆ كراس و جلی ئاڵ و واڵای به‌رت
بۆ ریشه هه‌میشه ره‌شه‌كه‌ی ئولفه‌تت
جه‌سته‌م ته‌زووی ئه‌وین ده‌گرێ
نازانم ئه‌م خه‌راباته چی بوو له گه‌ردنم ئاڵا
بۆ دیده‌نی مه‌ستی چاوت
ده‌بوا سه‌فه‌ر بكه‌ین به‌ره‌و غوربه‌تێكی نزیك له خۆر
ده‌بوا رێگه ببڕین به‌ره‌و مه‌نزڵی بۆر
ده‌بوا چراخانی ته‌مه‌ن ئاسۆی روونی لێ ون نه‌با
ده‌بوا له ناو ماشێنماندا سه‌رگه‌رمی ئیشقی یه‌كدی بین
تا له دوادوای سهفهرماندا پێكه‌نین به‌رۆكمان بگرێ
ئه‌م سه‌فه‌ره سه‌خته‌م چی بوو
تۆی له نزای پارانه‌وه‌ی ئه‌م نامۆبوونه‌ی من نه‌خست
تۆی له حه‌سره‌تی ماچی گۆنام تێر نه‌كرد
تۆی له ئامێزی متبوون و ته‌نیاییما به دوور نه‌گرت
تۆی بۆ بێشه و شانشینی شه‌هاده‌تی دژ بوون نه‌برد
هه‌ر به باڵای كهنهفتیما خۆت لكان و شۆڕ بوویته‌وه
خه‌تام كرد و. . . .
په‌نجه توته‌ی ئاشقی كیژانتم به‌ردا
ئولفه‌تم پێوه گرتی بۆ ژین
خه‌تام كرد و. . . . .
به سانایی ئه‌سرینم له چاوانت نا
پێت نه‌گوتم بۆ كوێ ده‌ڕۆی
خه‌تام كرد و. . . . .
له جوانیمان بۆ شار و مه‌ی حاڵی نه‌بووین
هه‌ر نه‌هاتی بۆ ژووانی تراویلكه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه
هۆگری غوباری ژانه سه‌ری شار بووی
دانه‌بڕای لێی نه‌بوویته‌وه
مه‌ی له سۆراغی دوێنێمان له سه‌مایه
به‌و شه‌رابه شێته بڵێ باهێور بێ داره‌داره‌ی ده‌ستی په‌له‌م پێ نه‌گرێ
به‌و مه‌زه مزرۆكه بڵێ
با خۆیم لێ شیرین نه‌كا
به‌و مه‌یل و حه‌زه بزۆزه‌ی عه‌قڵم بڵێ
با ئارام و له سه‌رخۆ بێ
به‌و هه‌ڵه‌ت و رێ و بان و یادگاره بڵێ
با له ده‌فته‌ری یاداشتا مه‌حوو بكرێین بماننێژن
به پلوسه بارانێ بڵێ
ده‌با ئیتر ته‌ڕمان نه‌كا
نه من زرنگ بیرێ بووم
نه تۆ به رۆژانی مناڵی چوویته‌وه
10 / 5 / 2016